Dignity - شـکۆمـەنـدی

500 88 106
                                    




Vote before reading





Lavinia's pov





- تایهـیۆنـگ
بە تۆنێکی بەرز ناویم هێنا
ئاماژەم پێدا کە شتێکم دەوێت.


" چی بووە!؟ " لە پشت دەرگای ئۆفیسەکەیەوە هاواری بۆ کردم. لەم دواییانەدا زۆر توڕەیە.



پێم وانییە چیتر گرینگیم پێ بدات.
دەزانم سەرۆکی مافیایەکی گەورەیە بەڵام ئایا دەتوانێت بۆ جارێک هەوڵی دڵجۆشبوون بدات؟، ئایا ئەوە دەیکوژێت؟




ئەو لاپتۆپەم هێنا کە بەپارەی تایهیۆنگ کڕیم کاتێک بۆ یەکەمجار هاتمە ئێرە نازانم کەی بەوە دەزانێت کە من کارتەکەیم بەکارهێناوە



ئەوکات ناچاری کردم بێمە ئێرە. من لە قوتابخانەیەکی ئەهلی خوێندوومە پێم وایە بۆ کڕینی ئەمە لەوانەیە کارتی بانکی تایهیۆنگم بەکارهێنابێت.




ئێستا داواکاریم بۆ چەند قوتابخانەیەک ناردووە تا وەربگیرێم.

بە سەبرەوە لەسەر لاپتۆپەکە دانیشتم و چاوەڕێی ئیمەیڵێکم دەکرد.


دواجار دوای کاتژمێرێک گوێم لە زەنگێک بوو. خەریک بوو جەڵتەی دڵ لێم بدات درۆ ناکەم. خۆم لە جێگاکەم فڕێدا و ئیمەیڵەکەم کردەوە.




ئای خوایە وەرگیرام، ئەم ماوەیە بە زۆر ناخۆشیدا تێپەڕیوم بەڵام پێموایە نمرەکانم قەرەبووی کردۆتەوە. لە ئیمەیڵەکەدا نوسراوە کە دەبێت زوو سەردانیان بکەم ئەگینا شوێنەکەم دەگیرێت.



منیش بە سوپاسەوە وەڵامم دانەوە و پێیان وتم کە یەکەم ڕۆژم دوو شەممەیە و بە ئیجباری دەبێت جلی یەکپۆشییەکە لەبەر بکەم.




دواجار شتێک دەکەم لەژیانما لەبری ئەوەی بە درێژایی ڕۆژ لە کۆشکە ساردەکەی تایهیۆنگدا دابنیشێم.



گوێم لە مۆسیقا گرت و سەیری هەندێک بەرنامەم دەکرد پێش ئەوەی بچمە خوارەوە بۆ نان خواردن. هەندێک پیتزام داوا کرد و چاوەڕوان بووم.



"سڵاو" گوێم لە کەسێک بوو. ڕووم کردە دانتی.
- سڵاو
زەردەخەنەم بۆ کرد.



"کەواتە، ڕۆژەکەت چۆن بوو؟ "ئەو پرسی.
- ئەگەر ڕاستگۆ بم، زۆر باش
بە دڵخۆشیەوە زەردەخەنەیەکم کرد




لە سەرلێشێواوییدا قاپێکم لە دەست کەوتە خوارەوە
و بووە هۆی ئەوەی کە بشکێت.


|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Où les histoires vivent. Découvrez maintenant