Julia's povگەڕامەوە بۆ ماڵەوە ، هیچ کەسێکم نەبینی لەماڵەوە ، گڵۆپەکانم داگرساند و گەرمکەرەوەکانم هەڵکرد ، لەسەر قەنەفەکان پاڵم دایەوە و جانتاکەم هەڵدایە سەر مێزی بەرامبەر
:ماندووم ، تەواو ماندوو بووم کەی منت خۆشدەوێ تێهیۆنگ ، چیت بۆ بکەم هەتا منت خۆشبووێت؟ ، هەر شتێک بکەم بێزار دەبی پێی نەک دڵخۆش بوون ، من دوای ئەو هەموو بێزار بوونەت لەمن دوای ئەو هەموو توڕە بوونەش دڵە گەمژەکەم ناوەستێ لە لێدان بۆتۆ ، کەواتە کەی دڵی تۆ دەست ئەکات بە لێدان بۆ من؟ ، ئەگەر ئەوەندە ڕەقت لەمن بوو بۆچی لەسەرەتاوه خۆت کرد بە پایەیەکی گەورە لە پشتم ، ئێسته من وەک بێگانەیەک دەبینی ، من پێم وابوو کارت بۆ بکەم یان کارەکانی تۆ بکەم تۆ منت خۆشدەوێ بەڵام هیچ کات هەستت پێنەکردوە کەمن کارەکانی تۆ دەکەم ،ماندووم تێهیۆنگ ماندووم ، چیتر توانام نەما بۆ کردنی کارێکی تر بۆ خۆشویستنی من
لەسەقفەکەم دەڕوانی هەموو ئەوانەم بە هێواشی وت ، فرمێسکەکانیشم بە هێمنی ڕێچکەیان کردە خوارەوە لەکۆتایی قسەکەمدا ، بەبێدەنگی دەگریام لەماڵێکی چۆڵدا ، توانای هیچ شتێکم نەماوه تەنانەت بینینی هەر کەسێکی دیکە ، بەڵام خۆبەدەستەوه دان ئایا لەلیستی مندا هەبوو؟ بێگومان نەخێر
:نەخێر هێشتا زوووە بۆ خۆبەدەستەوە دان دڵنیام ڕۆژێک دێت تێهیۆنگ منی خۆشدەوێ
فرمێسکەکانم سڕی توانام نییە بچمە سەرەوە ، بۆیە بە هێمنی پاڵمدایەوە ، نازانم بۆهێندە بێحەواسو بێتاقەتم
خەبەرم بوویەوه لە کاتژمێری ژوورەکەم ڕوانی کاتژمێر پێنجە ، بەڵام بوەستە کێ ئەم پێخەفەی پیادا داوم؟!
دڵنیام دوێنێ شەو من بێ هیچ پێخەفێک لێرە خەوم لێکەوت ، هەستامەوە ئازارێک لە پشتم و ملم درووست بوو ، بێگومان بەهۆی قەنەفەکەوە بوو ، ئاهــ بڕوا بەخۆم ناکەم بەم جلانەوە خەوم لێکەوتبێ ، هەستم بە لەرزینێک کرد لە مێزەکەدا ، ئەوەش موبایلەکەمە لەناو جانتاکەمدایە و تەلەفوونی بۆ دێت ، بۆچی بەم کاتژمێر پێنجی بەیانیە؟دەستم درێژ کرد بۆ مێزەکەو جانتاکەم نزیک کردەوە لەخۆم ، موبایلەکەم تێیدا دەرهێنا ، هەستم کرد پێشتر ئەم ژمارەیەم بینیوه
:سڵاو
سکرتێر: سڵاو من سکرتێری سەرەکی کۆمپانیای باندابام ، بەڕێز جۆن وتی ئەمڕۆ کاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی کۆبوونەوەیەک دەکرێ لە بینای سەرەکی
:باشە بەڵام بۆچی پەیوەندی بە ژمارەی کۆمپانیاوە ناکەن؟
سکرتێر: بۆ ئەوێش دەکەم کەمێکی تر چونکە دەبێ تۆ بەجیا بانگهێشت بکرێی و بەڕێز تێهیۆنگیش بەجیا
توشی سەرسووڕمان بووم ،بۆچی بەتایبەت پەیوەندی بەمنەوە کرا ، کە تەنها سکرتێرێکم و هیچی دیکە
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...