♥︎ Part 8 ♥︎

1.6K 322 53
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

‎یەكەم كەس كە چەكەكەی بەكارهێنا و گولەی تەقاند كریس بوو وە دواتر چانیۆلیش دەستی پێكرد و ئەوانی تریش چەكەكانیان بەكارهێنا ، گولەیان دەتەقاند

‎ئێلا شۆك ببوو و وەستا بوو لە شوێنی خۆی لەكاتێكدا گوێبیستی هاواری هەندێك لە خەڵكەكە و دەنگی گولەكان دەبوو !! هانبین و گروپەكەی چەكەكانیان دەرهێنا و ئەوانیش دەستیان كرد بە تەقەكردن وە پاسەوانەكانی كۆمپانیاش چەكەكانیان دەرهێنا و یارمەتی هانبینیان دەدا لە دژی ئێكسۆ

‎پاسەوانە تایبەتەكانی سەرۆك ... بەخێرای سەرۆكیان بردە دەرەوە لەم شوێنە لەكاتێكدا هانبین سەیری ئێلای كرد و دەستی گرت ..بەخێرایی ڕایكێشایە خوارەوە لەسەر ستەیجەكە

‎"نیگەران مەبە خۆشەویستم ناهێڵم ئەوان ئازارت بدەن ... ئێستا تەنیا خۆت بشارەوە"
‎هانبین خێرا وتی و ئێلای ماچ كرد .... مێزێكی دانا تا ئێلای لە پشت بشارێتەوە ....هانبین ئێلای بەتەنیا جێهێشت بۆ دۆزینەوەی ئەندامەكانی گروپەكەی

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎چێن و تاو خەڵكەكەیان دووردەخستەوە لەم شەڕە چونكە ئێكسۆ نایەوێت ئازاری خەڵكەكە بدات ... ئەوان تەنیا بۆ ئایكۆن لێرەن ! چانیۆل ویستی كە كارەكەی ئەنجام بدات بە لەناوبردنی هانبین

‎"لوهان ! سێهون ! ئێوە بڕۆن بۆبی بگرن "
‎شیومین هاواری كرد كاتێك بینی بۆبی ڕایكرد ! بۆبی یەكێكە لە ئەندامەكانی ئایكۆن

‎لوهان و سێهون بەدوای بۆبی كەوتن

‎بەڵام تا ئێكسۆ توانیان پاسەوانەكانی كۆمپانیا دووربخەنەوە ئەندامەكانی ئایكۆن وون بوون ! چانیۆل بەدوای هانبین گەڕا بەڵام نەیتوانی بیدۆزێتەوە

‎"هانبین لە كوێیە؟"
‎چانیۆل بە توڕەی پسیاری لەخۆی كرد

‎"من لێرەم پاڕك چانیۆل "
‎هانبین وتی و چانیۆل سەیری كرد

‎هانبین دەمانچەكەی دەرهێنا و لەسەر زەویەكە داینا پێش ئەوەی بیهاوێژێت بۆ لای چانیۆل

‎"ئەزانم كە تۆ لێرەی بەهۆی ڕێكەوتنەكەی نێوانمان بەلام ئەزانیت كە من بەمزوانە دەبمە سەرۆكی بەناوبانگترین كۆمپانیا و میراتەكان هەمووی بۆ من دەبێت "
‎هانبین بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتی..... توڕەیەكەی چانیۆل زیاتر بوو و كۆڵەمستەكەی دەستی توندتر كرد

‎چانیۆل دەمانچەكەی بەرزكردەوە و نیشانەی بۆ سەری هانبین گرت

‎"ئەزانم كە ناتەوێت بمكوژیت ! ..... چونكە تۆ زۆر گرینگی بەوە دەدەیت كە ئێلا چۆن بیرت لێدەكاتەوە ئەگەر ئێستا من بكوژیت لێرە"
هانبین وتی
‎چانیۆل ڕەق بوو كاتێك بیری لە ئێلاكردەوە ... بەڵام لە ناوەوە وەك و ئاگر دەسوتا لە ناخەوە

‎ڕاستە كە زۆر گرینگە بەلایەوە كە ئێلا چۆن بیری لێدەكاتەوە بەڵام كامەیان هەڵبژێرێت !؟ تۆڵەكردنەوە لە هانبین  یان نەهێڵێت ئێلا بەشێوەیەكی خراپ بیری لێبكاتەوە !؟؟

‎"ئێلا لە كوێیە؟؟"
‎چانیۆل دەمانچەكەی نزمكردەوە و پرسی

‎"نیگەران مەبە بۆبی ئێلای لێرە بردۆتە دەرەوە "
‎هانبین وتی

~To be continued~

پێتان وایە كە هانبین بە پەیوەندی ئێلا و چانیۆل بزانێت ؟؟ 🤔؟

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now