♥︎ Part 33 ♥︎

1.1K 230 40
                                    

Vote and comment before reading 📖


♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎♥︎

Ella's P.O.V

Flashback 2 days ago

‎"ئەمە تاكە ڕێگایە "
‎ سێهون وتی و كڵاوەكەی سەری نزممتر كردەوە تا ڕووخساری دیار نەبێت

‎ئێلاش هەمان كاری كرد تا ڕووخساری دیار نەبێت

‎شەوێكی ساردە لە سیئۆل ، دوو ڕۆژ بەر لە ئاهەنگەكەی كۆمپانیای بیتیئێس

‎ئێلا هەمووشتێكی بە سێهون وتوە ، تەنانەت باسی ڕێكەوتنەكەی نێوان خۆی و هانبینیشی كرد كە لە سەرەتایی هاوسەرگیریەكەیان دایان نا

‎"تۆ هەموو شتێكت بۆ كۆمپانیاكە كرد ئێلا ، ئەمە تاكە ڕێگایە بۆ بەدەست هێنانەوی كۆمپانیاكە بۆ موڵكی خۆت"
‎سێهون بەزەردەخەنەیەكی بچوكەوە وتی و دەستی لەسەر شانی ئێلا دانا

‎"ئەزانم كە تۆ تەنیا چانیۆلت خۆشدەوێت ئێلا بەڵام ئەمە بۆ سەلامەتی كۆمپانیاكەتە ، ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ تۆ و چانیۆل، وە بەمشێوەیە هانبین بە هیچ شتێك نازانێت"
‎سێهون وتی و سەیری دەوروبەری ئەكرد ئەترسا كە كەسێك چاودێریان بكات

‎"باشە بەڵام بەڵێنم پێ بدە كە تەنیا بە چانیۆلی ئەڵێیت ئەوكاتەی كە كارەكان بە پێی پلانەكەمان نەڕۆیشتن"
‎ئێلا وتی و سەیری سێهونی كرد




‎"ئێستا بەڵگەنامەی هاوسەرگیرم بۆ دروست بكە بە خێراترین كات بەبێ ئەوەی كەس بزانێت "
‎ئێلا وتی بە پارێزەرەكە

‎پارێزەرەكە سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و دەستی كرد بە كارەكەی



‎"نابێت بهێڵین هانبین بەم هاوسەرگیریە بزانێت"
‎ئێلا و سێهون كڵاوەكانیان لەسەر كرد و ماڵئاوایان لە یەكتری كرد


End Flashback

---------------------

‎"كامەتان ئەم پیلانە نەفرەتیەتان دانا ؟"
‎كریس بە بڕواپێنەكردن و سەرسامیەوە پرسی و سەیری ئەم دوانەی ئەكرد

‎"ئێمە هەردوكمان ، چونكە ئەمە تاكە ڕێگا بوو "
‎سێهون وەڵامیدایەوە

‎"من نازانم كە ئێوە زانان یان تەنیا پلانتان بە گەمژەی داناوە بەڵام ئەم پلانە بلیمەتانە بووە"
‎كریس سەری بۆ ئەم لا و ئەم لا ئەجوڵاند هێشتا بڕوای نەكرد بوو

‎دوای ئاهەنگەكە ئێمە سارانگمان گەڕاندەوە ماڵەكەی و دواتر گەڕاینەوە ماڵەكەی ئێكسۆ
‎ئێستاش لە ژووری دانیشتن كۆبوینەوە چونكە ئەندامەكانی تر پرسیاری زۆریان هەیە بۆ ئێمە

‎"كەواتە ئێوە تەنیا بەهۆی هانبینەوە هاوسەرگیریتان كرد یان......٠"
‎تاو بە گەمژەی پرسی

‎"یاا هاوسەرگیریەكەیان تەنیا بۆ پاراستنی كۆمپانیاكە بووە نەك لەبەرئەوەی یەكتریان خۆشبوێت هەی گەمژە"
‎كای وەڵامی تاوی دایەوە

‎شیومین خەریكی لاپتۆپەكەی بوو

‎"من ڕێگایەكی ئاسانم دۆزیوەتەوە ، هانبین وازناهێنێت و هەموو هەوڵێكی خۆی ئەدات تا كۆمپانیاكە بەدەست بهێنێتەوە بۆیە من تەنیا ناوی خێزانەكەت لە كیمەوە بۆ پاڕك ئەگۆڕم چونكە ئەمە وا دەریئەخات كە تۆ پێشتر هەرگیز هاوسەرگیریت نەكردوە"
‎شیومین بە لێهاتووانەوە وتی

‎"تۆ ئەتوانیت كارێكی وا بكەیت؟؟"
‎بە شۆكەوە سەیری شیومینم ئەكرد

‎چانیۆل سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند
‎"بەڵێ بە خێراترین كات ئەم كارە بكە تا هانبین و پیاوەكانی دەربكرێن"
‎چانیۆل وتی و شیومین سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و بەردەوام بوو لە كارەكەی

‎هەموویان كەوت بوونە نێو گفتوگۆی خۆیانەوە لەگەڵ یەكتری



‎"سوپاس سێهونڵ
‎چانیۆل زەردەخەنەی بۆ سێهون كرد پێش ئەوەی دەستم بگرێت و لەگەڵ خۆی بمبات

‎چانیۆل من برد بۆ نهۆمی سەرەوە ژوورەكەی خۆی

‎ئێمە هەردوكمان لەسەر جێگای خەوتنەكەی دانیشتین

‎"من تێگەیشتم كە بۆچی تۆ منت جێهێشت بەڵام تكایە جارێكی تر ئەم كارە مەكەرەوە ....تۆ زۆر منت نیگەران كرد ، ترسام كە شتێكت لێی بەسەر بێت"
‎چانیۆل وتی و یاری بە قژم ئەكرد بە پەنجەكانی

‎"من بەڵێنت پێ ئەدەم جارێكی تر بەجێت ناهێڵم "
‎وتم و چانیۆل سوكە ماچێكی لێ كردم



‎چانیۆل لێوەكانی لە نێوچەوانم نزیك كردەوە و ماچی كرد بەهێواشی

‎"وە من بەڵێنت پێ ئەدەم كە هانبین لەناوبەرم چونكە ئازاری تۆی دا "

~To be continued~

ئەگەر تێنەگەیشتون پێم بڵێن ☺️ بەباشترین شێوە بۆتان ڕووندەكەمەوە باشە گوڵەكانم

نزیكئەبینەوە لە پارتی كۆتایی 😭 هەست ئەكەم زۆر زوو گەیشتم بە كۆتایی

Mafia Leader ✔️P.CYTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon