Refuse - ڕەتـکـردنـەوە

346 52 230
                                    





vote before reading







Lavinia's pov





من و کاسی لە ترسا ڕاچڵەکین کاتێک گوێمان لە هاواری تایهیۆنگ بوو.بەپەلە ڕامکردە ژووری مەشقکردنەکە

هەر کە تایهیۆنگ منی بینی  بەرەو لای من هات و وەرگیراوەکانی بەجێهێشت بۆ ئەوەی مەشقی تەقەکردن بکەن. بە هاوارەوە وتی
" ڕقم لە ڕاهێنانی وەرگیراوەکانە"


نەمدەویست وەرگیراوەکان گوێیان لێ بێت.
- ئارام بە
بە نەرمی قسەم کرد کاتێک ئاراستەم بۆ کورسیەکە کرد تا دابنیشێت.



" دڵخۆشم بەوەی ئەمە تاکە کورسییە لە ژوورەکەدا"
خەریکی سکانکردنی ژوورەکەم بووم کاتێک تایهیۆنگ منی ڕاکێشا بۆ سەر قاچەکانی خۆی.


- هێی بۆچی وادەکەی.؟؟
برۆکانم بەرزکردەوە.

"دەبێت پێیان نیشانم بەم کێ هی منە "
بە شانازییەوە زەردەخەنەی کرد.


سەری لەسەر شانم بوو کاتێک سەیری ڕاهێنانی وەرگیراوەکانم دەکرد؛ بەڕاستی هیچیان ئەوەنە لێهاتوو نەبوون.

- کەی دەتوانین بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە.؟؟
لە گوێیدا گریانێکی درۆینەم کرد، زۆر بە خێرایی بێزار بووم.



" هەر ئێستا" هەستا لە کاتێکدا دڵنیا بوو لەوەی کە من نەکەوتووم. " کاتی مەشق تەواو بوو. ئێستا دەتوانن بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە "  هاوارێکی کرد بۆ ئەو تازەپێگەیشتوانەی کە لە بنەڕەتدا هەر کە چانسی ڕۆشتنیان هەبوو ڕایانکردە دەرەوە.

تایهیۆنگ دەستی منی گرت. " ئێستا کاتی ئەوەیە بچینە پرسەکە" چاوەکانی وەرگێڕا پێموایە ئەو ویستویەتی ڕۆژەکە بە زووترین کات کۆتایی بێت بەڵام دەبێ بۆی خاو بووبێتەوە.




——————————






لە کاتی خۆیدس گەیشتینە کڵێسا.
" تۆ چی ئەکەی لێرە.؟؟
هێشتا نیو کاتژمێرت ماوە لەگەڵ وەرگیراوەکان."
ئەیس لێپرسینەوەی لەگەڵ کردین



|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now