Vote and comment before reading 📖
♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎
Ella's P.O.V
"من دەمەوێت كە تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ هانبین بكەیت"
باوكم وتی و منیش كۆكیم لەگەڵ بیستنی"چی ؟ ئایا من بەهەڵە گوێبیستی بووم؟؟"
من وتم و سەیری باوكمم دەكرد بەهیوای ئەوەی هەڵە بیستبێتم لەكاتێكدا هانبین بەبێدەنگی وەستا بوو"بەڵێ ئێلا دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ هانبین بكەیت ... ئێوە هەردوكتان ئەتوانن كۆمپانیاكە بەباشی بەڕێوەببەن .. ئەم فەرمانەش ڕەتكردنەوەی نیە ئێلا تۆ هیچ هەڵبژاردەیەكت نیە"
باوكم وای وت و فرمێسكەكانم چاوەكانمیان پڕ كردفرمێسكەكانم چاوەكانمیان پڕ كرد بوو وەك شوشەیەك كەلەهەر چركەیەكدا بشكێت .... ئەو چۆن دەتوانێت ئاوا لە تاكە كچەكەی بكات ! هەمیشە باوكم كارەكەی لە من خۆشترویستوە وە زیاتر گرینگی بە كۆمپانیاكەی داوە لەوەی كە گرینگی بە من بدات
"من نامەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو بكەم"
"ئێلا ئەزانم كە ئەمە شۆكی كردیت بەڵام من هەمیشە ڕێزت لێدەگرم وە بە پارێزگاریت لێدەكەم"
هانبین وتی و بەرەو لام هات پێش ئەوەی لەباوەشم بكات بە هێواشی ... ئەمە ئەو كاتە بو كە شوشەی چاوەكانم شكا و فرمێسكەكانم چیتر بەرگەیان نەگرت كە بمێنەوە لە چاوەكانمناچارم دەبێت لەهەموو شتێكدا گوێڕایەڵی فەرمانەكانی باوكم بم
End Ella's P.O.V
-------------------
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.چانیۆل نەیدەتوانی هیچشتێكی تر بكات جگە لە بیركردنەوە لە وشەكانی ئێلا
چانیۆل نەیدەتوانی بڕوا بكات كە كەسێك ئەوی خۆشدەوێت بەوەی كە چیە لە ئێستاداچانیۆل كەوتبووە ناو قوڵای بیركردنەوەكانی تا زەنگی كاتژمێرەكەی دەستی لێیدا
٢:٣٠
درەنگی شەوە
چانیۆل دوبارە ڕۆیشت بۆ فرۆشگای ئایسكرێمەكە و چاوەڕێی ئێلای دەكرد
ئەم كاتەی كە ئێلا گەیشتە فرۆشگاكە چانیۆل بە خێرای هەڵسایەوە تا سڵاوی لێبكات
بەڵام لە پێشی وەستا هەركەبینی چاوەكانی ئێلا پڕە لە فرمێسك و لەم شەوە تاریكەدا ئەدرەوشێنەوە وەك ئەستێرەیەك
چانیۆل خێرا ئێلای لە باوەش كرددوای كەمێك لێی دووركەوتەوە و سەیری چاوە پڕ لە فرمێسكەكانی ئێلای كرد كە سوور هەڵگەڕاون لە زۆری گریان
"چی بووە ئێلا ؟ تكایە مەگری"
چانیۆل وتی و دوبارە لە باوەشی كردەوە ...... چانیۆل نەیدەزانی بۆچی بەڵام بینینی ئێلا بەمشێوەیە زۆر ئازاری دەدا"داوای لێبوردن ئەكەم بەڵام لەبیری بكە هەموو ئەم شتانەی پێموتیت....ئێمە ناتوانیت چیتر یەكتری ببینینەوە"
ئێلا بە دەنگێكی شكاوەوە وتی وە لەهەمان كاتدا چانیۆل هەستی كرد كە دڵی شكا لەگەڵ بیستنی وشەكانی ئێلا"بۆچی ؟"
ئەمە هەموو شتێك بوو كە چانیۆل توانی بیڵێت بەهۆی ئازاری شكانی دڵیئێلا لە باوەشەكەی چانیۆل دووركەتوە و لە بەردەمی وەستا دوای كەمێك سەیركردنی چاوەكانی دوبارە لێی نزیكبەوە تا ماچی ڕوومەتی چانیۆلی كرد بە هێواشی
دواتر ئێلا ڕووی وەرگێڕا و ویستی بڕوات بەڵام ئەم جارە چانیۆل دەستی گرت تا بیوەستێنێیت
"تكایە مەڕۆ"
چانیۆل وتی و دەستی ئێلای گرت لەم كاتەدا هەستی بە ئەنگوستیلەكەی دەستی ئێلای كرد ! ئەنگوستیلەی هاوسەرگیری"نااا"
چانیۆل وتی و سەری بە مانای نەخێر دەجوڵاندچانیۆل هەستی بە فرمێسكەكانی خۆی نەكرد بوو كە چاوەكانیان پڕ كرد بوو كاتێك ئێلا ڕووی وەرگێڕا و دووركەوتەوە لە چانیۆل
تكایە مەڕۆ
~To be continued~
ئاخ كێیتر وەك و من دڵی شكا لەگەڵ جیابونەوە ئێلا و چانیۆل ☹😭؟؟؟؟

YOU ARE READING
Mafia Leader ✔️P.CY
Fanfiction"پێم بڵێ چۆن ئەم كچە بووە خۆشەویستی بەناوبانگترین مافیا" "لەڕاستیدا هەموو ئەمانە تەنیا بە كڕینی ئایسكرێمێك دەستی پێكرد" كاتێك تێكەڵی ژیانی مافیاكان دەبیت ناتوانیت بەئاسانی لێیدەربچیت بۆیە پێویستە بەرەنگاری ببیتەوە