بەشی ٣٧

615 87 64
                                    

Julia's pov

حەفتەیەکه ڕۆشتووە بەسەر ئەو ڕووداوانەدا من پێم وابوو دوای ئەوە لەگەڵ،تێهیۆنگدا بەیەکەوە باش دەبین بەڵام هەروەکوو جاران سارد بوو ، ئەمڕۆ پشوومە ، بەڕێ کەوتمەوە بۆ مەیخانەکە بە مەراقم بۆ بینینی سەرۆکەکە دووبارە هەمان کچم بینیەوە کە خواردنەکان دەگێڕێ

:سەرۆکەکەت لە کوێیە؟!

؟؟؟؟؟: ئەو لە ژوورەکەیەتی

بێ ئەوەی قسەی تری لەگەڵ بکەم ، ڕۆشتم بۆ ژووری بەڕێوبەرەکە ، لە دەرگامدا دەنگێکی ئاشنا وتی وەرە ژوورەوە ، دەرگاکەم کردەوە

:دێڵییە؟!
بەکەمێک شۆکییەوە

دێڵییە بەرەو ڕووم هاتو لە ئامێزی گرتم منیش لە ئامێزم گرتەوە  ، هەرکە کچەکەی خوارەوەم بیر کەوتەوە ڕووخسارم؟گرژ کردو خێرا لێم پرسی

:تۆ ئێرە بەڕێوە دەبەیت؟

دێڵییە: بەڵێ
(بەخەمباریەوە)

ڕووخساری بەتەواوی خەمباری پێوە دیار بوو ، نازانم بۆ ،ئەو سەرۆکی ئێرەیەو حەزیشی پێی نییە؟ سەیرە بەلامەوە ، ناتوانم ئاوا سەیری بکەم ، دەستم خستە سەر شانی و سەری بەرز کردەوە ، بزەیەکی تێکشکاوی بۆ کردم

دێڵییه : ئێرە هی من نییە تەنها وەک سەرۆکێک لێرەم

: ئەی کەواتە هی کێیە؟

دێڵییە: جۆن

:چۆن شتی....

دێڵییە: تۆ جۆن ناناسیت جولیا

سەری هەژاندو بەردەوامی بە قسەکەیدا

دێڵییە: جۆن کەسێکی باش نییە زۆر خراپە ، ئەو بەو هەموو سامانەی کە هەیەتی دڵخۆش نییە بەڵکوو بۆ زیاتر هەوڵدەدا ، ئەزانی لە هەر شارو شارۆچکەیەک مەیخانەیەکی درووست کردوە کە ڕۆژانە بە ملیۆنان دۆلار دەچێتە بانکەکەیەوە هێشتا بەوەش ڕازی نەبووە دەیەوێ مەیخانەی زیاتر درووست بکات، ڕاسته منوو نامجوونی گەیاندوە بەیەک بەڵام هێندە کار بە منوو نامجوون دەکات کە دێینەوە بۆ ماڵەوە ، بە بێئاگای بە جلی کارەکەمانەوە خەومان لێدەکەوێ ، نامجوون زۆربەی جار بەهۆی تەواونەکردنی کارە قورسەکانیەوە دێتەوە بۆ ماڵەوە کارەکانی کۆمپانیا دەکاتو شەوەکەی ناخەوێت زۆر بەی جار بۆ گەرماو کردن دەڕوات ، هەتا درەنگێک دیار نییە دەڕۆم بۆ گەرماوەکە ، لە ناو بانۆکەدا خەوی لێکەوتووە کە هێشتا ئاوی تێنەکردوە ، جولیا بچین بۆ هەر کوێیەکی جیهان جۆن وەک کلێنسێک بەکارمان دەهێنێت هەتا ئەوکاتەی کە پیس دەبین دواتر فڕێمان دەدات وەک باوکی تێهیۆنگ ئێستەش کەس نازانێ لەسەر چی لە زیندانە کەس نازانێ دایک بەهۆی چیەوە مرد ، باوکی ڕۆژێک وتیان بەهۆی گەشتی کارەوە دوورکەوتوەتەوە بەڵام جۆن بەبێ ئەوەی کەس بزانێ ،تەنها ئەو دەیزانی کە لە زیندانە ، تێهیۆنگ دوای ئەوە ڕقی لە باوکی هەستا کە بووەتە هۆی کوشتنی دایکی بۆیە لە زیندانە جۆن ئەوەی بە تێهیۆنگ وت ، تێهیۆنگ تێک شکا ، تەنها لەگەڵ یۆنهوا دڵخۆش دەبوو ، زۆرینەی جار بەهۆی یۆنهواوە دەهات بۆ ماڵی جۆنی

ḦyǷocritícal ḦusᏰand♔Where stories live. Discover now