♥︎ Part 5 ♥︎

1.6K 306 26
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

‎"چانیۆل پێویستە قسە بكەین سەبارەت .......ب"
‎چێن وتی كاتێك بینی چانیۆل گەڕایەوە ماڵەوە

‎"ئێستا كاتم نیە بۆ قسەكردن ... تەنیا هەمووشتێك ئامادە بكە بۆ كارەكەی بەیانیمان"
‎چانیۆل بە خێرای وتی و چێنی جێهێشت ، بەرەو ئۆفیسەكەی خۆی ڕۆیشت

‎كاتێك چوو بۆ ئۆفیسەكەی خۆی بینی كە هاوڕێ نزیكەكەی لەوێیەوە چاوەڕێی دەكات

‎"چی ڕوویدا؟"
‎بەیكهیون پرسی كاتێك لەسەر كورسیەكە دانیشت بوو

‎"نامەوێت قسەی دەربارەی ئەمە بكەم لە ئێستادا"
‎چانیۆل وتی و چوو لەسەر كورسیە تایبەتەكەی دانیشت وە بەیكهیونیش تێگەیشت

‎"پێتوایە كامەیان گرینگترە لە ئێستادا ئێلا یان كارەكەمان؟"
‎چانیۆل سەریسوڕما بەم پسیارە لەناكاوەی بەیكهیون

‎چانیۆل هێشتا بڕوای نەدەكرد كە چی ڕوویدا لەگەڵ ئێلا ..... خۆشەویستیەكەی كۆتای پێهات پێش ئەوەی دەستیش پێبكات !! تەنیا لەبەرئەوەی كەزانی ئێلا هاوسەرگیری دەكات لەگەڵ كەسێكی تر چانیۆل دڵی شكا وە هەستی بە خیانەت و توڕەی دەكرد

‎"بێگومان كارەكەمان گرینگترە .. كەس پێویستی بە كچێك نیە"
‎چانیۆل وەڵامی پسیارەكەی بەیكهیونی دایەوە

--------------------------
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

-----------------

Ella's P.O.V

‎"ئایا هیچ ڕێگایەك هەیە ؟"
‎سارانگ پرسی دوای ئەوەی من هەمووشتێكم بۆ باس كرد... ئێمە لە ژوورەكەمین

‎من سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند .... هەمووشتێك زۆر لەناكاو بوو هیوایەكانم لەدەست دا ... وامزانی كە ژیانم بەرەو خۆشی دەچێت بەڵام پێچەوانەكەی ڕوویدا

‎"من زۆر داوای لێبوردن ئەكەم ئێلا بەڵام هیچشتێكمان پێ ناكرێت وە پێم وایە هانبینیش كوڕێكی خراپ نیە ، بەباشی ئاگادارت دەبێت"
‎سارانگ وتی و سەیری ئەنكوستیلەكەی دەستمی دەكرد

‎سارانگ هەڵسا تا بڕوات دوای ئەوەی هانبین هات بۆ ژوورەكەم ... بەڵێ بڕیارە كە بڕۆین بۆ هەڵبژاردنی جلی بوكێنی ... هەمووشتێك زۆر خێرا ڕوودەدات تەنانەت هەمووشتێكیان ئامادە كردوە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەكە! بەیانیش ئاهەنگی گەڕانەوەمە بەبۆنەی گەڕانەوەم لە ئەمریكا

.
.
.
.

‎"تۆ زۆر جوانیت "
‎هانبین وتی كاتێك منی بینی بە جلە بوكێنیەكەمەوە كە هەڵمبژارد

‎بەڵێ ڕاستە جلەكە زۆر جوانە بەڵام من دەمەوێت ئەم جلە جوانە بۆ ئەو كەسە لەبەر بكەم كە خۆشمدەوێت

‎نازانم كە بۆچی باوكم هانبینی هەڵبژارد چونكە ئەو وەك كوڕی باوكم وایە هەر لە مناڵیەوە وەك و كوڕی خۆی گەورەی كردوە

‎زیاتر سەیری ئەزیەی بوكێنیەكەمم دەكرد و زیاتر چاوەكانم پڕ دەبوون لە فرمێسك ..... هیوام وابوو ئەم جلەم بۆ چانیۆل پۆشی با

------------------------

‎دوای هەڵبژاردنی جلی هاوسەرگیریەكە گەڕامەوە ماڵەوە و چووم بۆ ژوورەكەم بینیم نامەیەكم لە مۆبایلكەمم بۆ هاتووە لەلایەن ژمارەیەكی نەناسراوەوە

‎"متمانەم پێ بكە بەیانی مەڕۆ بۆ ئاهەنگەكە..تكایە"
لەلایەن هاوڕەیەكی كۆنت

~To be continued~

دەبێت ئەو كەسە كێ بێت كە نامەی ناردوە بۆ ئێلا 🤔؟؟

Mafia Leader ✔️P.CYTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon