بەشی ٤٨

576 80 37
                                    

Julia's pov





کلیلەکەم پێدایەوە دەرگاکەی دەرەوەی داخست ، سوپاسم کرد و ڕۆشتم بۆ کۆڵانەکەی تر بۆ لای سەیارەکەم ، دەبێ هەر ئەمڕۆ جان نیکۆلاس ببینم

کاتێکە گەشتمە بەردەم بەندینخانەکە ، دڵنیا نەبووم لەو کارەی کە دەیکەم ، ئەی ئەگەر منی ناسیەوەو توڕە بوو؟ ، ئاهێکم هەڵکێشا کێ دەڵێ ئەو پیاوە باوکمە؟ ، چوومە ژوورەوە دوای پشکنین لە پاسەوانەکەم پرسی

: جان نیکۆلاس لێرەیە؟

دڵم زۆر بە پەلە پەل لێدەدا ، حەز دەکەم لێرەبێ ، لەهەمان کاتیشدا ئەترسم لێرەبێت

پاسەوان: بووەستە

لە کۆمپیتەرەکەی بەردەستی ڕوانی ، پاشان ڕووی سوڕاند بۆمن

پاسەوان: تۆ چی ئەویت؟

:ئێ من ک کچی ئەوم

بۆچی زمانم دەگیرێ کاتێکە قسە دەکەم ، کەواتە بەو پێیە بێ پرسیار دەکا لێرەیە

پاسەوان: یەکمجارەتە سەردانی بکەیت وایە؟

:بەڵێ

پاسەوان : ناوی تۆ چییە؟

:کیم جولیا

پاسەوان: بڕۆ بۆ ئەو ژوورە کەمێک لە خوێنەکەت دابنێ ،دواتر بڕیاری چوونە ژوورەوەت دەدەین

هەر وەک ئەوەی ئەو وتی کردم پاش کاتژمێرێک ئەو کەسەی کە شیکاری خوێنەکەی کرد لێی ڕوانیم و پێی دامەوە ، بردم بۆ پاسەوانە

سەرمسوڕما هۆکاری ئەم فەحسە چیبوو؟ ، جاری پێشوو داوای شتێکی وەهام لێنەکرا کاتێک هاتم بۆبینینی ئیۆندۆ

پاسەوان: باشە ، بڕۆ ڕیزەکەوە چاوەڕوان بە هەتا زەنگەکە لێدەدرێ

:زۆر سوپاس

ڕۆشتمه ڕیزەکەوە ، دڵم زۆر بە خێرایی لێدەدا ، بەبێ ئۆقرەیی چاوەڕوانی لێدانی زەنگەکەم ، زۆری نەبرد زەنگەکە لێیدا ، هەمووان چوونە ژوورەوە ، ڕاستەخۆ چاوم کەوتە سەر دوو چاوی شین کە لە خەڵکەکە دەڕوانێ ، پێم وابێ چاوەڕوانی ئەو ژنەیە کە هاوتەمەنی خۆیەتی

بە هێمنی بەرەو ڕووی کورسیەکە ڕۆشتم ڕامکێشا بەرەو ڕووی خۆمەوە پاشان لەسەری دانیشتم ، ئەو تەنها سەیری دەکردم

:سڵاو

جان: سڵاو ، تۆ دڵنیای کە لێت تێک نەچووە؟
(بەئارامی)

:تۆ جان نیکۆلاسیت وایە؟

جان: بەڵێ خۆمم ، تۆچۆن من دەناسیت؟ یان باشتر بڵێم کێیت؟

: من...

جان: ڕۆژنامە نووسیت وایە؟

:بەڵێ

خەندەیەکم بۆ کرد ، نەمدەزانی چی وەڵام بدەمەوە ، بەڵام خۆی ئاسان کاری باشی بۆ کردم

:بمبوورە تەنها چەند پرسیارێکی سادەت لێدەکەم زۆر ناچمەوە سەر بابەتی کار باشە؟

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now