بەشی ٢٠

490 82 35
                                    

Julia pov


پەیامنێر: ڕاستە پێشووتر تۆ سۆزانی بوویت لەگەڵ چەنەها کەسی دیار بووی وەک جین یان جەنگکووک؟

وشک بووم ، ئەکرێ بڵێم ڕووخساری تێهیۆنگ بەو پرسیارە تەواو گۆڕا و ناک چیۆن و چەند کەسێک هەوڵی دوور خستنەوەی پەیامنێرەکانیاندا و هەتا ئێمە گەشتینە ناو سەیارەکەو ناک چیۆن بەڕێ کەوت ، سەیری دەرەوەم دەکرد ، بڕیارمدا نەگریم ، هەرگیز لە ژیانمدا جلێکم لەبەر نەکردوە وەک سۆزانیەک دەرم بخات چ بگاتەوە بەوەی سۆزانی بم

تێهیۆنگ: سەیرم بکە
(بەئارامی)

ڕوومسوڕاند هەوڵمدا ڕووخسارە خەماویەکەم بشارمەوە و بە دڵخۆشیەوە سەیرم کرد

تێهیۆنگ: دڵخۆشی؟

:بۆچی خەمباربم؟

تێهیۆنگ: نازناوی سۆزانیان پێ بەخشی خەمبارت ناکات

سەرنجمدا ناک چیۆن کاتێکە گوێ بیستی قسەکەی تێهیۆنگ بوو سەیری ئاوێنەکەی سەرەوە ی کردو سەیری جادەکەی کردەوە

: تۆ بەو شێوەیە لەمن تێدەگەی؟
فرمێسکێک هاتە خوارەوە و خێرا سڕیم

: هەر بەڕاستی تۆ من بە سۆزانیی دادەنێییی ؟ یانی لەبەر خاتری تۆ ڕووخساری خەمبارم شاردەوەو خۆم دڵخۆش دەرخست بەڵام تۆ بەمشێوەیە بیر دەکەیتەوە
(بە گریانو هاوارەوە)

تێهیۆنگ: نازانم بۆچی کاتێکە لەگەڵ تۆم هەست بە ئاسوودەی ناکەم

:ناک چیۆن بیوەستێنە

تێهیۆنگ: نەخێر
(بەتووڕەییەوە)

:دەڵێم بیوەستێنەەە
(بەتووڕەیەوە)

تێهیۆنگ هیچی نەوت ، ناک چیۆن سەیارەکەی وەستاند لەسەیارەکە دابەزیم چواردە سەیارە لەدوای سەیارەکەی ئێمەوە بوون ئەوانیش هەمووی سەر بە باندابا بوون دەستم کرد بە کردنەوەی دەرگاکانی سەیارەکان ،بەدوای جۆندا دەگەڕام ، تێهیۆنگیش بەخێرای بەدوای مندا دەهاتوو دەرگای ئەو سەیارانەی دادەخستەوە کەمن دەمکردنەوە ، دەرگای سەیارەیەکم کردەوە جەنگکووک بوو پشتی حەساندبوویەوە بە قوشنی سەیارەکەیداو دەستی لە پشتە سەری داناوە

جەنگکووک: چوار سەیارە خوارتر
چاوێکی داگرت ، بزەیەک گرتمی ، دەرگاکەم دانەخستەوە و ڕۆشتم گوێم لەدەنگی تێهیۆنگوو جەنگکووک بوو

جەنگکووک: هێندە قۆزم بەو شێوەیە لێم دەڕوانی

تێهیۆنگ بە توندی قاپیەکەی داخستەوەو جەنگکووک جامی سەیارەکەی هێنایە خوارەوە

جەنگکووک: ئەمجار ئەگەر ویستت قاپی سەیارەکە بشکێنی توند تر دایبخە

تێهیۆنگ: گەمژە
(بەتووڕەیەوە)

چوار سەیارەم ژمارد و ڕۆشتمە ناو سەیارەکەی جۆن

جۆن: جولیا چی ڕوویداوە؟

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now