بەشی ٦١

627 104 163
                                    

Julia's pov




بەبێدەنگی مامەوە ، سەری لەسەر سنگم بوو ، پێم وابێ خەوی لێکەوت ، ئێستە هەست بە ئاسوودەی دەکەم ، دڵم بەخێرای لێدەدا ، بۆچی دوای کردنی ئەو هەموو کارەت تێهیۆنگ هێشتا دڵم لە لێدان ناکەوێت بۆت؟ ، فرمێسکەکانم ڕێچکەیان کرد ، بینایم ڵێڵ بوو ، باوەشم کرد پێیدا


                  ***                ***               ***

بەهۆی زەنگی موبایلەکەم چاوەکانم کردەوە لە ژوورەکەم ڕوانی ، کەمێک ڕووناک بوو ، پاشان لە کاتژمێری ژوورەکەم ڕوانی کاتژمێر حەوتە ، سەیری موبایلەکەمم کرد کە بزانم کێیە پەیوەندیم پێوە دەکا ، چاوەکانم زەق بوونەوە خێرا هەستامەوە ، من چۆن لە بیرم کرد ئەمڕۆ پشوو تەواو دەبێ؟ ، جوابی پەیوەندیەکەم دایەوە

:تێهیۆنگ بمبوورە بیرم نەبوو ئەمڕۆ پشوو تەواو دەبێ

تێهیۆنگ: من ئێستە لە کۆمپانیا باپیرە بە مەقەستەکە قردێلە سوورەکه دەبڕێ ، تۆ فریای ئەوە ناکەوی ، هەوڵبدە پێش وتارەکەی باپیرە لەوێ بیت ، وە بە جلێکی جوانەوە بێیت ، ئەمڕۆ کار ناکەین تەنها ئاهەنگێک دەگێڕین

:بۆچی زووتر پێت نەووتم

تێهیۆنگ: ویستم پێت بڵێم دوێنێ شەو پاشان ماڵی نامجوون هاتە پێش بیرم چوو پێت بڵێم ، تەنها زوو وەرە

هەستم بە ساردی دەنگی دەکرد کاتێک قسەی لەگەڵ دەکردم ، بەڵام من چۆن هاتووم بۆ ئێرە ، بیرمە لەسەر قەنەفەکە نووستبووین ، دڵنیام سەرخۆش نەبووم ، ئاهـ کات درەنگی کرد ، داوای جلێکم کرد ، هەرچەنێکە باران دەبارێ بەڵام ژوورەوە بەو شێوەیە نییە و گەرمە ، قژم پەخشان کرد بەسەر شانمدا ،جوانکاریم بۆ ڕووخسارم کرد ، پێڵاوەکانم لە پێکرد و سویچەکەم هەڵگرت و بەخێرای دەچوومە خوارەوە

لیۆنە: خاتوون خواردن ئامادەیە

:سوپاس درەنگ کەوتووم
(بەخەندەوە)


سەیارەکەم لە گەراج دەرهێنا و هەوڵمدا بەزووترین کات بگەمە ئەوێ ، بەڵام ترافیک لایت هەرگیز نایەڵێت ، دوای ماوەیەک گەشتم ، بینیم لە دەرەوەی کۆمپانیا ، چەنەها شتی ڕازاوەیان داناوە ، میدیایەکی زۆر لەدەرەوە کۆبوونەتەوە ، بەبەردەم میدیاکان ڕۆشتم سەرەتا هەستیان پێنەکرد منم ، هەر کە هەستیان پێکرد ، دەستم کرد بە ڕاکردن ئەوانیش شوێنی من دەکەوتن ، چوومە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوە، پاسەوانەکان منیان ناسیەوە خێرا خۆیان لادا لە ڕێگەکە و منیش چوومە ژوورەوە ، پاسەوانەکانیش نەیانهێشت ئەوان بێنە ژوورەوە ، هەر وەک تێهیۆنگ وتی جۆن وتار پێشکەش دەکا لە نهۆمی خوارەوە واتە ئەو نهۆمەی کە ئێستە منی لێم ، ئێرەش بە جوانی ڕازێندراوەتەوە ، مێزێکی پڕ لە خواردنی لێیە ، مێزی سکرتێری گشتییان لابردو ستەیجێکیان درووست کردوە ، مێزێکی بەرزیان تێدا داناوە بەپێی باڵای جۆن و دوو مایکی لەبەردەم بوو ، کە هی کۆمپانیا بوو ، واتە دەنگی جۆن لە تەواوی کۆمپانیاکە دەهات ، پشتەوە جۆن بەگەورەی نووسراوە پیرۆزبای ساڵی تازە له هەمووان ، لە خوارەوەشی ئەو ساڵەی نووسیوە کە ئێمەی تێیداین ، جۆن وەک هەموو جارێک قاتێکی گرانبەهای لەبەردایە ، هەمووان بەشێوەیەکی زۆر جوان خۆیان ئامادە کردووە ، چاوەکانم بەدوای تێهیۆنگدا دەگەڕا ، لەکۆتایدا دۆزیمەوە بەرەو ڕووی ڕۆشتم

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now