بەشی ٧٠

625 115 151
                                    

Julia's pov



سویچەکەم لێوەرگرت ، پاشان هەنگاوم هەڵگرت ڕۆشتم ، سەیارەکەم بینیم لە باخچەکەدا ، سویچی سەیارەکەم ڕوو لە سەیارەکه کرد بۆ ئەوەی بزانم هی ئەم سەیارەیەی جەنگکووکە ، وە ئەوەش بوو ، ڕۆشتمە ناویەوە ، دانیشتم ، هەموو یادەوەریەکان بەناو مێشکمدا بڵاو بوونەوە ، دەستم کرد بە گریان ، بڕیارمدا دەست پێبکەم بە خوێندنەوەی ، پەڕەی یەکەمم هەڵدایەوە ، لە پشت بەرگی دەفتەرەکە ناوی من نووسرا بوو دڵێکی کیوتی بچووکی لەپاڵدا بوو ، هەستم بە شتێک کرد

پەڕەی یەکەم

{دووبارە وەک ڕۆژەکانی تر هاتمەوە لە کۆمپانیا ، حەفتەیەکی ماوە بۆ خەڵاتی زێڕین ، تەواوی ڕۆژەکەم لە ژووری یاریکردن بەسەر برد ، هەموو ڕۆژێک کۆمپانیا و یاریکردن}

سەیر بوو بەلامەوە ، ڕۆشتمە پەڕەی دووەم

پەڕەی دووەم

{ دووبارە ڕۆژێکی دیکەی ناخۆش ، لەوانی تر ناخۆشتر ، باوکم ڕێگر بوو لە چوونم بۆ ماڵەکەی ، بڕیار بوو ئەمڕۆ لەگەڵ زڕ دایکم سەردانی دوورگەی جیجۆ بکەین بەڵام باوکم ڕێگر بوو ، هەمیشە ڕێگرە لە نزیک بوونەوەم لە زڕ دایکم ، زڕ دایکم کەسێکی میهرەبانو خۆشەویستە ، لەدوای دایکم هیچ کەس نابینم وەک ئەو میهرەبان ، باوکم ڕێگرە لە پەیوەندی خێزانیەکەمان ، هەبوونی دەفتەرێکی وەک ئەمە باشە کە بتوانی هەرچیەک لە مێشکو ناختە بینووسیت}

بەو شێوەیە نەبوو کە من بیرم لێیکردەوە ، جەنگکووک هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ زڕدایکی بەڵکو باوکی لەهەمووان زیاتر ئازاری دەدا ، ئەویش هۆکارەکەی نادیارە ، بەڵام بۆچی بەو شێوەیە بۆی دەگریا؟ ، پەڕەی دووەم هەڵدایەوە بۆ پەڕەی سێیەم

{ ئەمڕۆ خەڵاتی زێڕینە ، ئەو هەموو ماوەیە کە کارم کردووە بۆی بەیانی دەرەکەوێ کە کێ دەبێ بەخاوەنی نازناوەکە ، ئەمڕۆ باوکم سەیارەی بۆ منو دایکم کڕیبوو کە هەردووکمان بەکاری بهێنین ، بەڵام من زۆر دڵنیا نیم لێی چونکە باوکم ، زوو پەشیمان دەبێتەوە لە بڕیار دان ، ڕەنگە سبەی بڵێت تۆ مافت نییە بەسەر ئەو سەیارەیەوە ، جلێکی جوانم هەڵبژاردووە بۆ بەیانی ، کە بۆ دووخۆشەویست دەبێ ، یان دوو هاوسەر ، گوێی پێنادەم هەڵم بژارد و داوام کرد ، دوای کەمێک بیرم کەوتەوە کە پێڵاوێکیش هەڵبژێرم بەڵام بینیم لە جلەکەی من شێوە ئافرەتانەکەی فرۆشراوە ، کەمێک سەرم سوڕما دەبێ کێبێ ئەوەی کڕیبێ؟ ، لێرە دەوەستم لە نووسین کاتێک هاتمەوه باسی شتەکانی دیکە دەکەم
.
.
شەوێکی زۆر چێژ بەخش بوو لە شەوەکانی دیکە ، تێهیۆنگە گەمژەم تێدا بینی کەسێکی دیکەش زیاد بوو بوو بۆ خێزانەکەیان دەکرێ بڵێم دەبێتە قوربانی ، چونکە تێهیۆنگ ئەوی پشتگوێ دەخست ، سەرەتا ڕۆشتمە ئەوێ خەڵکی زۆری لێبوو ، هەندێک خواردنەوەم داواکرد و خواردمەوە ئاوڕم دایەوە بۆ دواوەوە بۆ ئەوەی لە خەڵکەکە بڕوانم ، بەڵام کچێکی ژیکەڵەم بینی هەمان ستایلی منی لەبەردا بوو ، کاتێک بینیم هەمان جلی منی لەبەردایە بزەیەک گرتمی ، سەرسوڕماوانە دەردەکەوتم ، چونکە زۆر حەزم دەکرد ئەو ئافرەتە ببینم کە ئەو جلەی هەڵگرتووە لەوەی منە ، ڕۆشتمە پێشەوە داوای سەمام لێکرد هەر زوو ڕازی بوو ، بەڵام پەشیمان بوومەوە ئەڵقەی لە پەنجەدا بوو کارێکی ناشرینە لەگەڵ ئافرەتێکی هاوسەردار سەما بکەم ، لە جەیکم ڕوانی کە مۆسیقاکان هەڵبکات ، دوو چەپڵەی لێدا سەرسام بووم چۆن ئەو جۆرە سەمایە دەزانێ؟ ، منیش دووبارەم کردەوە ، کاتی سەما کردنەکە بەشێوەیەکی تێک شکاوانە لە دوو کەسی ڕوانی ، هەرزوو زانیم تێهیۆنگ و یۆنهوایە ، پرسیارم لێکرد کە تێهیۆنگ هاوسەریەتی ، هەر زوو گومانەکەم بە ڕاست گەڕا ، دەتوانم ئەم ئافرەت بۆ تووڕە بوونی تێهیۆنگ بەکار بێهنم بۆ ئەمشەو ، دیارە کە تێهیۆنگ ئەم کچەی خۆش ناوێت بەڵام هەر شتێک هی ئەو بێ من دەستی لێبدەم ، پێی هەڵدەچێ ، تێهیۆنگ بینی منوو ئەو سەما دەکەین هەرزوو ئاگری ناو چاوەکانیم بینی، دوای ماوەیەک خۆمم لەسەر زەوی بینیوە بەهۆی ئەو بۆگزەی لەسەر ڕووخسارمیدا ، بەڵام ئەو کچە بە قسەکانی تێهیۆنگ لە لێدانی دیکەی منی وەستاند ، وە منیش خەڵاتی چوارەمم بردەوە ، باوکم دڵخۆش بوو ، ئەو کچەش پێم وابێ ناوی جولیایە ، دوای خەڵاتەکان بینیم لە تەنیایەکەدا دانیشتووه بەڕێ کەوتم بۆ لای ، بەڵام هەرزوو دەری کردم پێکەنیناویە }

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now