♥︎ Part 22 ♥︎

1.1K 242 21
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

‎من هەمیشە وامبیركردبەوە كە براكەم كەسێكی باشە بەڵام پێم وایە كە هەڵە بووم
‎براكەم ئەو كەسەی كە ڕایكرد و هەمووشتێكی جێهێشت لە دوای مردنی دایكمەوە

‎ئێستا نیوەڕۆیە و ئێمە گەڕینەوە ماڵەكەی ئێكسۆ چونكە چانیۆل هەندێك كاری هەبوو و پێویستی بە هەندێك فایلی تایبەت بوو

‎"ئەزانم ئێلا كە بەیكهیون فێری كردویت كە چۆن چەك بەكاربهێنیت بەڵام وایبۆدەچم كە هەموو زانیاریەكی پێنەداویت"
‎لوهان وتی كاتێك كوپە قاوەكەی دەخواردەوە

‎"ئێلا ئەمە گرینگە كە گولە لە كوێی جەستە دەدەیت بۆ نمونە ئەگەر ویستت تەنیا كەسەكە بوەستێنیت لەوەی دەیكات دەبێت گولەی لە شوێنێكی دوور لە دڵەوە بدەیت بۆنمونە من حەزئەكەم هەمیشە گولە لە قاچەكانیان بدەم"
‎لوهان ڕوونیكردەوە

‎"یان ئەگەر ویستت كە بیانترسێنیت بۆئەوەی هەمووشتێكت بۆ باس بكەن وا باشترە چەقۆ بەكار بێنیت و برینداریان بكەیت "
‎كای بەخەندەوە وتی كە وایكرد من و لوهان و ڵای بەسەرسامیەوە سەیرمان دەكرد

‎كای ئەم كوڕەی كە وەك مناڵ وایە ئێستا باسی ئەم زانیارانە دەكات كە بۆ تەمەنی ئەو گونجاو نیە

‎"گوێلەومەگرە ئێلا تۆ پێویستت بەمە نابێت"
‎ڵای وتی كاتێك دەستی لەسەر شانم دانا و بەبێهیوای سەیری كای دەكرد

‎"سوپاس بۆ زانیارەكانتان كوڕینە"
‎من وتم و هەڵسامەوە لەسەر كورسیەكە

‎"شایەنی نیە ،هەركاتێك كە پێویستیت بە ئازاردانی كەسێك بوو من ئامادەم"
‎كای بەزەردەخەنەوە وتی پێش ئەوەی ژوورەكە جێبێڵم

.
.
.
.

‎چووم بۆ ئەو ژوورەی كە كیونگسوو و تاو كاریان لێدەكرد و لەتەنیشت كیونگسوو دانیشتم

‎"بمبورە ئێلا بەڵام من ناتوانم ئەمەت پێبدەم كە دەتەوێت"
‎كیونگسوو  سەیری كردم و وتی

‎"تاو "
‎سەیری بچوكەكەیانم كرد تا یارمەتیم بدات

‎"بمبورە ئێلا بەڵام من ڕێگام پێنەدراوە كە زانیاریت پێ بدەم دەربارەی براكەت .... وە من دەمەوێت لەگەڵ سێهون بڕۆمە دەرەوە "
‎تاو وتی

‎"باشە ڕێكەوتین من چانیۆل ڕازی دەكەم كە بهێڵێت ئێوە بەیەكوە بڕۆنە دەرەوە وە تۆش زانیاریم پێدەدەیت دەربارەی براكەم"
‎من زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتم

‎"ڕێكەوتین"

.
.
.
.
.

‎"ئایا تۆ مێشكت لەدەست داوە ئێلا"
‎چانیۆل بەبڕوانەكردنەوە وتی

‎"تكایە چانیۆل بهێڵە كە لەگەڵ سێهون بچێتە دەرەوە"
‎من بە كیوتی وتم تا ڕازی بكەم

‎"بەڵام ئەوە بۆ ئەوان مەترسیدارە"
‎چانیۆل بەنیگەرانی وتی

‎"سوپاس چانیۆل كە هێشتت ئەوان بچنە دەرەوە"
‎من وتم و چانیۆلم لەباوەش كرد

‎ئەوبەبێهیوای ئاهێكی هەڵكێشا و لەباوەشی كردمەوە

.
.
.
.

‎ئێستا تاریك بوو لەدەرەوە من خێرا نامەم بۆ تاو نارد كە چانیۆل ڕازی بووە

‎"وەرە بۆ ئێرە"
‎چانیۆل ئاماژەی بۆ كردم كە لەسەر قەنەفەكە دانیشت بوو

‎چووم و لەسەر چانیۆل دانیشتم و بەهێواشی ماچم ئەكرد

‎چانیۆل ماچەكەی بەرە بەرە قوڵ دەكردەوە تا من كەوتمە ژێر ئەو و چانیۆلبەردەوام بوو لە ماچكردنم تا وەستا و ویستی شتێكبڵێت بەڵام خێرا هەڵسایەوە سەر پێ و بەرەو لای پەنجەرەكە ڕۆیشت

‎"چانیۆل چی بووە ؟"
‎پسیارم لێی كرد

‎"گڵۆپی ئاماژەكان لە دەرەوە پێكراوە "
‎چانیۆل بەنیگەرانیەوە وتی و خێرا مۆبایلەكەی دەرهێنا تا میمبەرەكانی تر ئاگادار بكاتەوە

‎"ئێلا وەرە با بچینە نهۆمی سەرەوە"
‎چانیۆل دەمانچەكەی دەرهێنا و بەدەستەكەی تری دەستی منی گرت و. بەرەو نهۆمی سەرەوە ڕایكێشام

‎"چانیۆل چی بووە ؟"
‎بەترسەوە پرسیم

‎دڵم زۆر خێرا لێیدەدا و زۆر دەترسام

‎"ئێلا هەرچیەك ڕوویدا مەیە دەرەوە لە ناو كەنتۆڕەكە "
‎چانیۆل وتی و بەخێرای ماچێكی نێوچەوانمی كرد

‎"بۆچی ؟"
‎پرسیم بەترسەوە

‎"چونكە ئەو لێرەیە تا تۆ بەدەست بهێنێت "

~To be continued~

پێتان وایە كێیە ئەو كەسەی هاتوە بۆ دزینی ئێلا 😬😬😬؟؟؟

سۆڕی نەمزانی بوو دوو پارتی وەك یەكم بڵاوكردبەوە 😅

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now