بەشی ٥٣

560 85 18
                                    

سەرەتا بمبوورن پاتڕتی پێشوو بیرم نەبوو جلەکانی جولیا بۆ ئاهەنگەکە وێنەکەی دابنێم🥺 لەخوارەوە دامناوە، لەمەو بەدوا عەزیەکان بە وێنە دادەنێم ،چونکە هەستەکەم تێناگەن کاتێکە باسی شێوازی عەزیەکە دەکەم🙂

Julia's pov


لیتا: من چیتر لێرە کار ناکەم ئازیزم ، دەچم لەگەڵ کچەکەم دەژیم

:چی ؟ چۆن شتی وا دەبێ ؟ تێهیۆنگ دەزانێ؟

هەموو پرسیارەکانم بەسەر یەکەوە کرد ، من کاتێکە دەهاتمەوە بۆ ماڵەوە هەمیشە دڵم بەوە خۆش بووە کە خاتوون لیتا لەوێیە بە خەندەیەکی شیرینەوە پێش وازیم لێدەکا ،بەیانیانیش کە هەڵدەستم ئەوی لێیە بەڵام چیتر من ئەم دیمەنانە نابینم

لیتا: بەڵێ بە تێهیۆنگم وتووە ، ئەویش ڕازی بوو ، من دەمەوێ ، ئەو تەمەنەی کە ماومە لەگەڵ کچەکەم بیبەمەسەر ، لیۆنه شارەزایی هەموو شتێک بووە ، ئەو لە جێی من کار دەکا لەمەو بەدوا ، ئەم ماوەیە زۆربەی جارانکان ئەو خواردنی لێدەنا ، هەستم کرد ، وەک خواردنەکانی خۆم وایە ، چونکە تێهیۆنگ ناڕەزایی دەرنەدەبڕی ، من دەمەوێ وازبێنم جولیا ئازیزم

ناتوانم ڕێگری لێبکەم ، مافی خۆیەتی چێژ لە ژیان کردن ببینێ لەگەڵ خێزانەکەیدا ، بەڵام ئەو بووبە بەشێک لە خێزانەکەی من ، هەنگاوم نایە ئەم ماڵەوە ڕووخسارە جوان و گەشەکەی ئەوم بینی ، هێشتا نەڕۆشتووم ئەو دەیەوێ بڕوات ، چۆن تێهیۆنگ دەیەڵێت بڕوات کە وەک دایکی خۆی سەیری دەکرد؟ لە پێناو یۆنهوا؟ یۆنهوا نانی پێدەدای کاتێکە دایکت نەما؟ یۆنهوا جلی بۆ دەشوشتیت ؟ یۆنهوا ئاگای لێت دەبوو؟ یۆنهوا چیە تێهیۆنگ تۆ تەنها ئەوت دەوێ ، کەسی دیکەت ناوێ

:بەڵێنم پێبدە سەردانمان بکەیت

قوڕگم وەک بڵێی ئاسنێکی ڕەقی پێدا چەقی بێت ، فرمێسکەکانم ئامادەن بۆ هاتنە خوارەوە ، بەڵام ڕێگریان لێدەکەم ، ماڵئاوای هێندە بە ئازارە؟

لیتا: بەڵێن بێت ، کاتی ماڵئاواییە

دەستی لەسەر شانم دانا هەنگاوی هەڵگرت بەرەو دەرەوە منیش له جێگەی خۆم وەستابووم

:خاتوون لیتا

ئاوڕی بۆ دامەوە بەرەو ڕووی ڕۆشتم لە باوەشم گرت ، گوێم لە دەنگی پێکەنینە نەرمەکەی بوو پاشان ئەویش لەباوەشی کردمەوە

:خوات لەگەڵ ، لە ئێستەوە بیری چێشتخانەکە دەکەم بیری باخچەکە دەکەم کە تۆی تێدابووی کاتێکە دەهاتمە خوارەوە

لیتا: واملێدەکەی هەست بە تاوان دەکەم کە دەڕۆم

:نا نەخێر ، تەنها چێژ لە ژیان کردن ببینە

لیتا: تێهیۆنگ ئازارت دەدا بەکردار ، نیگەران مەبە ، بەردەوام بە له ژیان کردن

:وادەکەم
(بە هێمنی)

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Место, где живут истории. Откройте их для себя