بەشی ٥٨

576 101 87
                                    

Julia's pov

ڕووم سوڕاند بۆ جین ، ئەویش ڕووی سوڕاندوە بۆ پەنجەرەکەی دەرەوە ، بە بێهەستی سەیری دەرەوە دەکات ، ئەمە واتایی چییه ؟ ، هەستی بۆ پێکهاپ هەیە؟

ڕووم سوڕاند بۆ جەنگکووک کە سەیری جین دەکات ، هۆسۆکیش ، پیرۆزبای لێدەکرد

جەنگکووک: پیرۆزە پێکهاپ

ئاهــ بیرم چوو پیرۆز بای لێبکەم

:پیرۆزتان بێت

پێکهاپ: زۆر سوپاس هاوڕێیان
(بەخەندەیەکی شیرینەوە)

هۆسۆک: کەی پێمان نیشان دەدەی؟

پێکهاپ: بڕیار بوو ئێسته بێت بۆ ئێرە ، وەک سوپڕایزێک بۆ ئێوەم داناوە ، ئەوەتا لەوێیە

لەگەڵ وتی وشەی ئەوەتا لەوێیە ، منوو جەنگکووک ڕوومان سوڕاند بۆ دواوەوە بۆ بینینی چونکە دەرگاکە لە پشتی ئێمەوە بوو ، پێکهاپ دەستی ڕادەوەشاند ئەویش پێکهاپی بینی دەستی بۆ ڕاوەشاند ، ئەویش پێکهاپی بینی خەندەی کردو بەرەو ڕووی ئێمە هات

وشیک: سڵاو من....

جەنگکووک: وشیک ، کەمێک پێش ئێستە پێکهاپ ناوی وتی
(بەخەندەوە)

وشیک سەری دانەواند بۆ مان وەک ڕێزێک

هۆسۆک: من جانگ هۆسۆک ئەوەش جیۆن جەنگکووک و ئەوەی تەنیشتی کیم جولیا

وشیک: کیم جولیا؟ هاسەری کیم تێهیۆنگ؟ ناوتم بیستبوو ، من هاوڕێی نزیکی تێهیۆنگم

دەستی وەک تەوقە وەستاند بۆ من ، منیش دەستیم گرتەوە

:خۆشحاڵ بووم هیوادارم بتوانی پێکهاپ دڵخۆش بکەیت
(بەخەندەوە)

ئەویش بە خەندەیەک وەڵامی دامەوە ، ڕووی سوڕاند بۆ جین

وشیک: سڵاو جین

جین وەک بڵێی لە خەیاڵدا بووبێت ، کاتێک بینی وشیک دەستی لەبەرامبەریدا ، خێرا دەستی گرتەوە ، خەندەی درۆینەی درووست کرد بۆی

جین: سڵاو وشیک بەخێر بێی

جینو وشیک یەک دەناسن؟ ، چونکە هۆسۆک ناوی جینی نەوت ، لەوانەیە هۆسۆک بزانێ جین و وشیک یەک دەناسن، دەبێ ئەمە باس بکەم بۆ جەنگکووک ، بیانوویەک دەهێنمەوە

:منوو جەنگکووک دەچین داوای خواردنەوە ئەکەین

جەنگکووک: چی؟ من تاقەتم نییە

قاچم لە قاچی دا ، بەخێرای پشتی ڕاست کردەوە سەیری منی کرد

وشیک: ئەی ئەوان نایەن؟

پێکهاپ: ئێمە هەمیشە حەز دەکەین خۆمان بڕۆین بۆ داواکردنی شتەکان

: دەی جەنگکووک بابڕۆین

جەنگکووک: من نایەم

دووبارە پێم ناوە بەقاچیدا و لەمنی ڕوانی

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now