Julia's pov
لەڕێگادا بووم بۆ مارکێتەکەی نزیک ماڵمان لە ڕێگا ماڵی دراوسێیە تازەکەمانم بینی بیری قسەکەی دایکمم کەوتەوە کە گوتی دراوسێی تازە هاتووەتە گەڕەکەکەمانەوە مانگێک لەمەو پێش ئەو قسەیەی کرد بەڵام سەیر ئەوەیە هەتا ئێستە هیچ کەسێکی ئەو ماڵەم نەدیوە من خوویەکم هەیە کاتێک دراوسێیەکی تازە دێنه گەڕەکەکەمانەوە دەمەوێ زانیاریان لەسەر بزانم دوای ئەوەی گەڕامەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ ڕۆشتم بۆ لای دایکم
:دایکه
دایکم: ئهم
وشەی *ئهم*ی بەکار هێنا و لەگەڵیدا خەریکی شۆردنی قاپەکان بوو
:تۆ هەتا ئێسته دراوسێیە تازەکەمانت بینیوە؟
دایکم: کاتێکە تازە هاتبوونە ئەم گەڕەکەوە من ئاوی گوڵەکانی دەرەوەم دەدا ژنێک هاو تەمەنی من بوو داوای لە خاتوون نیکۆڵ دەکرد پەیژەکەیانی پێ بدات دوای ئەوە نەمبینیەوە دوای ئەوه خاتوون نیکۆڵ گووتی کە ماڵیان لە شار بووە ئێستە هاتوونتە ئەم شارۆچکەیە
:ئاهــ بەڕاستی گەمژەن
دایکم: بۆچی گەمژەبن؟ بۆی هەیە لەوێ پەیا کردنی پارە زەحمەت بێت یان گرتنی خانوو گرانتر بێت بۆیە هاتبن بۆ ئێرە و لێرە کاریان دەست کەوتبێ و خۆت دەزانی خانووی کرێی ئەو ماڵە هەرزانه
خاوەنی ئەو ماڵە کە دراوسێیە تازەکەمانی لێیە دەدات بەکرێ و ئێستە ئەوانی لێیە
: ئۆو ڕاست دەکەیت، باشە بۆچی....؟
دایکم قسەکەی پێ بڕیم
دایکم: بۆچی ئەپرسی ؟ چی ڕوویداوە بەو شێوەیە پرسیاریان لەسەر دەکەی؟
چاوی بچووک کردەوەو سەیری کردم
: نا کێ وتی من پرسیاری ئەوان دەکەم ، ویستم بڵێم ئێێ خاتوون نیکۆڵ کەی منداڵەکەی دەبێ بەڵام نامەوێ بزانم
ئاهــ بێ قسەی کردم ناچار ئەو پرسیارەم کرد بە خێرای ڕوشتمە ژوورەکەی خۆمەوە بێ هیچ قسەیەک لەسەر جێگەی نووستنەکەم ڕاکشام بیرم لەوە دەکردەوە چۆن ئەم هاوینە بەڕێ بکەم؟ ئاهـێکم هەڵکێشا و بیرم کردەوە چی ئەبێ ئەگەر بچمە دەورەیەکی فەڕەنسی من پێشتر لە ڕێی یوتیوب سەیری چەند ڤیدیۆیەکم کرد بەڵام هیچ سوودی نەبوو چونکە بیرم دەچوویەوە ڕۆشتم لە ئینەتەرنێت گەڕانم بۆ کرد دەورەیەکی فەڕەنسیم دۆزیەوە لە شارۆچکەکەمان بەڵام کەمێک دوور بوو ڕۆشتمە خوارەوە بۆ ئەوەی پرسیار لەدایکم بکەم دڵنیام ناهێڵێت بەڵام هەر پرسیارێ لێدەکەم
: دایکه
لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو سەیری تەلەفزیۆنەکەی دەکرد و لەگەڵ ناوم هێنا ئاوڕی بۆ دامەوە و منیش چوومە پاڵی دانیشتم و سەیریتەلەفیزیۆنەکەیکردەوە
: خۆت دەزانی هاوینێکی دووروو درێژم لەبەردەستەو نازانم چی بکەم وە دەورەیەکی فەڕەنسی کراوەتەوە حەزدەکەم بەشداری تێدابکەم
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...