Julia pov
پێکهاپ: باشە ، ئاییشش هیلاک بووم
بەخێرای هەستایە سەر پێ و سەری دانەواند، سەیری ئەو شوێنەم کرد کە سەری بۆ دانەواند ، جەنگکووک بوو گەڕایەوەپێکهاپ:بمبوورە جەنگکووک بۆ ئەوکارەی کە دوێنێ کردم
جەنگکووک بەسەرسووڕماویەوە سەیری دەکرد ، پاشان قوڕگی پاک کردەوە
جەنگکووک: چۆن بزانم لە دڵەوە ئەو قسەیەت کردوە؟
پێکهاپ لەمنی ڕوانی وەک ئەوەی خەتای منبێ ئەو قسەیەی کرد
جین: هێی جەنگکووک ئەو داوای لێبووردنی کرد کەواتە دەی تۆش
جەنگکووک: چی من؟
جین: داوای لێبوردن بۆ هەنێک کاری بەمەبەست
جەنگکووک: باشە لێتخۆش بووم
جەنگکووک لەسر کورسیەکە دانیشت ، جین بە مۆنیەوە لێی ڕوانی
جەنگکووک: چییە؟ چیم کردوە؟
جین: داوای لێبوردنی لێبکە
جەنگکووک: ئۆهــ ، بمبوورە
جین: سەیری من مەکە سەیری پێکهاپ بکەو وای پێ بڵێ
پێکهاپ: پێویست ناکات ، گرنگ ئەوەیە هیچ کێشەیەکمان نەما لەگەڵ یەک
بزەیەک گرتمی بۆ پێکهاپ ، ئەو باشترین دڵی هەیە بەڵام قوبڵی ناکات سوکایەتی پێ بکرێ ، هەموو کەس وەک من گەمژە و ترسنۆک نییە نەتوانێ قوبڵی بکات سوکایەتی پێبکرێ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ، دەنگێک منی لە خەیاڵ دەرهێنا
جەنگکووک: جولیا بگەڕێوە بۆ سەر زەوی
:ها!؟
جین: بڕۆینە دەرەوە بۆ یاریەک؟
*** *** ***
ئێوارەیە و جەنگکووک منی گەیاندەوە ماڵەوە ، چوومە باخچەکەوە سەرمسوڕما ، کاتێک دەڕابی گەراجەکە هەڵدرابوویەوه سەیارەیەک ئۆپتیما لە گەراجی ماڵەکەمدایە بەرەو گەراجەکە ڕۆشتم ، سەیارەکە بەتەواوی نوێ بوو ، تەنانەت قوشنو سکانی سەیارەکا دەڵقەکەی لێنەکرابوونەوە ، ڕێم کرد بۆ چوونە ژوورەوە ، ڕاستەوخۆ بۆ چێشتخانە بۆ پرسیارکردن لە لیتاو لیۆنە: خاتوون لیتا ئەو سەیارەیە لە گەراجەکەیە خاوەنەکەی کێیە؟
لیتا:بینیت؟ ئۆهــ تێهیۆنگ بۆ تۆی کڕی ، بەدڵتە ؟
نیوە شۆک گرتمی ڕاستە سەیارەکە هێندە گران نییە بەڵام ئەوە دیاریەکە لەلایەن تێهیۆنگەوە ، بەتەواوی دڵخۆش بووم ، لیتا سویچی سەیارەکەی بۆ هێنام بەخێرای ڕۆشتمەوە بۆ گەراجەکە و سەیارەکەم داگیرساند وەک بڵێی سەیارەکە نەڕەیەک بکات ، وەک گەمژەیەک لەبەر خۆمەوە پێدەکەنم دەڕابی گەراجەکەم بەرز کردەوە بە کۆنتڕۆڵەکەی و ڕۆشتمە دەرەوە ، پەیوەندیم بە جەنگکووکەوە کرد ، پێم ڕاگەیاند لە شوێنێک بوەستێت سەیارە لەگەڵ خۆی نەهێنێت ، ناونیشانی شوێنێکی پێدام بە خێرای گەشتمە ئەوێ گەشتمە ئەو شوێنە ، پێم وابێ نەیبینم ، سەیری موبایلەکەی دەکرد ، پەیوەندیم بۆ هات ، سەیرم کرد جەنگکووکە ، هەڵم گرت
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...