Alarms - ئـاگـادارکردنـەوە

547 95 104
                                    




Vite before reading





Lavinia's pov







تایهیۆنگ ناچار بوو بچێتە سەر کارەکەی، منیشی لەناو
شڵەژان و تەنیایی بەجێهێشت.

زۆر بێزارکەرە
لەوەتەی هاتوومەتە ئێرە تایهیۆنگ موبایلەکەی لێ وەگرتووم و نامداتەوە. زۆربەی کات ڕۆژەکەم بە ڕۆیشتن و قسەکردن لەگەڵ چەند پاسەوانێکی تایهیۆنگ بەسەر دەبرد. بە تایبەتی تێری، من تێریم خۆشویست، ئەو زۆر نایاب بوو.



لەناکاو لە دەرگاکە درا. سەرم نەرزکردەوە،لێرە کەس لەدەرگا نادات، هەموویان دێنە ژوورەوە وەک ئەوەی خاوەنی شوێنەکە بن.هەرچەندە واشە ئەوان خاوەنی ئێرەن بەڵام خۆ دەبێ ڕێز لە تایبەتمەندی یەکتر بگرن



بینیم کلارا و سکارلێت و ڕایلی لەبەردەم دەرگاکە وەستاون.

من حەزم لەم کچانە نییە بەڵام ناتوانم بەردەوام لەگەڵ تایهیۆنگ بم و قسە بکەم؛ بۆیە ناچار لەگەڵ ئەمان دەمێنەوە ئەگینا دواتر شێت دەبم.





ئەوانم کردە ژوورەوە هیوادارم تایهیۆنگ توڕە نەبێت.
"وەرن کچینە با بچینە یانە " سکارلێت لەکاتی سەماکردندا هاوارێکی کرد

ئەمەش وای کرد پێکەبکەنم.
-ئەمشەو!؟
پرسیارم کرد. کلارا بەردەوام سەری خۆی دەلەقاند.
- نازانم دێم یان نا ببورن
ئاهێکم هەڵکێشا، دەمزانی تایهیۆنگ هەرگیز ڕێگەم پێنادات.




"پەیوەندی بە تایهیۆنگەوە بکە، پێی بڵێ دەڕۆین بۆ یانە و تا ١٢ـەی شەو دەگەڕێیتەوە، شتێکی ئەوەنە گەورە نییە" ڕایلی شانی هەڵکێشا وەک ئەوەی گرنگ نەبێت.



- بەڵام-
دەمویست هەرچۆنێک بێت بیانویەک دروست بکەم بەڵام  سکارلێت بەرەو لام هات
"پەیوەندی پێوە بکە."

-سکارلێت-
ڕاستگۆیانە من نەمدەویست بچم بۆ ئەو جۆرە شوێنانە
هێندە کەسێکی کۆمەڵایەتی نیم


چوونکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەبەر ئەوەی زۆربەی خەڵک گەمژەن و دەیانەوێت بە جەستەیان پیاوان فریو بەن وا ئەزانن هەست بەوە ناکەم.




- من هیچ جلێکم نیە
هەوڵمدەدا دەدا بیر لە بیانویەک بەکەمەوە
کارا جلێکی بچووکی لە جانتاکەی دەرهێنا "یەکێکم بۆ هێناویت".



|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang