♥︎ Part 16 ♥︎

1.5K 278 67
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎خێرا هەڵسامەوە سەر پێ و دەمانچەكەم بە توندی گرت و نیشانەم گرت لەسەر ئەم خاڵەی بەرامبەرم كاتێك بەیكهیون دەرگای ژووری مەشقكرنەكەی كردەوە و هاتە ژوورەوە

‎"ئێلا تۆ پێویستە زیاتر گرینگی بە مەشقەكانت بدەیت"
‎بەیكهیون وتی

‎ئەمە هەفتەیەك دەبێت كە من لێرەم و لەگەڵ ئێكسۆ دەژیم بەڵام هیچی وا ڕووینەداوە تا ئێستا
‎ئێكسۆ بەردەوامن لەسەر كارەكانیان وەك مافیا بەڵام من چیتر سەرسام نابم بەڵكو شتێكی ئاسایە بەلامەوە لە ئێستادا
‎هەفتەیەك دەبێت كە من چانیۆلم نەبینیوە چونكە ئەو لە كارێكدایە لەگەڵ هەندێك لە میمبەرەكانی
‎وە بەیكهیون پێی باش بوو كە من بزانم چۆن دەمانچە بەكار بێنم نەك بۆ كوشتنی خەڵك بەڵكو بۆ ئەوەی بتوانم خۆم بپارێزم لە كاتی پێویست

‎دوبارە گولەكەم تەقاند و دوبارە نەمتوانی لە خاڵی سوور بدەم

‎"نیگەران مەبە ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر فێردەبیت"
‎بەیكهیون وتی و دەمانچكەی لێوەرگرتم

‎"شازادە"
‎گوێم لەدەنگی ئەو بوو دوبارە دوای هەفتەیەك ...خێرا سەیری ئەو شوێنەم كرد كە دەنگەكەی لێوە هات و بینیم چانیۆل پاڵیداوەتەوە بە دیوارەكە و سەیری ئێمە دەكات

‎"چانیۆل "
‎خێرا ڕامكرد و بۆلای و لە باوەشم كرد وە هەستم كرد كە ئەویش دەستەكانی لە كەمەرم ئاڵاند و منی لە باوەش گرت

‎"با قسەبكەین بەتەنیا لە شوێنێك "
‎چانیۆل وتی پێش ئەوەی دەستم بگرێت و ڕامكێشێت بە دوای خۆی بۆ ئۆفیسەكەی

.
.
.
.

‎چانیۆل دەرگای ئۆفیسەكەی كردەوە و بەهێواشی منی ڕاكێشا بەدوای خۆی بۆ ژوورەوە

‎ئێمە هیچشتێكمان نەوت تەنیا وەستاین و بەنزیكی سەیری چاوەكانی یەكترمان دەكرد

‎(بۆچی گەڕایتەوە ؟ بۆچی هاتیت بەدوامدا ؟)
‎من پسیارم لێی كرد كاتێك سەیری چاوەكانیم دەكرد

‎"ئەمشەوەی كە سەرەتا تۆم بینی هەرگیز بیرم لەوە نەكردبەوە كە ئەمشتانە ڕووبدەن ...من بیرمە كە ئەم شەوە من لە كارێك گەڕابوومەوە و چاوەڕێی بەیكهیونم دەكرد تا بێت بە دوامدا ....بەڵام كاتێك كە تۆم بینی زانیم كە تۆ ئەم كچەی كە من هەمووكاتێك سەیرم دەكرد لە دوورەوە كاتێك مناڵ بووم .....بەڵام هەرگیز نەمویست لێت نزیكببمەوە و ببم بە هاوڕێت چونكە نەمدەویست تۆ بخەمە مەترسیەوە"
‎چانیۆل وتی بە دەنگێكی نزمەوە

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now