Julia's pov
تێهیۆنگ هیچی نەدەوت تەنها نانی دەخوارد ، ڕۆشتمە سەرەوە جلی کارم نەپۆشی ، ئەمڕۆ پشوە من لە زیادەش کار دەکەم هیچ سزایەکیش بوونی نییە ، جلێکی ئاسوودەی سپی ماڵەوەم پۆشی ، چاکەتم لەبەر نەکرد ، کۆمپانیا گەرمەو من ناچمە دەرەوەی کۆمپانیا هەتا سەرمام ببێ بۆیە پێویست ناکات ، کالە سپیەکانم لە پێ کرد و سویچی سەیارەکەم هەڵگرت و چوومه خوارەوه
*** *** ***
گەشتمه کۆمپانیا سەیارەکەم لە پاڕکینگ کرد و ڕۆشتم بۆ دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆمپانیا دوو پاسەوان لەوێ وەستابوون ، باجەکەمم نیشاندا ، بەردەم دەرگاکەیان چۆڵ کرد ، چوومە ژوورەوه ، دوو پاسەوانی لێبوو لەوێش ، هیچ کەسێکی دیکەی تێدانەبوو ، هیچ دەنگێک نەدەبیسترا لەوێ تەنانەت دەنگی گەرمکەرەوەکانیش ، پەنجەم لە دووگمەی بەرز کەرەوەکەدا خێرا دەرگاکەی لەڕوومدا کرایەوە ، ڕۆشتمە ناویەوە ، گەشتمه ئەو نهۆمەی کەخۆم دەموویست ، خێرا گەرم کەرەوەکانم داگیرساند ، پاش ماوەیەکی کەم ژوورەکە گەرم بوو ، لە کارەنەکراوەکانم دەڕوانی بەتەمەڵی ، ئاهـــ ئەبێ تەواویان بکەم ، دەستم بەکار کردن کرد ، بێ ئەوەی بەخۆم بزانم کات زوو ڕۆشت ، بەدەنگی تەلەفوونی کۆمپانیا ، وازم لە کارەکه هێنا ، بیرم کردەوە دەبێ هەڵی بگرم یان نا
چونکە ئەمڕۆ پشووه ، نەک ڕۆژی کار ، دوای گفتووگۆیەکی زۆر لەگەڵ خۆم بڕیارمدا ، جوابی پەیوەندیەکە بدەمەوە
: سڵاو کۆمپانیای باندابامە....
قسەکەی پێ بڕیم
؟؟؟؟؟:وەرە بۆ ژوورەکەم
هەر زوو زانیم دەنگی کێیە ، جۆن
هەستامەوە بەڕێ کەوتم بۆ بەشە کۆمپانیاکەی جۆن ، لە ڕۆژانی پشووشدا هێشتا دڵی داوای پارەی زیاتر دەکا ، نەک خۆشی بردنە سەر ، ئاهــ من چی دەڵێم؟ ، منیش وەک ئەو وام دەبوو ئێسته کات بەسەر بەرم نەک لەکۆمپانیابمدوای کەمێک گەشتمە نهۆمەکەی جۆن ، لەدەرگای ژوورەکەیمدا
جۆن: وەرە
لەودیوی دەرگاکەوە جوابی دامەوە ، منیش دەرگاکەم کردەوەو ڕۆشتمه ژوورەوه ، وەک هەموو جارێک قاتێکی گران بەهای ڕەشی لەبەردایە ، تەمەنێکی زۆری هەیە بەڵام ڕووخساری زۆر لە تەمەنی گەنج تر دیارە ، ئەگەر لەگەڵ تێهیۆنگدا بوەستێ ، وەک باوکی لەقەڵەمی دەدەن نەک وەک باپیری ، سەرەتا زۆرم خۆشدەویست بەڵام لەدوای ئەو هەموو کارە قێزەونانەی کە کردوویەتی هیچ خۆشەویستیەک بۆ ئەو بەدی ناکەم لەخۆمدا ، دایکی جەنگکووک بێتاوان بوو ، خۆشەویستی ئیۆندۆ بۆ ڕائوون ، کە چەن ساڵە بۆ دیداری یەک بەحەسرەتەوەن ، ئەو هەموو باڕو مەیخانەیە کە چەنەها کاری قێزەونی تێدا دەکرێ ، ڕۆشت بۆ سەر یەکێک لە کورسی کۆبوونەوەکان ، منیش ڕۆشتم بۆ کورسی بەرامبەری دانیشتم
ESTÁS LEYENDO
ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...