Definite - دیاریکراو

666 108 144
                                    





👑 Vote before reading 👑



Lavinia's pov







کای بە پەرۆشیەوە وتی "سەرنجی ئێوەم ڕاکێشا."

دانتێ و تایهیۆنگ و کایلۆت بە قێزەوە سەیریان ئەکرد. دانتی خۆشەویستەکەی هێنابوو، من بۆ ئەو دڵخۆشم.

"هەمووتان بە جۆرێک لە جۆرەکان نزیکن لە کۆمپانیا سەرەکییەکە، یان بەشێکن لە لقە سەرکییەکە یانیش سەر بە لایەژی ترن " کای خەریک بوو بیریان بخاتەوە.


"کەواتە، گرنگترین یاساکەمانم بیر بخەنەوە " کای زەردەخەنەیەکی گەشاوەی کرد.

هەمووان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان؛

" مافیا لەپێش خۆشەویستیە "

"مافیا لەپێش ژیانە"

"تاکە ڕێگەی دەربازبوون مردنە."

"بمرە" هاوارم کرد بەسەر تایهیۆنگا بەڵام تەنانەت یەک ئینجیش نەجوڵا. چەپڵەشی لێ نەدەدا. دەمزانی هەوڵی ئەوە دەدات پێشبینی ئەوە بکات کە چی ڕوودەدات.


" لە دوای وتنەوەی یاسا تایبەتییەکانمان، لێرەدا دەخەینەڕوو کە بۆنەی ئەمساڵ دروشمەکەی لەسەر چییە. ئەویش بریتییە لە...." کای سەیری ئاراستەی منی کرد و وتی "تۆ لە ژیاندا نامێنیتەوە" تایهیۆنگ ئاگای لە قسەکانی کای نەبوو چونکە لە بیرکردنەوەدا ون ببو.



"دەمەوێت قوڕگی ئەو کەسە ببڕم کە ئەمڕۆ هێناومەتە ئێرە، یەکەم یاسای ئێمە ئەوەیە کە مەهێڵە خۆشەویستی بێتە پێش کارەکانی، بۆیە بیسەلمێنە" کای بە نائومێدیەوە چرپەی بۆ ملیۆنان کەسی ناو هۆڵەکە کرد. هەستم کرد دڵم پە سینەم وەستا کاتێک چاوەکانم فراوان بوون. خەریک بوو بێهۆش بم. هەستم دەکرد کە من لەلایەن تایهیۆنگەوە دەکوژرێم.


دەمبینی تەنانەت ئەویش لە شۆکدایە. هەموو ژنەکان لە ترسی ئەوەیام هەیە چییان بەسەر یەت، بە گریانەوە تەقینەوە. بەڵام من وام نەکرد.


ڕەنگە تایهیۆنگ چاکەیەکم لەگەڵ بکات.



کای بە شێوەیەکی ترسناک پێکەنی و وتی "ئێمە لە... خۆشەیویستەکەی دانتێوە دەست پێدەکەین."


"ئۆه نەفرەت" تایهیۆنگ دیسانەوە لەرزۆک بوو، باوەڕی بەو شتانە نەدەکرد کە دەیبیست.


خەڵک چوونە دەرەوە و کورسییەکیان دانا. هاوڕێکەی دانتێ بە ڕاکێشرایە سەر کورسییەکە کاتێک هاواری دەکرد، هەوڵی دەدا دوور بکەوێتەوە. من نەمدەویست سەیری ئەم شتە بکەم. زۆربەی خەڵک سۆزا*یەکیان دەهێنا بەڵام دانتێ ئەو ژنەی هێنا کە خۆشی دەویست.



|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Where stories live. Discover now