Mercy - بـەزەیـی

358 56 110
                                    





Vote before reading





Lavinia's pov





بەهۆی ئەو ڕووناکیەی کە لە پەردەکانەوە دەهات چاوەکانم کردەوە.
بە سەرلێشێواویەوە سەریری دەور و بەری ژوورەکەم دەکرد. کاتێک دانیشتم تێبینیم کرد کە جەستەم هێشتا ئازاری هەیە.


لە جێگاکەم هەڵسام و ڕۆیشتمە خوارەوە؛ هێشتا نیوە خەوتوو بووم. سەرنجم دا هۆسۆک لە کۆتایی پلیکانەکان وەستاوە.
" تایهیۆنگ چۆتە سەر کار، پێی وتم پێت بڵێم".

بە دڵتەنگیەوە گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی تایهیۆنگ
بڕیارم دا یەکێک هودیەکانی لەبەر بکەم.



زۆر گەورە بوون و بۆنی ئەویان لێدەهات. پاشان چوومە چێشتخانەکە ئـێـلام بینی کە خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانییە.

"سڵاو لاڤـینیـا " بە گەرمی زەردەخەنەی کرد و پانکەیکێکی وەرگێڕا.
- سڵاو
بە دەنگێکی فێنکەوە وتم.


"ئایا تۆ باشیت.!؟" ئـێـلا بە تۆنێکی نیگەرانەوە پرسی پێش ئەوەی پانکەیکەکە لە تاوەکە بخلیسکێت و بیکاتە سەر قاپێک.
- من باشم.. تەنها جەستەم کەمێک ئازاری هەیە
هەناسەدانم کەمێک قورس بوو پێش ئەوەی سەرم لەسەر مێزەکە دابنێم.




"تەلەفون بۆ تایهیۆنگ دەکەم" لەناکاو ئـێـلا تەلەفۆنەکەی هەڵگرت.
- نا، هیچ نییە، نامەوێ لەکاتی بگرم
بە خێرایی وتم و وام لێکرد مۆبایلەکە دابنێت. من نەمدەویست لەکاتی کارەکەیدا سەرقاڵی بکەم ​​، بە تایبەت کە ' کارەکەی' وەک کارەکانی تر نییە.



"دەتوانم بتبەم بۆ نەخۆشخانە و پشکنین بۆ بکەم" ئـێـلا وتی و قاپێک خواردنی پێدام.

- نا سوپاس، من باشم
زەردەخەنەیەکی ساختەم بۆ کرد.


ئازارەکە دوای ماوەیەکی تر دەگاتە لوتکە، کاتێک جەستەت ئازاری دەبێت تەنها دەیەوێت پشوو بدات؛ ڕەنگە هەر بۆیە زۆر ماندوو بووبم. وا هەست دەکەم تام هەبێ.



ئەوەندە سەرقاڵی بیرکردنەوەکانم بووم کە درکم بەوە نەدەکرد لە لە ژووری میوانم.


" لێرە، دایکم پێی وتم ئەمەت پێ بدەم" وان پەرداخێک ئاو و دوو حەبی پێدام.
- سوپاس
زەردەخەنەم بۆ کرد پێش ئەوەی لە تەنیشتم دابنیشێت

|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now