♥︎ Part 12 ♥︎

1.4K 300 31
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"ئایا بەڕاستی ئەو وای وت بەیكهیون ؟"
‎لەپشت دەرگای مەتبەخەكە وەستا بووم و گوێبیستی دەنگی بەیكهیون و سوهۆ بووم

‎من خۆم شوشت ، قەمیسێك و پانتۆڵێكی بەیكهیونم لەبەر كرد هەرچەندە كە بۆم گەورەیە بەڵام ناچارم

‎"بەڵێ من دڵنیام سەبارەت بەمە بەڵام نازانم مانای چیە ؟؟ ئەگەر ئەو هانبینی خۆشنەوێت كەواتە بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات ؟؟ئایا پێویست دەكات بە چانیۆل بڵێین ؟"

‎"نەخێر ئەو ئێستاش توڕەیە بۆیە كاتێكی تر پێی دەڵێین"
‎بەیكهیون و سوهۆ بەردەوام بوون لەسەر گفتوگۆیەكەیان بەبێ ئەوەی بزانن كە من لێرەم

‎ئەوێم جێهێشت و كەمێك بەم ماڵە گەورەیەدا دەگەڕام

‎ماڵێكە زۆر بێدەنگە پێموایە كە ئێستا هەموویان خەوتون

‎لەبەردەم دەرگایە گەورەكەی وەستام و گوێم بە دەرگاكەی نوساند بەڵام هیچ دەنگێك نایەت لە ژوورەكەی چانیۆل ... تەنانەت دەنگێكی بچوكیش

بەیكهیون پێی وتم كە نەچم بۆ ئۆفیسەكەی چانیۆل ! بەڵام من دەمەوێت ئەو ببینم

‎دەرگاكەم كردەوە و چوومە ژوورەوە ....... ژوورێكی زۆر تاریك بوو تەنانەت ڕووناكیەكی بچوكیشی لێ نەبوو

‎هەوڵمدا كە پلاكی گڵۆپەكان بدۆزمەوە تا ڕووناكیەكە دابیگیرسێنم

‎لەكۆتایدا دۆزیمەوە و ڕووناكیەكەم هەڵكرد بەڵام......... لەگەڵ هەڵكردنی ڕووناكیەكە هاوارم كرد ! بە ترسەوە




‎"چانیۆل ئەمە چیە !!؟؟؟"
‎هاوارم كرد كاتێك چانیۆلم بینی لە تەنیشتم وەستا بوو تەنانەت كەمێكیش نەجوڵا

‎"پێتوایە تۆ چیدەكەیت ئێلا ؟"
‎بە دەنگە ساردەكەیەوە پرسی و لێم نزیك دەبویەوە لەگەڵ ڕووخسارە ساردەكەی كە وایكرد منیش بگەڕێمەوە دواوە

‎چانیۆل بەردەوام بوو لە نزیكبونەوە لە من تا پشتم بەر دەرگاكە كەوت ... ئێستا من لە نێوان چانیۆل و دەرگاكەم

‎"قسەم لەگەڵ بكە شازادە"
‎چانیۆل وتی و بەقایمی چەناگەی گرتم و سەرمی سوڕاند بۆلایەكی تر

‎دەستەكەی تری بەرەو ملم بردو ئەو قژەی سەر ملمی لابرد كە ملمی داپۆشی بوو
‎لەكاتێكدا بەدەستەكی تری چەناگەمی گرتوە

‎چانیۆل دەستی لەملم دەدا بەهێواشی لە شوێنی برینەكەم كە وایكردبوو نەتوانم وشەیەكیش بڵێم


‎چانیۆل وەستا لە جوڵاندنی پەنجەكانی لەسەر ملم كاتێك دەنگی لێدانی دەرگاكە هات

‎دەستەكانی لابرد لەسەر ملم و چەناگەم ..... چانیۆل دەستەكانی لەسەر شانم دانا و منی بۆلایەكی تر جوڵاند تا ئەو كەسی لە دەرگای داوە بتوانێت بێتە ژوورەوە وە تا من ئازارم پێنەگات لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكە

‎بەیكهیون و سوهۆ دەرگاكەیان كردەوە ، شێوەیان سەرسامی پێوە دیار بوو

‎"ئێمە گوێمان لەدەنگی هاواركردنێك بوو....ئایا هەمووشتێك باشە؟"
‎بەیكهیون بە نیگەرانیەوە پرسی

‎چانیۆل سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و هەنگاوی نا بەرەو دەرەوەی ئۆفیسەكەی
‎"بەیكهیون ئێلا بگەڕێنەوە نهۆمی سەرەوە ئەو پێویستی بە پشوو هەیە"
‎چانیۆل وتی و ڕۆیشت

.
.
.
.

‎پاڵكەوتن لەسەر جێگاكەم وادەكات تەنیا بیر لەیەك شت بكەمەوە ئەویش چانیۆلە

‎بەڵام من چی بكەم ؟
‎باوكم بەتەواوی بەدوای من دەگەڕێت ! لەهەمووشوێنێك
‎من ناتوانم لێرە بمێنمەوە هەرچەندە چانیۆل دەیەوێت كە لێرە بمێنمەوە تا برینەكەم چارەسەر دەبێت
‎ئەمە وەك ئەوە نیە كە من نەمەوێت لەگەڵ ئەو بمێنمەوە بەڵام ............. ئەوە بەڕوونی دیارە كە ئەو چیتر منی ناوێت ! چانیۆل منی ناوێت

پێویستە لێرە بڕۆم

.
.
.
.
.
.
.
.

To be continued

پێتان وایە كە چانیۆل ڕێگا بە ئێلا بدات بڕوات ؟؟

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now