جەماعەت خەوم بە تێهیۆنگەوە بینی زۆر خۆش بوو😂
زۆر حەزەکەم باسی بکەم بەس لە ڕووم نایە😂😭
که خەبەریشم بوویەوە خەفەت لێیدام ، هەرچی هەوڵمدا بخەومەوە بچمەناو خەوەکەوە نەمەتوانی🥺😂با دەست بکەین به چیرۆکەکە💜
♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡♡
Julia's pov
خەبەرم بوویەوە بەهۆی دەنگی موبایلەکەمەوە ، بۆ ئەوەی هەڵمبستێنێ کاتژمێر شەش بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئاهەنگەکە ، کە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ دەکرێ ، دوێنێ پێش ئێوارە جەنگکووک منی گەیاندە ماڵەوە ، قسەکانی جەنگکووک کاری گەریان لێکردم بڕیارم دا بەردەوامی بدەم بە دەرمانەکان ، تەنها بڕوام بە خۆم هێنا که ناخۆشیەکان کۆتاییان دێ و خۆشی دێت ، سوراحیە ئاوەکەی تەنیشتم هەڵگرت و پەرداغێک ئاوم تێکرد ، یەکێک لە حەبەکانم خوارد ، خۆم کشاندەوە ، هەستام بەرەو گەرماو بەڕێ کەوتم ، هەستێکی خۆشم هەیە بەبێ هۆکار ، لە ئاوێنەی گەرماوەکەم ڕوانی ، برینی ڕووخسارم باش بووە ، بەڵام هێشتا بە ڕووخسارمەوە کەمێک دیارە ، ڕۆشتمە ناو بانۆکەمەوە ، هاتمە دەرەوە ، ئەو جلانەی کە داوام کردبوو بیگەیەننە دەستم هێنابوویان لەسەر جێگەی نووستنەکەم دایان نابوو بۆم ، بەرەو ڕووی ڕۆشتم ، بەو شێوەیەی بیرم لێی کردەوە جوان دەرچوو ، جلێکی ئاسوودەم پۆشی ، دەرگا ژوورەکەم کردەوە ، بەرەو خوارەوە ڕۆشتم بە پلیکانەکاندا دەهاتمە خوارەوە ، تێهیۆنگم بینی لە خوارەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشتووەو تەلەفوون دەکا ، نزیکتر بوومەوە بەڵام ئەو منی نەبینی لەگەڵ یۆنهوا قسە دەکا بانگهێشتی دەکا بۆ ئاهەنگی گرێبەستەکە ، سەرم سوڕما چۆن بانگی دەکا؟ ئەو کەسەکانی چواردەوی بانگ دەکا بۆ من بانگیان نەکەم ؟ چوومەوە سەرەوە موبایلەکەم جێهێشتوە لەسەرەوە ، چوومە ژوورەکەم لەسەر جێگەی نووستنەکەم پاڵ کەوتم تەلەفوونم بۆ جەنگکووک کرد ، پەیوەندیەکەی جواب دایەوە
:سڵاو جەنگکووک
جەنگکووک: سڵاو. ...جول
بەهەناسە بڕکێیەوە
:چیبووە بۆچی هەناسەت تەنگ بووە؟
جەنگکووک: لە جیم بووم ، کەمێک پێش پێستە تەواو بووم ، هەناسەم ڕێک نەبوەتەوە ، واز لەوە بێنە ، چیبوه پەیوەندیت کرد ؟ حەبەکانت خواردوە؟
:بەڵێ حەبەکانم خواردوە، ڕاستی دەمەوێ بانگهێشتت بکەم بۆ ئاهەنگێک
جەنگکووک: باشە دێم
*** *** ***
کاتژمێر دوانزەیە تێهیۆنگ زۆر سەرقاڵە ، چوومه سەرەوە بۆ خۆئامادەکردنم ، عەزیەکەم لەبەر کرد ، قژم بەخشان کرد بەسەر شانەکانمدا و قژم ڤێر کرد ، پاشان قۆنەرە پاژنە بەرزەکانم لەپێ کرد کە بریسکاوی بوو لە هەمان شێوەی عەزیەکەم ، جواکاریم بۆ ڕووخسارم کرد ،
ڕۆشتمەوە بەردەم ئاوێنەکه لەخۆمم ڕوانی ، چوومەوە خوارەوە

BẠN ĐANG ĐỌC
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Lãng mạnهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...