Angry? - توڕە؟؟

663 100 20
                                    





👑 Vote before reading 👑



Lavinia's pov






دوای ئەو ڕووداوە کچەکان کاتێکی زۆریان پێویست بوو تا جێگیر ببن، ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەرە.

" ئێستە دێمەوە " لە قەنەفەکە بازم دا و ڕامکردە سەرەوە.



بەڕاستی ویستم تایهیۆنگ بۆشکبم، دەمزانی دەبێت کاتێکی پێ بدەم تا ئارام بێتەوە پێش ئەوەی بتەقێتەوە.



بە سووکیی لە دەرگای ژوورەکەیم دا. چوومە ژوورەوە
تایهیۆنگ لە لێواری جێگاکەی دانیشتووە و بە ماندوێتیەوە دەستەکانی بە قژیدا دەهێنێ تا دەگاتە کۆتایی.




" ئایا تۆ لێم توڕەبووی؟"بە لاوازییەکی دیاریکراو لە دەنگمدا پرسیم." تۆ لێم توڕەی ڕاستە؟ " بە دەمارگیرییەوە پرسیم.



سەری لەقاند "نەخێر." چوومە لای بەڵام پێش ئەوە دەرگائ ژوورەکەم داخست. بە لاوازییەوە وتی "ئەگەر بمویستایە دەمتوانی بیکوژم ". "دەزانم" دەستم لە پشتیدا کاتێک لە تەنیشتی وەستابووم.




دەزانم لە دووای دایکیەوە ئازاری هەیە؛ وای لێدەکات بە ناعەقڵانی بیربکاتەوە و مامەڵە بکات.



بۆ یەکەمجار جلەکەی پیش ببو بە ئارەقکردن. ژوورەکەی تاریک بوو و تاکە سەرچاوەی ڕووناکی خۆر بوو کە لە ڕێگەی پەردە ڕەشە قورسەکانەوە دەهاتە ژوورەوە.



هەستا و منیش زانیم بەبێ ئەوەی تەنانەت داوام لێ بکات باوشی دەوێت. تا توانیم بە توندی لە باوشم کرد. سەری خستە سەر شانم کاتێک بە هێواشی هەناسەی دەدا."پێم خۆش نییە تۆ بە ئازارەوە ببینم". وتم



سەری لەقاند " من شایەنی ئەوەم ".
" نەخێر " سەرم لەقاند " هیچ کەسێک شایەنی ئەوە نییە لە دایکی دوور بێت "



" باڵات زۆر نزنە " بە گەمژەییەوە گوتی و بابەتەکەی گۆڕی بۆ بابەتێکی ئەرێنیتر. هەستم دەکرد زەردەخەنەی دەکرد هەرچەندە دەموچاویم نەدەبینی.




بە نەرمی پێیم گوت "ڕەنگە پێویست بێت بگەڕێمەوە بۆ لای کچەکان " ئاهێکی هەڵکێشا و  خۆم لە دەستەکانی ڕزگار کرد


" ئەگەر پێویستت بە شتێک بوو ئاگادارم بکەرەوە" وتم کاتێک ڕۆیشتمە لای دەرگاکە،
جارێکی تر هەستم بە بەتاڵی کرد. ترسناک بوو. بۆ ساتێک چاوم لێی لرد، ئایا ئەویش هەست بە هەمان شت ئەکات؟؟


پێش ئەوەی بچمە خوارەوە خۆم لەو بیرکرنەوانە دەرهێنا.

"ببورن کارێکم هەبوو " ڕوونم کردەوە کاتێک بەتانی و بالیفەکانم پێیاندس. ڕایلی زەردەخەنەی کرد و دەمی پڕ بوو لە خواردن، پێکەنینم پێی هات



|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum