Julia's pov
ڕێیەکەم نیشانی پارێزەرەکەدا هیچ وشەیەکی نەدەوت پێم وابێ بەزەی بە مندا هاتەوە لەسەر جادەکە هەڵیگرتم ، منیش چاکەیکەیم لەبیر ناچێ ، لەسەیارەکەی دابەزیمە خوارەوە
سەرم دانەواند بۆی وەک سوپاسێک ئەویش سەری کەمێک دانەواندوو ڕۆشت ، ڕووم لە خانووەکەم کرد ، هەموو یادگاریەکان دەستیان کرد بە بڵاوبوونەوە بەناو مێشکمدا ، کاتێک لەگەڵ پێکهاپ یاریم دەکرد کاتێک لە هەرشوێنێک دەهاتمەوه دایکمم دەبینی ئاوی گوڵەکانی دەدا ، ئەوکاتانەی کە لە نەخۆشخانە شیفتی شەوانی هەبوو ، لەماڵەوە بەتەنها دەمامەوە هیچ ترسێکم نەبوو لە سیخوڕێک یان شتێکی تر بەئارامی دەنووستم ، ئاهێکم هەڵکێشاو بەرەو ماڵی پێکهاپ ڕۆشتم ، واته ماڵەکەی پێشووی ئەو ئێستە لەوێ نییە ، لە دەرگای ماڵەکەیانمدا ، هانا هاتە دەرەوە ، هەموو شتەکان وەک ڕابردووه هیچی نەگۆڕاوە تەنانەت هاناش ، بەڵام کەمێک درێژتر بووه ، بینیم خەندەیەکی جوان لەسەر ڕووخساری هەیە و بانگی کردم
هانا: جولیا
دەستم کرد بە پێکەنین ئەو لە پێکهاپەوە فێر بووە کە ناوەکەم بە تەنها بانگ بکات نەک شتێکی تر ، کەمێک وەستاو لە پشتەوەی خۆی ڕوانی
هانا: پێکهاپ لەماڵەوه نییە ئەو لەگەڵ ئەو کوڕەی کە تازە هاتووەتە ناو خێزانەکەمان ڕۆشت
: ناوی ئەو کوڕە نازانی؟
هانا:دەیزانم بەڵام حەزم بە ناو هێنانی نییە ، بۆچی جلی هاوینەت پۆشیوە؟ ئەوانە چین بەدەستەوە؟
لەگەڵ پیکهاپ وەک ئەوە وان کە سێوێک بن کرابن بە دوو کەرتەوە لەڕووی ڕەفتارەوه ، تەنانەت پێکهاپیش بەو شێوەیە لەسەر یەک قسەدەکا هەمیشە زانخوازە بۆ شتەکان
: من لێره سەرمامە بڕۆ کلیلی ماڵەکەی خاتوون مینهۆ بهێنە باشە؟
هانا بەدایکم دەڵێ خاتوون مینهۆ منیش بەشێوازی ئەو ناوی دایکمم هێنا ، هانا خێرا ڕایکرد بۆ ژوورەوە ، لەگەڵ دایکی هاتەوە
:سڵاو
دایکی پێکهاپ: سڵاو جول
کەمێک ورد بوویەوە لێم و لە ڕووخساری ڕووانیم
دایکی پێکهاپ: چی ڕوویداوە ئازیزم تۆ باشی؟
(بەنیگەرانیەوه):منوو تێهیۆنگ جیابووینەوە ، منیش هاتوومەتەوە بۆ ماڵەکەی پێشووم دەمەوێ ژیانم لێرە دووبارە بنیات بنێمەوە بە ئارامی
دایکی پێکهاپ: ئازیزی من ، هیوادارم دووبارە ژیانێکی جوان دەست پێبکەیتەوە لێرە ، ئۆهـــ بمبوورە لەبەر سەرماکە ڕامگرتی سەرەتا وەرە با بچینە ماڵەکەی من
:نا سوپاس تەنها کلیلی خانووەکەم پێبدە ، پێویست ڕێکیان بخەم ، بەڵام شتێک ، جارێ بە دایکم مەڵێ جیابووینەتەوە ، نامەوێ بێته دەرەوه ئەو سێ ڕۆژ دەبێ منداڵەکەی بووە
ŞİMDİ OKUDUĞUN
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romantizmهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...