♥︎ Part 36 ♥︎

995 233 13
                                    

Vote and comment before reading 📖


♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"ئێوە لە كوێ بوون ؟"
‎چانیۆل بە بێزاریەوە پرسی

‎ئێستا درەنگی شەوە كە من و بەیكهیون گەڕاینەوە ماڵەوە ، ئەمە نزیكەی هەفتەیەك ئەبێت كە ئێمە بە بردەوامی سەردانی خاتوو پاڕك ئەكەین بە نهێنی

‎"ئێمە تەنیا پیاسەیەكمان كرد "
‎بە كورتی وەڵامم دایەوە .... چانیۆل بۆ ماوەیەك سەیری ئێمەی كرد تا بەهێواشی سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند

‎"ئۆكەی"
‎چانیۆل دەستی بە قژی داهێنا و گەڕایەوە ژوورەوە ، ئێمەی بە تەنیا جێهێشت لە دواوە


‎"بۆچی ناتوانم پێی بڵێم بەیكهیون ؟"
‎سەیری بەیكهیونم كرد و پرسیم


‎"ئێلا ئەو هەمیشە سەردانی دایكی ئەكرد و لە دوورەوە چاودێری ئەكرد وە هەمیشە خەمبار بەوەی كە ناتوانێت لە نزیكی بمێنێتەوە .....بۆیە نامەوێت دوبارە خەمباری بكەم"
‎بەیكهیون وتی

‎من بەیكهیونم جێهێشت و چووم بەرەو نهۆمی سەرەوە ژوورەكەی چانیۆل

‎ئەو بەبێدەنگی لەسەر سیسەمەكە دانیشت بوو

‎"چانیۆل ئایا تۆ توڕەیت لە من"
‎دەستم لەسەر شانی دانا و لە تەنیشتی دانیشتم

‎چانیۆل دەستی لەسەر سەری لابرد و سەیری كردم
‎"ئایا هیچ هۆكارێك هەیە تاوەك و لێت توڕە بم ؟"
‎چانیۆل سەیری ناو چاوەكانمی ئەكرد

‎"نەخێر "
‎من لێی نزیكبومەوە و ماچی لێوەكانیم كرد

‎چانیۆل ماچەكەی قوڵ كردەوە و منی درێژ كرد لەسەر سیسەمەكە

‎"خۆشمدەوێی ئێلا"

‎"منیش خۆشمدەوێی چانی"

-----------------

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.


‎"ئێلا من سوپڕایزێكم هەیە بۆت"
‎بەیكهیون وتی

‎دوای كرد كە لەگەڵی بڕۆم

‎ئێمە لە ڕێگادا هەر باسی ڕابردوومان ئەكرد بەیەكەوە كاتێك مناڵ بوین

.
.
.
.

‎تا بەیكهیون لە پێش ماڵێكی كۆن ئۆتۆمبێلەكەی وەستاند

Mafia Leader ✔️P.CYDonde viven las historias. Descúbrelo ahora