کۆمێنت کە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە سویتی ~( ئازاردانی جەستەیی و دەروونی، کوشتن، توندوتیژی و هتد.)
Lavinia's povدڵم بە خێرایی لێیدەدا کاتێک بە هۆڵەکەدا دەڕۆیشتم
کاتێک بەرەو مێزی باوکم دەڕۆیشتم، هەنگاوەکانم قورس کرد بۆ ئەوەی بزانێت بۆ لای ئەو دەڕۆمدەستم خستە سەر دەسکی دەرگاکە و بە هێواشی سوڕاندم، ئامادە نەبوو بچمە ژوورەوە. بەڵام بەهەر حاڵ ئەوەم کرد و ڕۆیشتمە ژوورەوە
بە دڵنیاییەوە لەبەردەم باوکمدا وەستام، بڕیارمدا نەهێڵم ئەو ترسەی من ببینێت.
" بەڵێ باوکە؟ " بە زۆر پرسیم، لەبەردەم مێزە دارەکەی وەستابووم کە نیوەی ژوورەکەی پڕکردبوویەوە
کاغەزیەکانی بەردەمی تەڕ ببون بە هۆی ئەوەی کە پێشتر شووشەی بیرەکەی ڕشتبوو، ژوورەکەی تاریک بوو و پەردەکان داخرابوون کە نەیاندەهێشت تیشکی خۆر بێتە ژوورەوە.
ترس بە نێو دەمارەکانمدا بڵاو بویەوە ، سەڕەڕای ئەوەی لەکاتی قسەکردنیدا پشتی لە من بوو
بە تۆنێکی بێباکانە بەڵام وەک فەرمانێک وتی "تۆ بچووکترین منداڵی منیت، تاکە کچەکەم. تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ کیم تایهیۆنگ دەکەیت" باوکم جگەرەکەی دەرهێنا و کورسیەکەی سوڕاند تا کاردانەوەی من ببینێت.
دڵم بە ئەو ناوە بەستی. کـیـم تایهـیۆنـگ
"ئەوان خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا مافیاییەکانن" بە ترسەوە وەڵامم دایەوە.
من نەمدەویست هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەم بەهۆی بەهێزییەکەیەوە، ویستم هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەم کە خۆشم دەوێت و متمانەم پێی هەبێت. کەسێک کە ڕێزم لێ بگرێت و ئاگاداری من بێت.
" ڕاستە، هەفتەیەکی تر چاوت پێی دەکەوێت، کاریگەرییەکی باشی لەسەر دروست دەکەیت یان باجەکەی دەدەیت ، تێدەگەیت؟ " باوکم بە سەختی قسەی دەکرد و بە تووڕەییەوە ددانی لێک توند کرد
بۆنی مەی ژوورەکەی پڕ کردبوو. وەک هەمیشە سەرخۆش بوو، نابێت سەرم بسوڕمێت چونکە هەمیشە بەو شێوەیە بووە.
" بەسەر چاو باوکە " هەوڵمدا توڕەیی و بێزاری خۆم بشارمەوە.
" بڕۆ دەرەوە " ڕووی کورسییەکەی لە من سوڕاند،
فرمێسکێک بە ڕوومەتما هاتە خوارەوە کاتێک بە هێمنی دەرگاکەم داخست.
YOU ARE READING
|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚
Romanceکـیم تایـهیۆنـگ ناسراو بە پاشای مافیاکان، لی لاڤینیا ناسراو بە فریشتە هەردووکیان بە هۆی خێزانەکانیانەوە ناچار ئەکرێن هاوسەرگیری بکەن، تێکەڵکردنی دوو مافیا لاڤینیا لە کۆتاییدا تێدەگات شەیتانەکانیش لە سەرەتادا فریشتە بوونە * ئەم کتێبە زیاتر ڕۆمانسیی...