♥︎ Part 10 ♥︎

1.5K 299 103
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎سەرم ئازاری زۆرە ... هێشتا چاوەكانم داخراون بەڵام خۆم سوڕاند لەسەر ئەم جێگایە تا زیاتر بخەوم

‎"ئاه"
‎ناڵاندم بەهۆی ئازاری گەرومەوە وە هەستم كرد كە زۆر وشكە ! دەستم لەسەر ملم دانا تا ئازارەكە نەمێنێت بەڵام زیاتر ئازاری هەبوو

‎ئێستا بەخەبەرم ... هەڵسامەوە و دانیشتم لەسەر سیسەمەكە

‎"من لە كوێم ؟"
‎پسیارم لە خۆم كرد و سەیری ژوورەكەم كرد .... ژوورێكی نەناسراو بوو ! هیچشتێكم بیرنیە كە دوێنی چی ڕوویدا

‎بیرۆكەی خراپ بە مێشكم داهاتن !!! خێرا سەیری خۆم كرد تا بزانم ئایا جلم لەبەرە ؟
‎بینیم كە قەمیسێكی گەورەم لەبەرە ! كە بێگومان قەمیسی كوڕێكە

‎"چی ڕوویداوە ؟؟"
‎بە شڵەژاوی پسیارم لە خۆم كرد

‎هەڵسامەوە لەسەر سیسەمەكە و چوومە بەردەم ئاوێنەكە
‎سەیری خۆم كرد بینیم كە ڕەنگم زۆر سپی هەڵگەڕاوە وەك كەسێك كە نزیك بێت لە مردن !!!!! قژم هەمووی تێكەڵاو بووە !! ئەمە چی بەسەر من هاتووە ؟؟

‎قەمیسەكە بۆم گەورە بوو وە تەنیا نیوەی جەستەمی شاردبەوە

وە لەفافێكیش ملمی پێچابوو لەوەدەچێت شوێنی برین بێت

‎سەیری دەرگاكەم كرد و نزیك بومەوە لێی......ترسام كە دەرگاكە كلیل بێت بەڵام سەرسام بووم كە كلیل نەبوو

‎دەرگاكەم كردەوە و سەیری ڕاست و چەپم كرد هیچ كەسی لێنەبوو ....... هۆڵێكی درێژ و باریك بوو كە دەرگای تریشی لێبوو بەڵام دەزانم كە ئەمانەش دەرگای ژوورەكانی ترن نەك دەرگای دەرچوون .......... ماڵە كۆنەكەی ئێمەش ئاوا بوو بۆیە پێم وایە ئەزانم

‎ئایا چەند كەس لێرە ئەژین ؟؟؟؟؟؟

‎قادرمەكانم بینی و ڕۆیشتمە نهۆمی خوارەوە

‎وەستام كاتێك گوێم لە دەنگی هەندێك كەس بوو

‎"تۆ تەقەت لە ئەو كچە كرد !"
‎كەسێك بە توڕەی وتی

‎لەپشت دەرگا گەورەكە وەستام تا زیاتر بتوانم ببیستم

‎"وە لوهان پێیوتیت كە بوەستی!!! نازانم كە بۆچی ناتوانیت بەباشی چەكەكەت بەكاربهێنی چی گرانی تێدایە !!؟؟"
‎كەسێكی تر بە بێزاریەوە وتی

Mafia Leader ✔️P.CYKde žijí příběhy. Začni objevovat