♥︎ Part 13 ♥︎

1.5K 285 64
                                    

Vote and comment before reading 📖

♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

‎"واتا چۆن ئەو ڕایكردوە!!؟؟"
‎چانیۆل بەتوڕەی وتی و دەستەكانی بە توندی لەسەر مێزی ئۆفیسەكەی دانا

‎"كیونگسوو چوو بۆئەوەی سەیری برینەكەی ملی ئێلا بكات و دەرمانەكانی پێبدات بەڵام ئێلای نەدۆزیەوە بۆیە خێرا هات بە منی وت وە منیش لەگەڵ سوهۆ هیۆنگ هەموو شوێنێك گەڕاین بەڵام نەمانتوانی بیدۆزینەوە"
‎بەیكهیون وتی و ئاهێكی هەڵكێشا ، سەیری ئەو قەمیسەی دەستی دەكرد كە ئێلا پۆشی بووی پێشتر بەڵام ئێستا جێیهێشتوە

‎"نەفرەتتتتتت"
‎چانیۆل هاواری كرد و هەموو فایلەكانی سەرمێزەكەی فڕێدایە خوارەوە

‎چانیۆل چاوەكانی داخست و بیری لەوە دەكردەوە كە هەمووشتێك تەواو بوو ....... چۆن بتوانێت دوبارە ئێلا بەدەست بهێنێتەوە ؟ ئەو حەزناكات ئەمە قبوڵ بكات بەڵام ئەو هێشتا شێتانە ئاشقی ئێلايە ....هەرچەندە هەموو هەوڵی خۆی دەدات كە هەستەكانی بشارێتەوە بەڵام ناتوانێت

‎لەڕاستیدا ئەو هەمووشتێك دەكات تا دوبارە ئێلا بەدەست بهێنێتەوە و بیگەڕێنێتەوە لای خۆی تا پارێزگاری لێبكات ...هەمووشتێك

‎"چانیۆل"
‎بەیكهیون بەهێواشی بانگی كرد ئەترسا لەوەی كە زیاتر توڕەیی بكات چونكە لە ئێستادا چانیۆل زۆر توڕەیە

‎"ئەوەی من بیزانم ئێلا هاوسەرگیری لەگەڵ هانبین ناكات چونكە خۆشیدەوێت بەڵكو هۆكارێكی تر هەیە كە ناچاری كردوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكات"
‎بەیكهیون بەهێواشی وتی و سەری نزم كردەوە لەكاتێكدا چانیۆل وەك سەهۆڵ ڕەق بووە و چاوەكانی فراوان بوونە لە سەرسامی


‎"بەیكهیون بە كای بڵێ با ئێلا بدۆزێتەوە"
‎چانیۆل وتی

-------------------------
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

Ella's P.O.V

‎كراسە سورەكەی خۆمم پۆشی كە هەر لەسەرەتاوە لەبەرم بوو كە منیان هێنا بۆ ئێرە ...... بازمدا لەسەر پەنجەرەی پشتەوەی ماڵی ئێكسۆ و ڕێگای ماڵەوەم گرتەبەر وە لەڕێگادا جلەكانی خۆم كەمێك پیس كرد و لەفافەی سەر ملم لابرد تا باوكم و هانبین نەزانن كە من لە شوێنێك چارەسەركراوم ! ئاخ ملم ئازاری هەیە هێشتا برینەكەم چارەسەر نەبووە

‎نزیكەی كاتژمێر هەشتی بەیانی بوو وە كەشوهەواكە زۆر ساردە ! پێموایە هەمووشتێك دەیبەستێت لەم وەرزی زستانەدا

Mafia Leader ✔️P.CYDonde viven las historias. Descúbrelo ahora