Julia poᏉ
لەسەر جێگەی نووستنەکەم پاڵکەوتووم سەیری سەقفەکە دەکەم ، ڕووداوەکان وەک میمۆریەک لە مێشکمدا دەخولێتەوە
فرمێسکەکانم دێنە خوارەوە ، کاتێکە تێهیۆنگ دەڕوات بۆ گەشتی کار بێزار دەبم هەمیشە حەز دەکەم لەماڵەوە بێت ، کاتێکە لە گەشتی کار نییە و دێتەوە بۆ ماڵەوە و ئازاری دەروونیم دەدات ،بەبێ ئاگای خۆم چاوەکانم داخرا
حەفتەیەک ڕۆشتووە و نەچوومەتە دەرەوە هەمیشە لەماڵەوە بووم ، پێم باشتر بووە هەمیشە دووربم لە خەڵک لەدوای ئەو ڕووداوەوه ،هیچ کەسێک نییە لە باوەشم بکات ، بیرمە ئەو بوو لە باوەشی کردم و وتی بەدڵی خۆت بگری ، دیسانەوە زەنگی موبایلەکەم لێیدایەوە سەیرم کرد جینە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا هەموو ڕۆژێک تەلەفوون دەکەن دەڵێن بابچینە دەرەوە ، من ڕاهاتبووم هەموو ڕۆژێک بچمە دەرەوە لەگەڵ ئەوان ، ڕۆشتمه گەرماو بانۆکەم پڕ لە ئاو کرد و ڕۆشتمە ناوی خۆم نقووم کرد لە ژێر ئاوەکەدا دووبارە هەست بە ئاسوودەی دەکەم لە ژێر ئاودا ، بیری دایکم دەکەم بیری پێکهاپەکەی جاران دەکەم تەنها شوێنی چونە دەرەوەمان باخچەکە بوو بیری ئەو ئیشە گەمژانانە دەکەم کەلەگەڵ پێکهاپ دەمان کرد و دایکم دەیکێشا بە پشتمدا ، سەرم هەڵبڕی بەقورسی هەناسەم بۆ دەدرا ، ئەمڕۆ دەچمە دەرەوە بۆلای ئەوان بیریان دەکەم*** *** ***
:سڵاو ، سەرەتا بێ وتنی هیچ وشەیەک ، ئەم حەفتەیە تاقەتی چوونەدەرەوەم نەبوو بەڵام ئەمڕۆ زۆرم بیرکردن بۆیە هاتمە دەرەوە بۆلاتان
پێکهاپ: دابنیشە
بە سوکی ئەو قسەیەی کرد و ڕایکێشام لەسەر کورسیەکە داینامپێکهاپوو جین هەردووکیان ڕۆژنامەیەکیان بەدەستەوە بوو لەگەڵ چاویلکەیەکی ڕەش لە چاویاندا
:چیبووە؟
پێکهاپ: هۆسۆک لە ژواندایە سەیری دواوە بکە
ئاوڕم دایەوه کچێکی جوانی کۆری لەگەڵدایەو دەستی لەناو دەستیدایە و قسە بۆ یەکتر دەکەنوو پێدەکەنن، بەڵام بۆچی ئەمان بەو شێوەیە خۆیان گۆڕیوە؟
:ئەم جلو چاویلکانە چییە؟
پێکهاپ: بۆ ئەوەی نەزانێ ئێمە لەگەڵ هۆسۆکین و چاودێریان دەکەین
:هۆسۆک دەزانێ ئێوە لێرەن؟
جین: ئهم
:گەمژانه
(بەتووڕییەوە):ئەوە بۆ حاڵەتێک دەبێ کە هۆسۆک نەزانێ ئێوە لێرەن
جین: ئۆو
جین چاویلکەکەی داناو دەستی کرد بە پێکەنین ، پێکهاپیش بە هەمان شێوە ، ئاییی گەمژەکان پێکەنینم دێت پێیان
*** *** ***
دوێنێ هۆسۆک دوای قسە کردنیان خۆشەویستەکەی پێناساندین کچێکی باش دیارە ، لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووم لە تەلەفیزیۆنەکەم دەڕوانی لەدەرگا درا
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...