♥︎ Part 31 ♥︎

1K 243 34
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎دوو هەفتە زیاتری بەسەر چووە لەم ڕۆژەی كە باوكم دەركرد لەكۆمپانیا

‎ئەمڕۆ ڕۆژێكی باراناوی و ساردە

‎من لەگەڵ هانبینم بەرەو ئاهەنگی بیتیئێس ئەچین بەبۆنەی كردنەوەی كۆمپانیایێكی نوێ

‎هانبین هەمیشە پێم ئەڵێت كە دووربكەمەوە لە كاركردن و لەماڵەوە پشوو بدەم ، ئەو ئەیەوێت كە مناڵێك پێك بهێنین بەڵام من تا ئێستا نەمهێشتوە كە لێم نزیكبێتەوە و دەستم لێبدات.

‎"ئێكسۆش دوبارە لەوێ ئامادە ئەبن ئەگەر ئەو هەرشتێكی كرد پێم بڵێ باشە "
‎هانبین وتی

‎ویستم وەك هاوسەرێكی ئاسایی دەربكەوم لەلای بۆیە دەستیم گرت

‎"ئاسایە من خۆم چارەی ئەكەم ... متمانەم پێ بكە"
‎وتم و هانبین زەردەخەنەی كرد و دەستی ماچ كردم

.
.
.
.

‎هەركە ئێمە لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزین شنەبایەكی سارد هات

‎زۆربەی بانگهێشتكراوەكانی ئاهەنگەكە ناسراون وە بەتایبەت ئەو كە بەچاوە ساردەكانی سەیرم دەكات ! چانیۆل

‎بەیكهیون لە تەنیشت ئەو وەستا بوو ، دوای ئەوەی زەردەخەنەیەكی بچوكی بۆكردم ئەو چانیۆلی ڕاكێشا بەرەو لایەكی تر

‎هانبین سەرقاڵ بوو بە گفتوگۆكەی لەگەڵ جین ۆیە من ئەوانم جێهێشت و ویستم بڕۆم بۆ لای سارانگ

‎"تۆ پیسیت ! وە درۆت كرد .......٠"
‎كریس بە توڕەیەوە وتی بەڵام قسەكەی پێ بڕا لەلایەن سوهۆوە

‎"پێم بڵێ كە ئەمە تەنیا گاڵتەیە ئێلا؟"
‎سوهۆ بە توندی قۆڵی گرتم و وتی

‎من بەنێدەنگی مامەوە

‎"كریس لەسەرەتاوە ڕاستی ئەكرد تۆ درۆت لەگەڵ ئێمە كرد و ئێمە هەڵخەڵەتاند"
‎سوهۆ بە توڕەی وتی و قۆڵی بەردام ، لەگەڵ كریس دووركەوتنەوە

‎هەستم بە دەستی كەسێك كرد لەسەر شانم دوبارە

‎"منیش توڕەم لە تۆ بەڵام ئەزانم كە تۆهۆكارێكت هەیە بۆ كردنی ئەم كارانە ... سەرزەنشتی ئەوان مەكە كە ڕەفتاریان ئاوایە چونكە ئەوان تۆیان قبوڵ كرد وەك یەكێك لە ئەندامەكانی خێزانەكەمان ..... زۆر نیگەران مەبە ئێلا هەموو شتێك باش دەبێت"
‎لوهان وتی و بەدوای كریس و سوهۆدا ڕۆیشت

Mafia Leader ✔️P.CYDonde viven las historias. Descúbrelo ahora