Julia pov
کەسێکی باشە ، چونکە تێهیۆنگ کەسە باشەکانی خۆش ناوێت ، باپیرە ڕۆشت بەرەو مێزی نان خواردنەکە لەبەشی سەرەوە دانیشت و ئەو ژنەش لە کورسی دەستە ڕاست دانیشت و ژنێکی تریش لە کورسی دەستە چەپ دانیشت ، تێهیۆنگ شانەکانی گرتم و ڕووی منی لە خۆی کرد ، دێڵییەو نامجوون ڕۆشتن بەرەو مێزەکەوە
تێهیۆنگ: لەسەر خوانەکە گوێت لە هەر قسەیەکی چواردەورت بوو واداینێ نەتبیستووە ، زۆرترین سەرنج لەسەر منوو تۆن ئەمشەو ، هەتا ئەمدەقەیە کە قسەشت بۆ ئەکەم ، شتێک مەکە
:تۆی پێ ناشرین بکەم
لێوی هێنایە پێشەوە پەنجەی لەسەر ڕوومەتی چەپم داناو ماچی پەنجەی خۆی کرد ، شۆک بووم ڕوومەتی چەپم لە ڕووی دیوارەکە بوو ، ئەو ماچی ڕوومەتی نەکردم ئەو ماچی پەنجەی خۆی کرد ، بۆ ئەوەی ئەوانەی کە سەیری ئێمە دەکەن وابزانن کە ئەو ماچی ڕوومەتی منی کردوە ، هێندە قێزەونم کە ناتوانێ ماچی ڕوومەتم بکات؟
لە ئێستادا بەتەواوی تێک شکاوم ، دەمەوێت بگریم بەڵام نابێت لەواز دەرکەوم ، خۆم ڕێک کردەوە و نیگای ساختەکەم دەکرد ، دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی دەستی بگرم بەرەو مێزەکە بڕۆین دوو کورسی چۆڵ هەبوون ڕۆشتینە ئەوێ دانیشتین ، دەستمان بە نان خواردن کرد تەنها دەنگی کەوچکو چەنداڵ دەهات کە بەر قاپەکان دەکەوتن ، من کاتێکە لەگەڵ دایکم نانم دەخوارد ، هەتا کۆتایی نان خواردنەکە قسەمان دەکرد ، لەپڕ دوو کەس دەنگی چرپە چرپیان درووست کرد ، بەتەواوی ناوی خۆمم دەبیست لە قسەکانیاندا ، پڵنگی سوور بەتەواوی دڵخۆش دیار بوو ، ڕووم سووڕاند بۆ تێهیۆنگ ، خۆی بە شێوەیەک نیشان دەدا وەک بڵێی نەیبیستێت ، سەیری خواردنەکەی بەردەستم دەکرد ، ئیشتیهای خواردنم نەما ، دەموویست یاری بە خواردنەکەی بەردەستەم بکەم ، بەڵام ئەوە شتێکی ناشرینە لێرەدا بیکەم ، دوای تەواو بوونی خوانەکە مێزە گەورەکە بەتەواوی چۆڵ کرا و خواردنەکانیان لابرد ، بەرەو قەنەفەکان هەنگاوم نا ، ئێرە لە جیاتی کورسیو مێزی بچووک قەنەفەیی لێیە ، بەتەواوی جیاوازە لە بۆنەکانی تر هەست بە ئاسوودەی دەکەیت لێرە ، دەنگی جۆن سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا ، هەمووانی لە قسە کردن خست
جۆن: ئەم کۆبوونەوەیە هەمووتان دەزانن لەبەر چ هۆکارێکە ، زۆربەتان جولیا ناناسن ، کاتێکە هاوسەرگیری کرد کەمینەتان لەوێ بوو بۆیە منیش ئەم بۆنەیەم ڕێک خست وەک چۆن بۆ هەمووتانم ڕێک خست بۆ خۆناساندن
جۆن ڕووی لە ئێمە کرد ، منوو تێهیۆنگ هەستاینە سەر پێ بە خەندەیەکی شیرینەوە لێی دەڕوانیم دڵە داماوەکەم لە هەمووکات باشتر دەیزانی ئەو نیگایانەی تێهیۆنگ درۆینەن ، بەڵام زیاتر و زیاتر لێدەدات ، بەسەر له هەندێک پلیەکانەکان ڕۆشتینە سەرەوە بەتەواوی هەموو ڕووخسارەکانی ئەوێ دیار بوون ، ڕۆشتمە بەردەم مایکەکە
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...