♥︎ Part 24 ♥︎

1.1K 238 36
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎ئەوان بەردەوامن لە شەڕكردن و هێرشكردن بۆ دەرگای سەرەكی تا بێنە ژوورەوە

‎"چانیۆل پێویستە نزیكبینەوە لێیان و دووریانبخەینەوە "
‎بەیكهیون سەیری ئێمەی كرد و وتی

‎"بەڵام ئەمە مەترسیدار دەبێت بۆ ئێلا"
‎چانیۆل بە نیگەرانیەوە وتی

‎"باشە كەواتە تۆ ئێلا لێرە ببە دەرەوە"
‎بەیكهیون وتی

‎چانیۆل چەكە گەورەكەی خۆی دا بە بەیكهیون و دەستی منی گرت

‎"بابڕۆین"

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎ئێمە ڕامانكرد بەرەو دەرەوە بە ئەستەم توانیمان ڕزگارمان بێت

‎من هێشتا بەقورسی ئەمتوانی هەناسە بدەم

‎"ئارام بەوە شازادەكەم "
‎چانیۆل بە خەندەوە وتی و دەستی لەسەر سەرم دانا

‎چانیۆل بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن و ڕاكێشانم بەدوای خۆی

‎"چانیۆل بۆچی بەم ڕێگایە دەڕۆین؟"
‎بە ماندویەتیەوە پرسیم كاتێك هەستم كرد چانیۆل ڕێگای دارستانەكەی گرتە بەر

‎"ئەوان ئێمە دەدۆزنەوە ئەگەر بە ڕێگایەكەی تر بڕۆین بۆیە دارستانەكە سەلامەترە "
‎چانیۆل وەڵامی دامەوە

.
.
.
.
.
.

‎ئەمە شەوێكی زۆر تاریك بوو كە ناتوانم هەرگیز لە بیری بكەم

‎شەوێكی سارد و تاریك كە منی زۆر ترساندوە

‎كە سەیری ئاسمان دەكەیت ئەتوانیت بە ملیۆنەها ئەستێرە ببینیت لەم شەوە تاریكەدا وە لەگەڵ ڕووناكیەكی كزی مانگ

‎لەگەڵ ئەم بایە ساردەی كە بەر پێستمان دەكەوێت لەم كەش و هەوایە ساردە كە وادەكات نەتوانین بەخێرایی ڕابكەین

‎هێشتا ئەتوانین دەنگی تەقەكان ببیستین هەرچەندە دووركەوتوینەوە

.
.
.
.
.

‎"نەفرەت لەم بێدەنگیە"
‎چانیۆل بەتوڕەیەوە وتی

‎ئەمە چەند خولەكێك دەبێت كە دەنگی تەقەكان وەستان و بێدەنگی دەستی بەسەر دارستانەكە گرتوە

‎"ئەمە بێزاركەرە"
‎چانیۆل وتی و دوبارە دەستی منی گرت و. ڕایكێشام تا زیاتر دووربكەوینەوە لە ماڵەكە


‎گوێبیستی جوڵانی گەلاكان بووین و دەنگی هەنگاوی كەسێك !٠

‎"كێ لەوێیە ؟"
‎چانیۆل پرسیاری كرد بە دەنگێكی بەرز كاتێك سەیری ئەو شوێنەی كرد كە دەنگەكەی لێوە هات

‎پیاوێك بەرەو ئێمە دەهات كە دەمانچەكەی لە دەست بوو بەڵام بەهۆی تاریكیەوە نەمانتوانی شێوەی بناسینەوە

‎چانیۆل چەكەكەی دەرهێنا و نیشانەی بۆ ئەم پیاوە كرد بەڵام كاتێك شوێنی گولەی دەمانچەكەی ڕاكێشا هیچ دەنگێكی لێوە نەهات كە مانای ئەوە دەگەیێنێت هیچ گولەیەكی تێدا نەماوە

‎"نەفرەت گولەم پێنەماوە"
‎چانیۆل چرپاندی لە گوێمدا

‎چانیۆل دەستی بۆ ئامێرە بچوكەكەی گوێچكەی برد بەڵام لە كاركردن وەستا بوو! ئێستا من زۆر ئەترسم


‎"ئێستا لەگەڵ من دێیت ئێلا ئەگەر نا من تەقە لە چانیۆل دەكەم"
‎ئەو پیاوە وتی كە نیشانەی چەكەكەی لە چانیۆل گرت بوو

‎"تەنیا لەسەر لاشە مردوەكەی من "
‎چانیۆل بەتوڕەیەوە وەڵامی جونهۆی دایەوە و پاڵی بە منەوە نا تا بكەوم و لە نیشانەی چەكەكەی جونهۆ بە دوور بم

‎"نیگەران مەبە هەمووشتێك باش دەبێت"
‎چانیۆل بەزەردەخەنەیەكی بچوكەوە وتی پێش ئەوەی بەخێرای ماچێكی لێوم بكات

‎چانیۆل بە خێرای هەڵسایەوە و چەقۆكەی دەرهێنا و بەرەو لای جونهۆ چوو
‎چانیۆل چەقۆكەی بەرەو ئاڕاستەی جونهۆ هەڵدا و جونهۆش لەهەمان كاتدا گولەكەی تەقاند بۆ ئاڕاستەی چانیۆل

.
.
.
.
.
.

‎من هاوارێكی بەرزم كرد هەركە چانیۆل و جونهۆ بەیەكەوە كوتنە سەر زەویەكە

‎بەخێرای ڕامكرد بەرەو لای چانیۆل كە كەوتبوە سەر زەویەكە و دەستی لەسەر سكی دانا بوو
‎فرمێسكەكانم دەستیان كرد بە كەوتنە خوارەوە

‎من دەستیم گرت و پەنجەكانیم بە پەنجەكانم بەستەوە ، وە دەستەكەی ترم لەسەر برینەكەی سكی دانا تا ڕێگری لە خوێنەكە بكەم

‎بە دەستە خوێناویەكەی دەستی بەرزكردەوە و لەسەر ڕووخسارمی دانا بە چاوە پڕ خۆشەویستیەكەیەوە سەیری دەكردم

‎بەخێرای خۆم نزمكردەوە و ماچێكی ڕوومەتیم كرد بە فرمێسكەكانمەوە

‎چانیۆل بە ئازارەوە نیشانەی بۆ دەمانچەكە كرد كە لە تەنیشت جونهۆ كەوت بوو كە بە ئازارەوە ناڵەی دەكرد

‎تێگەیشتم لەوەی كە مەبەستی چیە

‎بەخێرای هەڵسام و بەرەو دەمانچەكە چووم و هەڵمگرت بە دەستە لەرزیوەكانمەوە نیشانەم بۆ جونهۆ كرد

جونهۆ ئەندامی گروپی ئایكۆنە

~To be continued~

ئاخ چانی 😭💔

Mafia Leader ✔️P.CYDonde viven las historias. Descúbrelo ahora