♥︎ Part 19 ♥︎

1.3K 252 34
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎كاتێك بەئاگا هاتمەوە گەرووم كەمێك ئازاری هەبوو بێگومان بەهۆی ئەم دەرمانە بێهۆشكەرە بوو كە كوڕەكە دای بە من بەزۆر

‎هەوڵمدا كە دەستەكانم بجوڵێنم بەڵام نەمتوانی ، دەستەكانم بەسترا بوونەوە بە كورسیەكە ...... هەوڵمدا كە هاوار بكەم بەڵام نەمتوانی ، دەمم بەسترابەوە بە پارچە پەڕۆیەك

‎"وریابە تا ئازاری خۆت نەدەیت"
‎حەوت كوڕ هاتنە ژوورەوە وە هەروەها كوڕە ناسراوەكەشیان لەگەڵ بوو ئەو كوڕەی كە منی ڕفاند

‎دڵنیا نیم لەوەی كە ئایا ئەمە یەكەم جارمە كە ئەو ببینم ..... سەیری ژوورەكەم كرد و بینیم كە فایلی زۆری لێیە بێگومان ئێرە ئۆفیسە

‎"تۆ دەزانیت ئێلا كە چانیۆل زۆر بەهێز و بەتوانایە بەڵام نەیتوانی كە بەباشی بتپارێزێت لەوانەیە هانبین باشتر توانیبای بتپارێزێت "
‎ئەو كوڕەی كە قژێكی سوور بوو وتی و كورسیێكی هێنا و لەبەرامبەر من دانیشت

‎"دەزانیت كە بوویتە خۆشەویستی چانیۆل ئەوا دوژمنیشت زۆر دەبێت "
‎دوبارە ئەو كوڕە قژ سوورە وتی و چەناگەی گرتم و بەوردی سەیری ناوچاوەكانمی دەكرد

‎هەوڵمدا خۆم لەژێر دەستەكانی لابدەم و ڕووم وەرگێڕا بۆلایەكی تر وە بەم كردارەش ئەوم توڕە كرد ! .... بەتوندی بە هەردوو دەستەكانی قۆڵمی گرت

‎"بەبیركردنەوە لەوەی كە ئێكسۆ زۆر بەتوانا و بەهێزن بەڵام ئەمە زۆر ئاسان بوو بۆ ڕفاندنی تۆ ....ها چ شەرمەزاریەك .....ئۆو وە هەروەها من شۆونوم ، وابزانم كە هیۆنگوۆن بەتەواوی دەناسیت"
‎كوڕە قژسورەكەخۆی ناساند و دەستەكانی لابرد لەسەر قۆڵەكانم و هەڵسایەوە سەرپێ


‎هیۆنگوۆن ئەم ناوە ناسراوە لەلام ! بەڵام لە كوێ ؟؟؟؟؟؟؟؟ بەڵێ ئەو هاوڕێی هانبینە لەكۆتایدا بیرمكەوتەوە


‎"ئێمە ڕێكەوتنێكمان لەنێوان بوو لەگەڵ هانبین وئەندامەكانی بەڵام كە ئێستا كە تۆ ئەوت جێهێشتوە چیتر ئازارنەدانی تۆ لە ڕێكەوتنەكە نامێنێت .... ئێمە تەنیا میمۆری كارەكانی ئێكسۆمان دەوێت ، كە ئەم میمۆریەمان بەدەست هێنا ئێمە دەبین بە بەهێزترین مافیا"
‎دوبارە قژ سوورەكە وتی و نزیكبەوە لێم و بە وردی سەیری ناوچاوەكانمی دەكرد

‎"وە تۆش ئەو هۆكارە دەبیت كە وا لە ئێكسۆ بكەیت بەبێ فێڵ میمۆریەكەمان پێبدەن"
‎بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتی


Mafia Leader ✔️P.CYWo Geschichten leben. Entdecke jetzt