بەشی ٥٢

518 94 105
                                    

Julia's pov

تێهیۆنگ قازانجی کرد بەڵام بۆ پێی ناخۆشە؟ ئاهــ سەم هەژاند لە بێزاریدا

ڕاچڵەکیم بەهۆی دەنگی دەرگا داماوەکەوە ،ئەویش تێهیۆنگ بوو بەتوندی دەرگاکەی داخست

لەسەر کورسیەکەم دانیشتم پاڵم دایەوە دەستم بە نێو چاوانمەوە گرت ، دەمەوێ ئێستە لەدەرەوەبم بێزارم لە کارکردن بەڵام هەموو ئەمانە بۆ تێهیۆنگ دەکەم ، کاتێکە بینیم چەنێک دڵخۆشە ، هەموو ماندوویەتیەکانمی لە بیر بردمەوە ، خۆم ڕێک کردەوە دەستم کرد بە کار کردن ، وەک هەموو جارێک زۆربەی کارەکانی تێهیۆنگ دەکەم بێ ئەوە خۆی بزانێ ، دەمەوێ پشوو بدا کەمێک

دوای ماوەیەک لە کار کردنی زۆر  نانم خواردو دەستم پێکردەوە ، نزیک کاتژمێر شەش بوو تێهیۆنگ بەبێزاری هاتە دەرەوه ، قسەیەکی کرد باش لێی تێنەگەشتم

:بمبووره تێنەگەشتم

تێهیۆنگ: وتم ئێوارە ئاهەنگێک هەیە ، خۆت وەرە بۆ ئەوێ ، هەردووکمان بانگهێشت کراوین
(بەهاوار وتووڕەییەوە )

بەخێرای ڕۆشت ، وشک بووم ، چاوەکانم پڕفرمێسک بوون ، چیم بەرامبەر تۆ کردوە بەو شێوەیە توڕە بیت ، هەستم بە تەڕ بوونی ڕوومەتەکانم کرد سڕیم ، نابێ بگریم ئەبێ تەواویان بکەم ئەم کارانە زۆریان نەماوە ، خەیاڵم چوویەوە بۆ ئاهەنگەکە ئەو وتی بەتەنها بێم ، کەواتە ئەو لەگەڵ یۆنهوا دەڕوات بۆ ئەوێ

                    ***              ***            ***

لەماڵەوە جلم زۆر تاقی دەکردەوە لەکۆتایدا دڵخۆش بووم کە ئەم جلەم بەدڵە ، دەمەوێ کاردانەوەی تێهیۆنگ ببینم ، دوودڵم لە هەڵگرتنی بۆی هەیە تێهیۆنگ بەدڵی نەبێ ، دەترسم ناشرین دەربکەوم لەبەر چاوی تێهیۆنگ دا بەڵام ڕەنگە جوانیش بم ، جوانکاریم بۆ ڕووخسارم کرد سووراوێکی جەرگی سور لەگەڵ کەمێک پشت چاوی ڕەش و هەندێک جوانکاری دیکە ، قژم پەخشان کرد بە پشتمدا

پاشان پێڵاوە پاژنە بەرزە ڕەشەکەم لە پێ کرد ، قاچمی دەخستە ڕوو چونکە پارچەیەکی تەنک بوو چواردەوری پێڵاوە پاژنە بەرزەکەم ، ڕۆشتمە نێو بوگاتیەکەم ، ڕۆشتم بۆ ئەو ناو نیشانەی کە تێهیۆنگ بۆی ناردبووم ، دوای ماوەیەک دۆزیمەوە ئێره مەیخانەیە ، سەیارەکەم بردە گەراجی ژێر زەمینەکە ، چەنەها سەیارەی گرانی وەک ئەوەی  منی لێبوو ، دابەزیمە خوارەوە لەسەیارەکەم ، دونیا تاریکی کردبوو ، چوومە ژوورەوە ، دەنگی میوزیک مێشکی دەتەقاند ، تاریکیەکی زۆر و چەند ڕۆشنایەکی ڕەنگاو ڕەنگی بچووک ، جسمە ئارەقاویەکەیان ڕادەوەشاند لەگەڵ میوزیکەکەدا ، ئافرەتەکانی ئێرە نیمچە ڕووتن ، سەرم هەڵبڕی بۆ بەشی سەرەوە ، بینیم قاتێکی دیکە هەیە ، بە قادرمەکاندا چوومە سەرەوە ڕۆشنتر بوو ، یەکێک لەدەرگاکانم کردەوە ئێرە vipیە بەڵێ ، ئێرە ئەو شوێنەیە که دەوڵەمەندەکان پارە دەدەن بە ئافرەتەکان بۆ شەوێک لە یەکێک لەم ژوورانەدا ، خێرا دەرگاکەم داخستەوەو چوومەوە خوارەوە ، بۆ تێهیۆنگ دەگەڕام ، بەڵام دیار نەبوو ، باش بوو هەندێک ڕووناکی هەڵکران کەمێک ڕۆشن بوویەوە ئێرە ، بەشێکی چۆڵ هەبوو ، تێهیۆنگم بینی ، ڕۆشتم بەرەو ڕووی

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Место, где живут истории. Откройте их для себя