Julia's pov
من کەسێک نیم خەڵکەکانی چواردەورم بتوانن کۆنتڕۆڵم بکەن بەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێ ، هەر وەک ئەوەی پێشبینیم کرد تێهیۆنگ بە تووڕەیەوە بەرەو ڕووم هات ، ترسام لەگەڵ هەر هەنگاوێک دەینا منیش بەترسەوە هەنگاوم بۆ دواوەوە دەنا و پشتم بەر دیوارەکە کەوت ، دەستی بەرز کردەوە ، چاوەکانم داخست ، هەستم بە هیچ نەکرد چاوم کردەوە ، ڕووخسارە تووڕەکەیم بینی و دەستی توند گوشی بوو لەهەوادا ، پاشان دەستی هێنایە خوارەوە ، هەنگاوێکی دیکە هاتە پێشەوە
تێهیۆنگ: من لەسەرتای ژیانمانەوە وتم کارێک مەکەببێتە هۆی ئابڕوو چونم ، بۆچیی واتکرد؟
(بەنائارامی )جولیا گەمژە بۆچی دەترسی؟ ، سەرم هەڵبڕی بە متمانە بەخۆبوونەوە ڕووم تێکرد ، ویستم قسەبکەم بەڵام نەیهێشت
تێهیۆنگ: بۆچی پێڵاو چاکەتەکەت دانا؟ بۆچی ڕۆشتیتە بەردەم ئەو میدیانە؟ باپیرە متمانەی بە تۆ بوو ، دەزانی بەهۆی ئابڕوو چوونەکانی تۆوە ، پشکەکانی کۆمپانیا دادەبەزن؟ بۆچی واتکرد؟! ،
سەرەتا بە نائارامی قسەکانی کرد ، پاشان وشەی کۆتای بە تووڕەییو هاوارەوە کردی ، دەستم کرد بە پێکەنینی درۆینە بە بڕوا پێنەکراویەوه سەیری دەکردم پاشان خۆم جدی کردو لێم ڕوانی ، بە دوو دەستم پاڵم پێوە نا هەنگاوێک چووە دواوەوە
: تۆ من بە گەمژە دەزانی؟ یان باشتر بڵێم ئێوە من بە گەمژە دەزانن ، تێهیۆنگ ئێوە ئەو چاکەتوو پێڵاوەتان بەمن داوە بۆ ئەوەی خەڵک بزانن کە من لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێوەدام و یان باشتر بڵێین من بووکەڵەی ئێوەم
(بەشێوەیەکی جدی)تێهیۆنگ: م...
:هیچ شتێک مەڵێ هەتا من تەواو دەبم لە قسەکردن ، وادەزانی من گەمژەم تێناگەم لە چپە چپی ئەو کچانەی کەمنیان دەڕازاندەوە ، باسیان دەکرد ، کاتێک من سەیری ئەوانم دەکرد بێدەنگ دەبوون یان نزیکیان دەبوومەوە بێدەنگ دەبوون ، و بڵێی من گەمژە بم و هەستی پێنەکەم ، کاتێک هەمووانم بینی پێڵاوەکانیان بەو شێوەیەی من پاژنە بەرز نەبوون ، جلەکانیان هیچ چاکەتێک یان شتێکیان لەبەر نەبوو ، وه ئەو وەرەقەی کە نووسرابوو لەسەری بۆ کچی پێشوو کە چی لەبەر بکات ، چاکەت یان پێڵاوی پاژنەبەرزی تێدانەبوو ، لەپڕ بە چاکەتێکو پێڵاوێکی پاژنە بەرزەوە هاتن بەرەو ڕووم ، هەستم پێکرد بوو ، بەڵام بە هەنێک پاساوی گەمژانەم دەهێنایەوە بۆ خۆم ، پاشان هاتمە ناو نمایشەکە بۆم دەرکەوت ، بەخۆمم وت درەنگ نییە ، وە من بووکەڵەی ئێوە نیم کیم تێهیۆنگ
(بەشێوەیەکی جدی)تێهیۆنگ بەشێوەیەک لێی دەڕوانیم وەک بڵێی چاوەڕێی ئەوە نەبووبێ من بە شتەکان بزانم ، سەرەتا نەمدەویست بیشێوێنم نمایشەکە بەڵام کاتێک تێهیۆنگ ویۆنهوام بینی تەواو بێزار بووم ، واتە من هێندە بە گەمژە و بووکەڵەیەکی خۆیان دەزانن کە چۆن بیانەوێ یاری پێ بکەن ، پەشیمان نیم لەکارەکەم ، بەڵام جۆن متمانەی پێم بوو ، لای تێهیۆنگم جێهێشت ، بەڕێدا دەڕۆشتم ، چوومە دەرەوەی ئەو شوێنە ، چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز بوون ، بۆچی بەو شێوەیە لەمن دەڕوانن ، ڕۆشتمە ناو سەیارەکەم ، بەتوندی سکانەکەم گرت ، سەرم نووساند بە سکانەکەوە ڕێگەم بە فرمێسکەکانم دا بێنە خوارەوە ، پاش ماوەیەک هەستم بە ئاسوودەی کرد ، سەیارەکەم ئیش پێکرد پاشان گەرمکەرەوەی سەیارەکە ، سەیری ئاوێنەکەی پێشەوەی سەیارکەم کرد ، شۆک بووم لەبیرم کرد ڕووخسارم جوانکاری بۆ کرابوو ، بە کلێنس ڕەشیەکانم لێکردەوە ، کەمێک باشترم کرد ، پاشان ویستم بەڕێ بکەوم ، پەیوەندیم بۆ هات بینیم دایکمە
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...