♥︎ Part 29 ♥︎

1K 234 39
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"ئایا ئەو ئەزانێت؟"
‎بە خەمباریەوە پرسیم

‎"نەخێر ئەو هێشتا نازانێت بەڵام میمبەرەكانی تر وابیردەكەنەوە كە تۆ بەڕاستی هاوسەرگیریت لەگەڵ هانبین كردوە و یارمەتی ئەدەیت لە كارە مافیاكانیان ... وە من بە ئەوانم وت سەبارەت بە براكەت دانیاڵ كە ئەو بێتاوان بووە بۆیە ئێستا پەیوەندیمان باشترە لەگەڵ گروپی وانا وەن"
‎سێهون هەمووشتێكی بۆ ڕوونكردمەوە

‎"ئەمە زۆر باشە سێهون بەڵام ئێمە كاتی زۆرمان لەبەردەست نیە ! من پارەیەكی زۆرم دا بە پارێزەرەكە تا ئەوە بشارمەوە لە هانبین كە هاوسەرگیریەكەمان ساختە بووە ! و تەنیا لەسەر پەڕەیەكی ئاسایی واژوومان كردوە نەك لەسەر پەڕەی هاوسەرگیری ! بەڵام چیتر ناتوانم پارێزەرەكە دووربخەمەوە لە هانبین"
‎بە نیگەرانیەوە وتم

‎"كەی باوكت دووردەخەیتەوە لە كۆمپانیا و دەریئەكەیت ؟"
‎سێهون كەمێك نزیكبەوە و پسیاری لێكردم

‎"لەم دوو ڕۆژەی داهاتوو هەموو كارەكان تەواو دەكەین لەگەڵ هانبین بۆ دەركردنی باوكم ، وە دواتر نیوەی كۆمپانیاكە ئەدەم بە براكەم ئینجا دەست ئەكەین بە پلانی دووەم"
‎من وتم و سێهون سەریبەمانای بەڵێ جوڵاند

‎"نیگەران مەبە ئێلا هەمووشتێك باش دەبێت .. چانیۆل لێت تێئەگات هەركە بە ڕاستیەكانی زانی"
‎سێهون وتی و دەستی لەسەر شانم دانا

‎"سوپاس سێهون"
‎من زەردەخەنەم بۆ سێهون كرد پێش ئەوەی هەڵبستمەوە

‎"ئێلا ئەمشەو ئاهەنگی كۆمپانیا گەورەكەی بیتیئێسە ، تۆ دەزانیت كە هەموومان ئامادە ئەبین ؟"
‎سێهون بەنیگەرانیەوە پرسی

‎ئەوم قوڕگمم بە قوڕسی قوتداوە

‎"بەڵێ تكایە ئاگاداری چانیۆل بە ، مەهێڵە هیچ شتێكی گەمژانە ئەنجام بدات"
‎من وتم و سێهون سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند

‎ڕووم وەرگێڕا و بەرەو دەرەوەی كافتریاكە ڕۆیشتم

-------------------------

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎"تۆ زۆر جوان دەرئەكەویت ئەمشەو شیرینەكەم "
‎هانبین بەزەردەخەنەوە وتی

Mafia Leader ✔️P.CYМесто, где живут истории. Откройте их для себя