Julia's pov
کەمێک شۆک بوو پاشان لە زەوییەکەی ڕووانی ،سەری بەرز کردەوە
جیمین: ئ من نەمدەزانی ژیانتان بەو شێوەیەی لێدێ کە یەکترتان نەوێ بمبوورە
:کەواتە نایکەیت؟
کەمێک سەیری کردم پاشان لە زەویەکەی ڕوانیەوە سەری هەڵبڕی
جیمین: ئەوە تاکه ڕێگەیە بۆ لێخۆش بوون لەمن؟
:بەڵێهـ
جیمین: باشە
بزەیەک هاته سەر لێوم
: هەفتەیەکی دیکە تەلەفوونت بۆ دەکەم کات ڕێکبخەین لە دادگا بۆ جیابوونەوەمان
جیمین کارتێکی دەرهێنا لە گیرفانیدا و بەرەو ڕووم ڕایگرت
جیمین: هەرکاتێک ئامادە بوویت پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکە
کارتەکەم وەرگت ، دەستەکانی کردە گیرفانیەوە ، کەمێک سەری دانەواند بۆم و ڕۆشت ، کارتەکەم خستە نێو گیرفانمەوە ، چوومه ناو سەیارەکەم و بردمە ژوورەوە
لەسەر جێگاکەم پاڵ کەوتووم ، لە دوێنێوە هیچم نەخواردوە وە ئارەزووی هیچ ناکەم ، کاتژمێر دەی شەوه ، هیچ دەنگێک لەماڵەکەوە نایەت ، هیچ ڕووناکیەک لەماڵەکەمەوە نایەت ، زۆرم بیرکردەوە دەربارەی ڕابردوو ، هەڵەکان لەمنەوەن نەک تێهیۆنگ بەڵام من شایەنی ئەو هەموو ئازاردانە بووم؟ دەمەوێ بڕوا بەخۆم بێنم مانگێک لەم ماڵە چۆڵە ژیانم دەکرد ، ئەو لەگەڵ یۆنهوا لەجێی من لەمانگی هەنگوینی بوون ، تەنها هیوادارم جۆن وەڵامی نەرێنی نەداتەوە ، من سەرزەنشتی تێهیۆنگم دەکرد کە ئەو شتانەی بۆم دەکرد نەیدەبینی ، بەڵام خۆم وەک تێهیۆنگ بووم بەرامبەر بە جەنگکووک ، ئێستە هەست بە نەبوونی جەنگکووک دەکەم ، لە قوڵای غەمباریدا دەیخستمە پێکەنین ، لە تەنهایدا دەردەکەوت ، من گەمژە بووم
جەنگکووک: خاتوونی پەپوولە
ئاوڕم دایەوه بۆ دواوەوە ئەوە جەنگکووکە دڵنیام ئەوە خۆیەتی ڕووخسارێکی جوان ئەو لەناو گوڵەکاندایە
جەنگکووک: خاتوونی پەپوولە وەرە بۆ لام ، نایەیت؟
ئەو من بانگ دەکا بچم بۆ لای ، بەڵام قاچەکانم ناتوانن بجوڵێن ئەویش چاوەڕێم دەکا ڕووخساری نیگەرانی دەرکەوت تێیدا ، ئاوڕی دایەوه بۆ پشتەوەی خۆیەوەو هەنگاوی دەنا
جەنگکووک: خاتوونی پەپوولە من ڕۆشتم ،ئەگەر حەز دەکەیت وەرە لەگەڵم
دەنگی تەواو نیگەرانی پێوە دیار بوو ، بەڵام بۆچی ناتوانم بجوڵێم
:ج... جە .
ناتوانم بانگی بکەم و خەریکە ون دەبێت لە پێش چاوەکانم، فرمێسکەکانم هاتە خوارەوە نابێ بەجێم بێڵێت بەتەنها
ВЫ ЧИТАЕТЕ
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Любовные романыهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...