بەشی ١٦

462 77 16
                                    


Julia's pov

ئاوڕم دایەوە بۆ دوو هاوسەر پێدەکەنین و دڵخۆش بوون ، پێم وابێ چاوەڕێی سێ کەس بن چونکە لە مێزێک دانیشتبوون پێنج کورسی لێبوو زۆر نەبرد گوێم لە دەنگی تێهیۆنگ بوو دڵم کەوتە پەلە لێدان و شڵەژان ئاوڕم دایەوە گوێم لەدەنگی شکانی دڵم بوو سەر ئێشەکەم هێندەی تر زیادی کرد لەگەڵ کچێکدایە و دەستی لەناو دەستیدایە بەرەو مێزی ئەو دوو هاوسەرە ڕۆشتن ، چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون ویستم هەستمەوەو بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە

تێهیۆنگ: جولیا

وشک وەستام لە جێی خۆم و ئاوڕم دایەوە خۆم ڕێک کردەوەو بەرەو ئەوان ڕۆشتم بەڵام هێندە دەزانم هیچ باشیەکی بۆمن نابێت ئەم ئێوارە خوانە

:سڵاو

؟؟؟؟؟: من کیم نامجوون ئامۆزای تێهیۆنگم و ئەمەش هاوسەرەکەم دێڵییە

:منیش جولیا

دەستم بۆ تەوقە کردن برد بۆ هەردووکیان تەوقەیان لەگەڵ کردمەوە

دێڵییە: من زیاتر ، زۆر لەوە جوانتر بووی کە بیرم لێدەکردەوە

ئاوڕم دایەوە بۆ بینینی ڕووخساری ئەو کچە دەموو چاوی هاتەوە یادم ئەوە هەمان ئەو کچەیە لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکە تێهیۆنگ سەیری دەکرد

نامجوون: ئەویش یۆنهوا

سەرم بە شێوازی بەڵێ لەقاند بۆی هەرگیز حەز بە ناسینی یۆنهوا ناکەم هەرگیزاو هەرگیز

دانیشتم لەسەر کورسیەکه بەرامبەر دێڵییەو پاڵی نامجوونو تێهیۆنگ دێڵییە

دێڵییە: ئێمە واتە منوو نامجوونو تێهیۆنگ هاوڕێی منداڵی یەکین

یۆنهوا: پێم وابێ کەسێکت بیرچووە

نامجوون: تۆ هەمیشە لەگەڵ ئێمە نەبوویت

تێهیۆنگ: زۆربەی جارەکان لەماڵی ئێوە بوو وەک ئەوە وایە هەمیشە بەیەکەوە بووبین

هەستی غیرەکردنم زیادی کرد و وەرە هۆش خۆت جولیا گەمژە منو تێهیۆنگ جیا دەبینەوە و هەرکاتێک بێت ، وەک خۆی دەڵێ هەتا باپیرە مووڵکەکان دەکات بە ناوی ئەوەوە

دێڵییە: نامجوونو یۆنهوا خزمن لە ڕێگەی دایکیانەوە

دێڵییە بە منی دەوت ، دێڵییە کچێکی شیرینە بەڵام ئەوەنەی من بزانم زۆر دڵیان بە یۆنهوا ناکرێتەوە بەتایبەتی نامجوون ئەو زۆر بە بێزاریەوە لە یۆنهوای دەڕوانی

دوای قسەکردنێکی زۆر بەڕاستی دێڵییە و نامجوون کەسانێکی زۆر تایبەتن دێڵییە کچێکی دەم بەخەندەی کراوەیە ، بەشێوازێک قسەت لەگەڵ دەکات هەست بە نامووڕتاحی ناکەیت جیات ناکاتەوە بڵێ ئەم لە چینی هەژارە بووە ، ڕاستە ماڵەکەی منوو دایکم چینێکی مامناوەندە بەڵام ئەوەندەی لێرەبووم تەواو شارەزای ڕەفتاری دەوڵەمەندەکان بووم ، چینی مامناوەندیش بە هەژار دەبینن ، خواردنەکانیان هێنا و دەستمان کرد بە نان خواردن ، یۆنهوا دەستی خستە ناو دەستی تێهیۆنگ و بزەیەکی بۆ تێهیۆنگ کرد تێهیۆنگیش بۆی کردەوە ، ئیشتیهای نان خواردنم نەما

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now