♥︎ Part 18 ♥︎

1.4K 279 90
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"چەند كاتژمێرێكی تر دەگەڕێمەوە "
‎چانیۆل وتی و ماچێكی لێوەكانمی كرد بەخێرایی ....ئێمە لە دەرەوە وەستا بوین

‎"ئۆوو بێزاركەرن"
‎تاو وتی بەبێزاری ئێمەی تێپەڕاند و سواری ئۆتۆمبێلەكە بوو

‎"ئەمە بگرە"
‎چانیۆل وتی و دەستی برد بۆ گیرفانی .....مۆبایلێكی دەرهێنا و دەستەكانی منی گرت و مۆبایلەكەی لەناو دانا

‎"بیرم چوو كە دوێنێ ئەمەت پێبدەم ، من ژمارەی سارانگیشم سەیڤ كردوە"
‎چانیۆل وای وت و زەردەخەنەی بۆكردم دواتر چوو سواری ئۆتۆمبێلەكە بوو

‎وە بینیم كە چانیۆل سەركەوتە سەر ئۆتۆمبێلەكە بەسوكی كێشای بەسەری تاودا



‎بەبێدەنگی گەڕامەوە ژوورەوە ، ماڵەكە بەتەوای بێدەنگە .... كوڕەكان كارێكیان هەبوو بۆیە چوون تا ئەنجامی بدەن وە تا ئێوارە ناگەڕێنەوە ..... من بەتەنیا ماومەتەوە لەگەڵ سێهون كە لە ژوورەكەی خۆی پاڵكەوتوە و پشوو دەدات بەهۆی برینەكەی

‎مۆبایلەكەم دەرهێنا و سەیرم كرد كە چانیۆل وێنەی خۆی لەسەر شاشەكە داناوە
‎سەیری ئەم ژمارە مۆبایلانەم كرد كە سەیڤن لە مۆبایلەكەمدا..... ژمارەی هەموو ئەندامەكانی ئێكسۆ لەگەڵ چانیۆل و سارانگم هەیە

‎نامەیەكم بۆ سارانگ نارد
‎چووم بۆ مەتبەخەكە و خواردنێكم ئامادە كرد و چاوەڕێی سارانگ بووم كە وەڵامم بداتەوە

.
.
.

‎"سێهون من خواردنێكم بۆ ئامادەكردنی"
‎من لە دەرگای ژوورەكەی سێهونم دا پێش ئەوەی بچمە ژوورەوە

‎"ئۆو سوپاس ئێلا"
‎سێهون وتی ودانیشت لەسەر جێگاكەی

‎خواردنەكەم لەسەر مێزەكەی تەنیشت جێگاكەی دانا و ویستم بڕۆمە دەرەوە لە ژوورەكەی

‎"ئێلا من زۆر داوای لێبوردن دەكەم كە تەقەم لە تۆ كرد "
‎سێهون بەخەمباری وتی و سەری نزمكردەوە

‎"ئاساییە هەرچۆنێك بێت من ئێستا باشم ، وە منیش داوای لێبوردن دەكەم لەجیاتی هانبین كە تۆی بریندار كرد"
‎وتم و چووم لە تەنیشت جێگاكەی سێهون دانیشتم

‎سێهون سەری بەرزكردەوە و زەردەخەنەی كرد

‎"من پێم وابوو كە چانیۆل بمكاتە دەرەوە دوای ئەوەی كە تەقەم لەم كچە كرد كە ئەو خۆشیدەوێت بەڵام واینەكرد ..... وە دوبارە پێم وابوو لە ئێكسۆ بمكاتە دەرەوە كە دەستكاری كارتۆنێكی نەناسراوم كرد چونكە لەوانە بوو ببێتە مایەی ئازاردانی تۆ ئێلا ....... هیۆنگ تۆی زۆر خۆشدەوێت .... بەڵام بەداخەوە كە من ئەندامێكی باش نیم تا ئێستا نەمتوانیوە هیچ كارێكی باش بكەم "
‎سێهون سەرەتا بە زەردەخەنەوە وتی دواتر لەكۆتایدا زەردەخەنەكەی گۆڕا بۆ خەمباری

‎"تۆ كەسێكی باشیت سێهون .... چانیۆل پێی وتم كە هەموو ئەندامەكانی ئێكسۆ لەژێر بەرپسیارەتی ئەو دان ..... وە چانیۆل زۆر گرینگی بە تۆ دەدا وە كاتێك تۆ بریندار بووی ئەو هیچ تۆی بەتەنیا جێنەدەهێشت ...... ئەو تەنیا باش نیە لە دەرخستنی هەستەكانی سێهون ..... چانیۆل ئێوەی زۆر خۆشدەوێت وەك برایی ڕاستەقینەی خۆی سەیرتان دەكات ....... وە ڕۆژێك دێت تۆش بەباشی كارەكانت ئەنجام دەدەی و ئەبیت بە كەسێكی زۆر باش"
‎من وتم و دەستم لەسەر شانی سێهون دانا كەبە خەندەوە سەیری دەكردم

‎"سوپاس ئێلا"

‎من لەگەڵ سێهون مامەوە تا خواردنەكەی تەواو كرد و قسەی بۆ دەكردم تا زەنگی مۆبایلەكەم هات و نامەیەكم پێگەیشت لەلایەن سارانگەوە

‎(من باشم نیم ئێلا پێویستیم پێتە ! من توشی ڕووداوێك بووم"
‎نامەكەی سارانگم خوێندەوە و چاوەكانم فراوان بوون

‎مۆبایلەكەم هەڵگرت و لە گیرفانم نا ..... سەیری سێهونم كرد

‎"ئایا هەمووشتێك باشە ئێلا؟"
‎سێهون بەنیگەرانی پرسی

‎"سێهون من پێویستە هاوڕێیەكی نزیكم ببینم وە بەكەس مەڵێ باشە"
‎من وتم

‎"بەدڵنیایەوە ئێستا ئێمە هاوڕێی یەكترین نهێنیەكەت لەلای من پارێزراوە بەڵام پێش ئێوارە بگەڕێوە"
‎سێهون بەخەندەوە وتی

.
.
.
.
.
.
.
.

‎من ئێستا یەكێك لە یاساكانم شكاند بە چونە دەرەوە لەماڵەوە بەبێ ئەوەی بەكەسێك بڵێم كە ئاگادارم بێت !٠

‎چووم بۆ كۆڵانی ماڵی سارانگ و سواری پاس بووم

‎ناترسم كە باوكم وهانبین بمبینن لێرە چونكە ئەوان ئێستا لەسەر كارن
‎ئەو شتەی كە ئێستا لەلام گرینگە ئەوەیە كە هاوڕێ نزیكەكەم پێویستی بەمنە

‎كە نزیكبومەوە لە ماڵەكەی سارانگ بینیم كە سارانگ لەبەردەم ماڵەكەیان لەگەڵ جاكسۆن قسەدەكات و پێدەكەنێت
‎ویستم بەدەنگی بەرز بانگی بكەم بەڵام .......كەسێك بەخێرایی دەمی گرتم و منی ڕاكێشا دواوە

‎"بێدەنگبە ئەگەر ناتەوێت بتكوژم!٠"

~To be continued~

قسەم نیە بۆتان. 😳 ئیتر دڵم نەرمە و زوو ڕازی ئەبم كاتێك داوای پارتی نوێ دەكەن 😶بۆیە داوا مەكەن با پارتی چیڕۆكەكانی تر بنوسم😑

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now