Human - مرۆڤ

659 98 69
                                    




👑 Vote before reading 👑



Lavinia's pov





لەناکاو بە لەرزێکەوە دانیشتم.

ناوچەوانم دڵۆپ دڵۆپ ئارەقی لێ دەهاتە خوارەوە. هەستم دەکرد خەریکە دڵم لە سنگمدا دەتەقێتەوە، هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. سەیری دەور و بەری ژوورە ڕەشەکەم کرد
ڕێگەم دا چاوەکانم بۆ ساتێک لەگەڵ تاریکیەکەدا بگونجێت.





پاڵکەوتم، دوای ئارامییەکە ئاهێکم هەڵکێشا؛ تەنانەت نەمدەتوانی بیرم بێتەوە کە خەونەکەم چی بوو، لە جێگاکەم هەڵسام و زەنگی ئاگادارکردنەوەکەم پشکنی. کاتژمێر ٢:٣٢ بەیانیە. چاوەکانم وەرگێڕا و بە قۆڵم ئارەقەکەی نێوچەوانم سڕییەوە.




لە ژووری نووستنەکەم ڕۆیشتمە دەرەوە و بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوتم.چەند ڕۆژێک دەبێت دایک و باوکی تایهیۆنگ نەگەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، نیگەرانیان نیم چووبکە ئەوان دەوڵەمەندن پێ ناچێت ئەمە تاکە ماڵیان بێت.





هێشتا لەرزۆکم، پەرداخێک ئاوم تێکرف. "تۆ بەئاگایت ! " گوێم لە دەنگێک بوو کە وای لێکردم 10 پێ لە هەوادا باز بدەم.



" ئای خوایە " هەناسەم هەڵکێشا، کەمێک پێش ئێستا لە نێە خەونەکەم ترسام.


" بۆچی تۆ به‌ئاگایت!؟ " پرسی لەکاتێکدا لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی ژوورەکەی دەکرد.

" تەنها تینوو بووم " تایهیۆنگ لە وەڵامدا سەری لەقاند


شتێکی نامۆ هەبوو لە ڕەفتارەکانیدا. ناڕەحەت دەرکەوت، بەڵام بە شێوازی خۆی؛ چاوی کردە سەر وێنەیەکی دیوارەکە و نەیتوانی چاوەکانی لێ لابدات.


جگەرەیەک لە نێو دەستەکانیدا بوو کە ڕەنگە یارمەتی دابێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سترێسی سەرۆک مافیابوون.


" بۆچی تۆ به‌ئاگایت!؟ "بە تۆنێکی نەرم پرسیارم لێکرد تەنها بۆ ئەوەی بزانم بۆچی نەخەوتووە. "حەزم لە خەوتن نییە"، بە لێوەکانی فشاری خستە سەر جگەرەکە .



چرپەم کرد "بۆچی نا؟". بە ڕاستگۆییەوە وەڵامی دایەوە
" حەزم لە خەون بینین نییە. "



"ئەوە سەیرە، زۆربەی خەڵک حەز بە خەونبینین دەکەن" بە سەرلێشێواوی وتم، سەرم سوڕما لەوەی کە تازە لە دەمی تایهیۆنگەوە دەرچوو




" بۆچی بمەوێت خەون بەو شتانە ببینم کە هەرگیز ڕوونادات و مانای نیە !؟ " تایهیۆنگ شانی هەڵکێشا کاتێک دوکەڵی جگەرەکەی لە پەنجەرەکەوە بردە دەرەوە.


|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now