بەشی ٨

521 78 3
                                    


Julia's pov

تێهیۆنگ: نیو کاتژمێر زووتر وەرە بۆ ئەوێ

*** *** ***

خۆم گۆڕیوە بەشێوەیەکی ئاسایی وەک کۆبوونەوەیەکی هاوڕێیانە هەر وەک ئەوەی کە تێهیۆنگ وتی زوو دەڕۆم بۆ ئەوێ لەکاتی هاتنەوەم بۆ ماڵەوە بە پێکهاپم وت کە خۆی بەتەنها بێت بۆ ئەوێ من نیو کاتژمێر بەڕێ دەکەوم چونکە ئیشم هەیە داوای ناونیشانم لە جین کرد پێیدام هەرکە گەشتمە ئەوێ لەبەر جوانی بیناکە سەرم سووڕما ئێرە بۆ کەسە دەوڵەمەندەکانە نەک بۆمنوو پێکهاپ خۆم ڕێک کردەوەو ڕۆشتم بۆ ژوورەوە هێندەی تر شۆکی کردم ژوورەوە
دیوارەکەی کاشیەکی مەڕمەڕی ڕەشە هەندێک ڕەنگی سپی تێکەڵە و لە هەندێک لەدیوارەکان سەرتا خوارەوە ئاوێنەیە کە شێوەیە ئاوێنەکە نەخشە پاشان ئەو مێزانەی کە دانرابوون ڕەنگیان ڕەش بوو و کورسیەکەش بەهەمان شێوە و لە هەندێک شوێنی قەنەفەی ڕەساسی چەرم دانرابوون لەناو یەکێک لەو قەنەفە چەرمانە تێهیۆنگم دۆزیەوە کە دەستی بەرز کردبوویەوە بۆ ئەوەی من بیبینم نەفرەت چەن شەرمەزاریە دڵنیام منی بینیوە کاتێک هاتمە ژوورەوە بەشێوەیەکی گەمژانە سەیری شتەکانی ئێرەم کردووە ڕۆشتم بەرەو ڕووی ئەویش هەستایەوەو هات بەرەو ڕووم و بێهیچ کات بە فیڕۆدانێک دەستی گرتم و بەرەو بەرزکەرەوەکە ڕۆشتین دەستی لە دووگمەکەدا بۆ ئەوەی بەرزکەرەوەکە بێتە خوارەوە

تێهیۆنگ: ئێستە دەزانی بۆچی پێم وتی زوو وەرە

سەرم بە شێوەی بەڵێ جوڵاند دەستم لەناو دەستی دەرهێنا ئێمە تەنها هاوڕێیان پێویست ناکات بەو شێوەیە دەست بگرین بەڵام بەشێوەیەک دەستم دەرهێنا کە هەست بە خراپی نەکات و دەستم کرد بە ناو جانتاکەم دا وەک بڵێی شتێک دەربێنم ڕاستیەکەی تەنها ڕۆڵ گێڕان بوو بەرزکەرەوە هاتە خوارەوەو منو تێهیۆنگ ڕۆشتینە ناوەوە و پەنجەی بە کۆتا نهۆمدا دا و کەمێکی پێچوو هەتا گەشتین بەڵام کە دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوه لە کۆتا نهمۆدا شۆک بووم ئێرە سەربان بوو مەلەوانگەیەکی لێبوو چەندەها کورسی لێرە دانرابوو و وە باخچەیەکی ناوازەی لێبوو و لەولاشەوە دیمەنی جوانی شارۆچکەکەمانی نیشاندەدا ئەم شارۆچکەیەی کە ئێمە لێی دەژین زۆر گەورەیە بەڵام نازناوی بە شارۆچکە دەرچووە وە شارۆچکەکەمان چەندەها بینای بەرز بەرزی لێیە ئەکرێ بڵێم لەسەدا هەشتای خەڵکی ئەم شارۆچکەیە دەوڵەمەندن و بیستەکەی تریشی چینی هەژارو مامناوەند دەکات ئەم شارۆچکەیەی ئێمە پێیدەڵێن شارۆچکەی دەوڵەمەندان بەرەو قەراغی سەربانەکە ڕۆشتم کە پەرژینی شوشەیان لێدابوو هێندەی تر ناوازەی کردبوو سەیری دەرەوەم کرد ئەم بینایە لەگەڵ دوو بینای بەرامبەر بەرزترینن

:ئێره زۆر جوانە

تێهیۆنگ: دەمزانی بەدڵت دەبێ ، وەرە بابچین بۆ داواکردنی هەندێک شەربەتی فرێش

ئاوڕم دایەوە بینیم لێرەش شەربەت درووست دەکەن و خەڵکێکی کەمی لێیە ئێرە ئارامترین شوێن ئێرەیە شوێنی تێهیۆنگ کەوتم

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now