♥︎ Part 27 ♥︎

1K 235 21
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

‎"كەواتە چی بووە ؟ بۆچی هاتوویت؟"
‎براكەم دانیاڵ پرسی بەزانینخوازیەوە

‎"لەبەرئەوەی تۆ ڕوونكردنەوەی زۆرت هەیە كە پێمی بڵێیت بۆنمونە بۆچی منت جێهێشت و بوویت بە یەكێك لە مافیاكان ؟"
‎دانیشتم و سەیری ئەوم دەكرد كە بەخەمباریەوە سەیرم دەكات

‎"باوكم لەسەرەتاوە دەیویست كە تۆ بكات بە جێگرەوەی خۆی لەكاتێكدا من جێگرەوەی ڕاستی بووم وە منیش نەمدەویست كە تۆ توشی شەڕ بكەم بۆ وازم لە هەمووشتێك هێنا و بووم بە یەكێك لە ئەندامەكانی وانا وەن ، متمانەم پێ بكە من ڕاستیەكە ئەڵێم"
‎دانیاڵ وتی

‎"چۆن ئەتوانم متمانە بە كەسێك بكەم كە خوشكە بچوكەكەی بەتەنیا جێهێشتوە ؟"
‎بەدەنگێكی ساردەوە وتم

‎بۆ خولەكێك بە بێدەنگی مایەوە تا دواتر بێدەنگیەكەی شكاند

‎"ئەزانیت كە ئەم ئەنگوستیلەیەی پەنجەت زۆر ناشرینە چونكە وا دەریدەخات كە پەنجەكەت قەڵەوە "
‎براكەم وتی و سەیری ئەنگوستیلەكەی دەستمی ئەكرد

‎"تۆ تاكە كەس نیت كە ئەمە ئەڵێی"
‎وتم و سەیری دەستمم ئەكرد

‎"سەیركە ئێلا نازانم ئەگەر بڕوام پێ ئەكەیت یان نا بەڵام من تۆم جێهێشت چونكە گرینگیم بە تۆ دەدا و نەمویست تۆ ئازار بچێژیت و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم هانبینە بكەیت ، لەسەرەتاوە ڕازی نەبووم بەم بڕیارەی باوكم كە سەبارەت بە هاوسەرگیری ئێوە دای بوو ، وە باوكم ئەیویست كە من لەناو ببات چونكە من میراتگری ڕاستەقینە بووم نەك تۆ بۆیە پێش ئەوەی من لەناوببات من دووركەوتمەوە"
‎دوبارە دانیاڵ هەموو شتێكی ڕوونكردەوە

‎"كەواتە كێ هانسۆلی كوشت ؟ هاوڕێكەی كریس؟"
‎ئەمە گرینگترین پسیارم بوو بۆی

‎"من سوێند ئەخۆم كە من ئەوم نەكوشتوە تەنیا وا دەرئەكەوێت كە من كوشتومە"
‎نكۆڵی لێكرد كە ئەو نەبووە

‎"كەواتە كێ بوو ؟"

‎"باوكە خۆشەویستەكەمان بوو"

-------------

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‎بەهەموو توانای خۆی لە دەرگاكەی دا بە قاچی ، چەكەكەشی لە دەست گرت بوو

Mafia Leader ✔️P.CYWhere stories live. Discover now