♥︎ Part 11 ♥︎

1.5K 296 55
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎لەگەڵ بەیكهیون و سوهۆ دەڕۆیشتم ..... سەرسام بووم بە گەورەیی ماڵەكە بێگومان وەك كۆشكەكەی باوكم گەورەیە بەڵام پێموایە ئێرە گەورەترە !! لە بەردەم دەرگایەكی گەورە وەستاین و بەیكهیون سەیری كردم

‎"ئێلا تكایە بەشێوەیەكی تر بیرلە ئێمە مەكەرەوە"
‎بەیكهیون وتی و من سەرسام بووم ، لەمەبەستی تێنەگەیشتم بەڵام سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند

‎سوهۆ سەرەتا دەرگاكەی كردەوە و پێش ئێمە چووە ژوورەوە وە منیش بەدوایدا چوومە ژوورەوە

‎ژوورەكە ئۆفیسێكی گەورە بوو كە زیاتر وەك كتێبخانەیەكی گەورە بوو بەهۆی زۆری كتێبەكان وە فایلی زۆریشی لێبوو

‎گوێم لەدەنگی دەرگاكە بوو كە بەیكهیون لەدوای مندا هاتە ژوورەوە و دەرگاكەی داخست بەهێواشی

‎"ئێلا تكایە دانیشە"
‎هەرگیز پێموانەبوو كە دوبارە گوێبیستی دەنگی ببمەوە بەمزوانە !!! ئەو

‎"چانیۆل"
‎ناوم هێنا كاتێك گوێبیستی دەنگی بووم دڵم خێرا لێدەدات و ئەیەوێت لە جەستەم بێتە دەرەوە

‎بینینی چانیۆل لەسەر كورسیەكەی لەبەرامبەرم دا نەك تەنیا دڵم دەوەستێنێت بەڵكو وادەكات لەهەناسە دانیش بوەستم

‎"تەنیا دانیشە ئێلا"
‎بەدەنگێكی سارد وشەكانی دوبارە كردەوە كە وایكرد خێرا دابنیشم لە بەرامبەری

بۆچی بەساردی مامەڵەم لەگەڵ دەكات ئایا هێشتا لێم توڕەیە ؟

.
.
.
.
.
.
.

‎چانیۆل هەمووشتێكی پێ وتم .... سەرەتا زۆر گران بوو تا بڕوا بكەم بەڵام ئەمە ڕاستیەكان بوون كە ناچار بووم قبوڵی بكەم ...... كەواتە ئەم برینەی سەر ملم شوێنی لێدانی گولەكەی سێهونە

‎"كەواتە تۆ پێم دەڵێیت كەوا ئێوە مافیان ! وە هەروەها هانبینیش سەرۆكی گروپێكی مافیایە !وە ئێوە دوژمنی یەكترن ؟؟"
‎بەبڕوانەكردنەوە پرسیم كاتێك بیستم كە ئەوان هەموویان مافیان

‎لە كەلەنێكی چاوم بینیم كە سوهۆ و بەیكهیون سەریان بەمانای بەڵێ دەجوڵاند بۆ پسیارەكەم لەكاتێكدا چانیۆل تەنیا سەیری دەكردم بەبێدەنگی

‎"وە ئەمەش ڕێكەوتنەكەیە شازادە ...تۆ لێرە دەمێنیتەوە تا برینەكەت بەتەواوی چارەسەر دەبێت وە ئێمە هەموو دەرمانێكی پێویستمان لێرە هەیە .. ناتوانیت ڕێگات بدەین كە بچیت بۆ نەخۆشخانە و دواتر زانیاری بدەیت سەبارەت بە ئێمە ......دوای چارەسەرەكەت ئێمە دەتگەڕێنینەوە لای دەستگیرانەكەت و هیچ قسەیەك ناكەیت سەبارەت بە ئێمە ، نابێت هیچ زانیاریەك بدەیت! ئەگەر وانەكەیت تۆ دەكەویتە كێشەوە"
‎چانیۆل بە دەنگێكی ساردەوە ڕوونیكردەوە

"ناتوانیت لێرە بڕۆیت"
دوبارە بە دەنگە ساردەكەیەوە وتی

‎چیتر ئەو چانیۆلە نەما كە شیرین بوو وە وایدەكرد كە خەندە بكەم ! ئێستا چانیۆلە ساردەكەیە

‎سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند و لەگەڵ بەیكهیون و سوهۆ ویستم بڕۆمە دەرەوە تا دوبارە گوێم لەدەنگە ساردەكەی چانیۆل بوو

‎"وە شتێكی تر ئێلا "
‎بە ئاگاداركردنەوە پێی وتم
" هەوڵ مەدە قسەم لەگەڵ بكەی"

---------------
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎من لەگەڵ بەیكهیون بووم لە ژوورەكەی ئەو ...... ئەو ژوورەی كە سەرەتا بە خەبەر هاتمەوە لێی

‎هێشتا دڵنیا نیم كە بڕوا بەم مافیایانە بكەم !!؟؟ئەم شتانەی كە پێیان وتم شێتانە و ترسناكن !!ئەگەر ئەمە ڕاست بێت كەواتە چیتر ماوە كە باوكم و هانبین لەمنیان شاردۆتەوە؟؟

‎"نیگەران مەبە ئێلا ئەو هێشتا تۆی بەدڵە... تەنیا بۆ ئەو گرانە كە قبوڵی بكات كە تۆ بەمزوانە هاوسەرگیری لەگەڵ گەورەترین دوژمی ئەو دەكەیت....... چانیۆل وایبیردەكردەوە كە دەتوانێت تۆی خۆشبوێت بەڵام تۆ دڵی ئەوت شكاند"
‎بەیكهیون وتی

‎"ئەمە وەك ئەوە نیە كە من هیچ هەڵبژاردنێكم هەبوو بێت "
‎بە دەنگێكی زۆر نزمەوە وتم .. نامەوێت بەیكهیون بزانێت بێگومان زانینی ئەمە تەنیا كارەكان گرانتر دەكات

‎"مەبەستت چیە ؟"
‎بەیكهیون پرسی بە تێنەگەیتشنەوە .... نامەوێت پێی بڵێم چونكە ئەمە دەبێتە هۆی گۆڕینی هەمووشتێك

‎"من پێویستە پشوو بدەم من زۆر ماندووم"
‎وتم و پاڵكەوتم لەسەر جێگاكەی ئەو

‎"ئۆو ڕاستە بخەوە و پشوو بدە بەباشی وە ئەگەر پێویستیت بەهەر شتێك بوو تەنیا بانگم بكە"
‎بەیكهیون وتی و هەڵسا تا بەتەنیا جێمبێڵێت

‎"هەندێك جار ئەمە خۆشەویستی نیە بەڵكو ئەمە تەنیا جێبەجێكردنی فەرمانە "

~To be continued~

پێتان وایە چی ڕوودەدات ئەگەر چانیۆل ڕاستیەكان بزانێت ؟

😬😬😬😬😬😬😬

بێگومان ئەگەر بزانێت ناهێڵێت هەرگیز ئێلا بگەڕێتەوە لای هانبین

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now