Vote and comment before reading 📖
♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎
Ella's P.O.V
من لەبەردەم فرۆشگایەكی ناسراو وەستام دوای كەمێك چوومە ژوورەوە
"ئۆو خاتوو كیم بەخێربێیت ....من پێموانە بوو كەلەم زووانەدا بێیت"
فرۆشیارەكە سەری نزمكردەوە وەك ڕێزگرتنێك"ئێستا كاتی پێدانی پارەكەیە بەڕێز وانگ "
بەدەنگێكی ساردەوە وتم"بەڵام خاتوو كیم من هێشتا پارەكەم ئامادە نەكردوە"
بەڕێز وانگ ڕەتیكردەوە كە پارەكەم پێ بداتئەو قەرزاری كۆمپانیاكەمانە ، قەرزێكی زۆری لەسەرە و هەمیشە ڕەتیئەكاتەوە كە پارەكە بگەڕێنێتەوە
"ئەمە هەڵبژاردەی خۆت بوو بەڕێز وانگ"
بە ساردی وتم و چوومە دەرەوەبۆبی و سۆنگ هاتنە ژوورەوە لەكاتێكدا من دەچوومە دەرەوە لە فرۆشگاكە
ئەوان كارتی سەر دەرگاكەیان گۆڕی لە كراوە بۆ داخراوە
لەكاتێكدا چانوو لەپێش دەرگاكە وەستا بوو بۆئەوەی دڵنیابێت كە هیچ كەسێك نەچێتە ژوورەوەجونهۆ پاڵیدابەوە بە ئۆتۆمبێلەكەی دا و بە ساردی سەیری منی ئەكرد ، لێی ناگرم منیش بام هەروام ئەكرد چونكە من تەقەم لێكرد و وامكرد كە ئازاری زۆری هەبێت
ئەوم تێپەڕاند و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەكەی تر ڕۆیشتم
دەرگای ئۆتۆمبێلەكەم كردەوە و سەركەوتمە ناوی
"نیگەران مەبە ئەوان زۆر ئازاری بەڕێز وانگ نادەن"
هانبین بە خەندەوە وتی و دەستی گرتم"هانبین ئەتوانیت لەگەڵ ئەوانی تر بگەڕێیتەوە ؟ من چاوپێكەوتنێكم هەیە لەگەڵ كڕیارێكم"
منیش دەستی هانبینم گرتەوە و بەخەندەوە وتم"باشە ئاگاداری خۆت بە "
هانبین وتی و لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزی"چاوەڕێكە"
هانبین وتی لە پەنجەرەكەدا .... خۆم نزیكردەوە و ماچێكی خێرایی ڕوومەتیم كرد ، ئەو سوور هەڵگەڕا و زەردەخەنەی ئەكرد"دەتبینمەوە "
------------
.
.
.
.
.
.
.
.
.ناونیشانەكەم بە شۆفێرەكەم دا .... بەبێدەنگی منی گەیاندە شوێنەكە
سوپاسم كرد و لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزیم و چوومە ناو كافتریاكە
هەنگاوم نا بەرەو كۆتا شوێنی دانیشتنی كافتریاكە كە دوورترین شوێن بوو وە تاریكیش بوو چنكە هیچ پەنجەرەیەكی لێ نەبوو
پشتی ئەن كەسە ناسراوەم لێ دیار بوو كە لەسەر كورسیەكە دانیشت بوو كە بە كڵاوێكی ڕەش ڕووخساری داپۆشی بوو
لە تەنیشتی دانیشتم و سەیری كردم
"خۆشحاڵم بە بینینت خاتوو كیم "
بەزەردەخەنەیەكی بچوكەوە وتی بە. ێ ئەوەی سەیرم بكات بۆ ئەوەی وا دەرنەكەوێت كە یەكتری ئەناسین"خۆشحاڵم بە بینینت سێهون "
~To be continued~
😶😶😶
كێ ئەزانێت ئەمە پلانی چیان هەیە ؟؟
DU LIEST GERADE
Mafia Leader ✔️P.CY
Fanfiction"پێم بڵێ چۆن ئەم كچە بووە خۆشەویستی بەناوبانگترین مافیا" "لەڕاستیدا هەموو ئەمانە تەنیا بە كڕینی ئایسكرێمێك دەستی پێكرد" كاتێك تێكەڵی ژیانی مافیاكان دەبیت ناتوانیت بەئاسانی لێیدەربچیت بۆیە پێویستە بەرەنگاری ببیتەوە