♥︎ Part 34 ♥︎

1K 240 33
                                    

Vote and comment before reading 📖


♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"ئەمە تەنیا بۆ سەلامەتیە "
‎كای وتی كاتێك چەكەكەی هەڵگرت

‎ئێمە لە ئۆتۆمبێلەكە چووینە خوارەوە لەگەڵ كای و شیومین بۆ ناو كۆمپانیاكە ڕۆیشتین

‎ئێمە بەرەو ژووری بەڕێوبەر هەنگاومان نا

‎"تۆ دڵنیایت كە ئەتەوێت بە تەنیا قسەی لەگەڵ بكەیت؟"
‎شیومین پرسی

‎سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند

.
.
.
.

‎"بەڕێز كیم لە ژوورەوە چاوەڕێتە خاتوو..پاڕك"
‎سكرتێرەكەی هانبین وتی و نەیئەزانی چۆن ناوم بڵێت

‎سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند و چوومە ژوورەكەی لەكاتێكدا كای و شیومین هاتنە ژوورەوە و لەلای دەرگاكە وەستان

‎كەسێكی ناسراوم بینی

‎هانبین لەسەر مێزەكەی دانیشت بوو كە پشتی لە ئێمە بوو

‎من چووم لە بەرامبەری دانیشتم

‎"ئێلا"
‎بە دەنگە شكاوەكەی ناوی هێنام كاتێك منی بینی

‎ئەو لەم هانبینە ناچێت كە من پێشتر ئەمناسی و هاوڕێم بوو ! هانبین بەتەواوی گۆڕاوە

‎چاوەكانی پڕ بوون لە فرمێسك

‎"ئێلا زۆر داوای لێبوردن ئەكەم بۆ ئازاردانت بڕوا بكە هەرگیز نامەوێت ئازاری تۆ بدەم"
‎بە پەشیمانیەوە وتی كاتێك فرمێسكەكانی دەستیان كرد بە كەوتنە خوارەوە

‎"هانبین لە كۆمپانیا دوور بكەوە وە هەموو پاسەوان و پیاوەكانیشت لێرە ببە دەرەوە و كلیل و كارتەكانی كۆمپانیاش لێرە جێبێڵە"
‎هەركە وتم هانبین بەخێرای هەڵسایەوە سەرپێ

‎چاوەكانی فراوان ببوون لە شۆكیدا ...... دوای كەمێك دەستەكانی كردەوە تا لە ئامێزی بگرم

‎ بۆ كۆتا جار لە ئامێزم گرت ئەگەر ئەم كۆتا داواكریەتی بۆ من

‎كای و شیومین بە سەرسوڕمانی و بێزاریەوە سەیری ئێمە دەكەن

‎ویستم لێی دووربكەمەوە بەڵام ئەو ڕێگری لێكرد

‎"ئێلا... من زۆر تۆم خۆشدەوێت بەلام واتلێئەكەم كە ئەم ئازارە بچێژیت كە من چێژتم"
‎هانبین چرپاندی بە گوێمدا و تەزوو بە هەموو جەستەم داهات


‎"ئێلا پلانەكەت لە كۆتایدا شكست ئەهێنێت و من ئەو كەسە ئەبم كە چانیۆل دەكوژێت لە پێش چاوەكانت"
‎هانبین چرپاندی بە نزمی

----------------

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎"بۆچی ئەم نەفرەتیەت لە ئامێز گرت ؟"
‎كای بە توڕەیەوە وتی

‎"ئەو پێشتر هاوڕێی من بوو پێش ئەوەی ئەم شتانە ڕووبدەن"
‎بە كورتی وەڵامی كای و شیومینم داوە

‎بەیكهیون شۆفێری ئەكرد

‎لەكاتێكدا بەیكهیون هەر سەیرم دەكات وەك ئەوەی بزانێت كە شتێكی تر هەیە

‎هەموو هەوڵێكی خۆم دا تا سەیری نەكەم لە ئاوێنە بچوكەكە بەڵام لە كۆتایدا چاوەكانمان كەوتە سەر یەكتری

‎بەیكهیون زەردەخەنەیەكی بچوكی بۆ كردم ئەو ئەزانێت كە هانبین شتێكی تری كردوە

.
.
.

‎بەیكهیون ئۆتۆمبێلەكەی لە بەردەم ماڵەكەی ئێكسۆ ڕاگرت

‎كای و شیومین بە خێرای چوونە خوارەوە

‎"بیستم كە كیونگسوو خواردنی ئامادە كردوە"
‎كای بە شیومینی وت و بەخێرای چوونە ژوورەوە

‎دەستم بۆ دەسكی دەرگای ئۆتۆمبێلەكە برد و ویستم بیكەمەوە بەڵام پێش ئەوەی بیكەمەوە دەنگی كلیلدانی دەرگاكە ئەتوانرا ببیسترێ

‎بەیكهیون ڕووی سوڕاند وس سەیری كردم

‎"چی ڕوویدا ؟"
‎بەیكهیون پرسی

‎"وابیردەكەمەوە كە تۆ بەتەواوی ئەزانیت كە هانبین وازناهێنێت تا هەمووشتێك بەدەست نەهێنێت"
‎من وتم و بەیكهیون سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند

‎سەیری دەرەوەم كرد لە پەنجەرەكە و توانیم چانیۆل ببینم كە وەستاوە و چاوەڕێی ئێمە ئەكات تا بچینە ژوورەوە

‎"نیگەران مەبە ئێلا من پێی ئەڵێم دواتر "
‎بەیكهیون وتی و ئەزانم مەبەستی چانیۆل بوو

‎بەیكهیون دەرگاكەی كردەوە

لەكۆتایدا دەبوایە بمانزانیبا كە هانبین تاكە دوژمنی ئێمە نیە !٠

~To be continued~

😶دوژمنەكەی تریان كێیە ؟

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now