کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبێڵن بۆم 💜
Julia's pov
ناک چیۆن ڕۆشت ، چوومە ژوورەوە کاتێکی زۆری ماوە بۆ ئاهەنگەکە ، بیرم کردەوە لەجێی قاوە خواردنەوە جیمین بانگ بکەم بۆ ژەمی نیوەڕۆ لە ڕێستۆرانتێک ، پەیوەندیم پێوە کرد و ڕازی بوو ، دوای خواردنی ژەمێک بۆم دەرکەوت بەو شێوەیە نییە ، ئەو کەسایەتیەکی پیاوانەی هەیە ڕێزێکی زۆری لێدەگرتم و ڕوویەکی خۆشی هەبوو ، ئێمە وەک دوو هاوڕێمان لێهات حەز دەکەم بیخەمە ناو گرووپی هاوڕێیەتیەکەمان ، بەڵام دڵنیام ڕەنگه پێی خۆش نەبێ ، سەرەڕای ئەو شتانەش هێشتا وەک دوو نەناسراو واین
بەو پارەیەی کە ئێستە پێمە واتە ئەوانەی کە هەڵمگرتون ، داوای عەزیەکم کرد لە ئۆنڵاین ، ژەمی نیوەڕۆم خوارد وەک ئەوەی بیرم لێکردەوە کەمێک درەنگ عەزیەکەیان بۆ هێنام پارەکەیمدا ، ئەوەی ئێستە پێم ماوە تەنها بەشی تەکسیەکە دەکات هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا ، لەو بیرکردنەوانەدا بووم دەنگی زەنگی دەرگاکەم هات کردمەوە پێکهاپ بوو ، نەمدەتوانی پێناسەی ڕووخساری بکەم
پێکهاپ: دەزانی..
:بەڵێ خۆم ئامادە ئەکەم بۆ ئاهەنگەکە
پێکهاپ:چی؟! تۆ زۆر گەمژەیت
(بەبڕواپێنەکراویەوە )بزەیەک گرتمی ئەو خەمی منەیەتی ، دەستم لەسەر هەردوو قۆڵی دانا
:پێکهاپ دەزانم خەمی منتە ، دڵنیابە من هیچ خەمێکی بۆ ناخۆم ، بە شتێکی باشی نازانم خەمی بۆ بخۆم ، بەو پێیەی دەزانی دەبێ تێهیۆنگ بانگی وشیکی کردبێت وایە؟
پێکهاپ: بەڵێ
هەناسەیەکی هەڵکێشاو بەبێ هیچ قسەیەکی تر ڕۆشت ، چوومەوه ژوورەوە گەرماوێکم کرد ، پاشان هەندێک ماڵەکەم پاک کردەوە ، کاتەکەم بەوانە ڕۆشت ، ژەمی ئێوارەم ئامادە کرد ، و خواردم ، ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەم عەزیەکەم لەبەر کرد ، قژم داهێنا لایەکی قژم خستە پشتی گوێیەکانم ، هەندێک جوانکاریم بۆ ڕووخسارم کرد ، لە پێڵاوەکانم ڕووانی ، پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم لە پێ کرد کە جیمین بە دیاری پێیدام ، داوای تاکسیم کرد کە پێنج خولەکی دیکە دەگاتە جێ ، بەڵام من نازانم لەکوێ ئاهەنگەکە دەکرێ ، پەیوەندیم بە پێکهاپەوە کرد ، کە وتی لە ماڵەکەی پێشووی من دەکرێت ، پەیوەندیەکەم داخستەوە ، تەکسیەکە گەشتە جێ ڕۆشتمە ناو سەیارەکەوە ، زۆری نەبرد گەشتمە جێ ، پارەی تەکسیەکەمدا ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا بەبینینی ماڵەکەم ، خەڵکانێکی کەمی بانگ کردووە هەروەک هاوسەرگیریەکەی پێشوو
چوومه ژوورەوە ، بەبێدەنگی هەنگاوم دەنا ، چوومە باخچەکە هەموو یادگاریە تاڵەکان هاتەوە یادم ، سەرم هەژاند نامەوێ ئێستە بێتەوە یادم بینیم دەرگای گەراجی ماڵەکە کراوەیە ، بەرەو گەراجەکە ڕۆشتم بەبێ ویستی خۆم ، سەیارەیەکی زۆری لێیه ، لەناو سەیارەکان بوگاتیەکەی پێشووی خۆمم بینیەوە ، بزەیەک گرتمی ، هاتمە دەرەوە لە گەراجەکە بەرەو ژوورەوە ڕۆشتم بەو پێیەی خەڵکی زۆر بانگهێشت کردووە لە ژوورە گەورەکەی خوارەوەیە کاتێک تێهیۆنگ ڕۆشت بۆ مانگی هەنگوینی من سەیری ماڵەکەم کرد و ئەو ژوورە گەورەیەم بینی که لە باخچەکەی دەرەوە گەورەترە ، دوو کارگوزار بەرەو ڕووم هاتن
YOU ARE READING
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...