Courage - بـوێـری

845 126 51
                                    





👑 Vote before reading 👑





Lavinia's pov





نزیکەی کاتژمێرێک تێپەڕیبوو و لە چێشتخانە دانیشتبووم. هودیەکەی تایهیۆنگ زۆر گەورە بوو بۆ من، قۆڵەکانی زۆر درێژ بوون بۆ قۆڵەکانم بەڵام هێشتا بۆنی تایهیۆنگی پێوە بوو بۆیە پێموایە ئەوە شتێکی باشە




دواجار ورەم کۆکردەوە تا هەستم و بچمە ژووری میوان. هەموویان دەیانخواردەوە، بە تایهیۆنگیشەوە. بە شێوەیەکی نائاسایی فلێرتی دەکرد، بەو هیوایەیەم سەرنجی کەس ڕانەکێشم. تاکە شوێنی ئازاد لە تەنیشت کایلۆ بوو



بە ناڕەحەتی لە تەنیشتی دانیشتم، دەمبینی کە تایهیۆنگ پێی خۆش نەبوو من لە تەنیشتی دانیشتووم. سەیرێکیم کرد قومێکی لە شووشەی بیرەکەی خواردەوە و نیگایەکی توندی پێ بەخشیم



کایلۆ بی ئاگابوو لە سەیرکردنە توندەکانی تایهیۆنگ
لەناکاو کایلۆ دەستی خستە سەر ڕانم، بەڵام تایهیۆنگ سەرقاڵ بوو و قسەی لەگەڵ هاوڕێکانی دەکرد


حەزم دەکرد فڕێ بدەم. بە نەرمی بە گوێی کایلۆدا چرپاندم هەوڵمدا هیچ سەرنجێک بۆ خۆمان ڕانەکێشم " دەستت لە سەر ڕانم لابە. "


"مم پێموایە دەمەوێ لەوێ بەجێی بهێڵم، ڕەنگە حەزم لە شوێنی بەرزتریش بێت" من گریام کاتێک دەستی کایلۆ لە نزیک ئەژنۆمەوە بۆ ناوەڕاستی ڕانم ڕۆیشت. تایهیۆنگ هێشتا سەرقاڵ بوو.



تایهیۆنگ خەریک بوو سەیری بکات بەڵام کایلۆ دەستی لە قاچم دوور خستەوە. چاوەکانم بەرەو لای دانتی جوڵاند
ئەو زۆر توڕە دەرەکەوت دیارە بینیوێتی.


" کەواتە ئێوە کێ دەهێنن بۆ تۆپەکە؟ " تایهیۆنگ پێکەنی، وا دیارە سەرخۆش بوو، زۆربەیان سەرخۆش بوون پێموایە.


پیاوێک لە وەڵامدا وتی "ڕەنگە یەکێک لە ژنە کۆیلەکانم ( سۆز*نی ) بێت."

" بەوان مەڵێ کۆیلە " تایهیۆنگ پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە نیگایەکی توڕەی پێ بەخشی.




"من کچێک دەهێنم کە خۆشم دەوێ،رۆژێک بە ئێوەی دەناسێنم" دانتی زەردەخەنەی کرد، دیارە خۆشەویستی هەیە



" تایهیۆنگ " کەسێک بانگی کرد و سەرنجی ئەوی ڕاکێشا.


"- کێ دەهێنیت؟" وابزانم ناوی سنۆ بوو کە بە شڵەژاوییەوە پرسیاری لێکرد. تایهیۆنگ بە بێباکییەوە شانی هەڵکێشا. بینیم پێش ئەوەی سەیری شووشەکەی بکات سەیری کردم.


پیاوێک وتی "هەرگیز کەسێکی تر هەڵنابژێرێت جگە لەوەی باوکی بۆی گەڵدەبژێرێت".


|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now