👑 Vote before reading 👑Lavinia's pov
بە دەنگی ئەلەرمی مۆبایلەکەم لە خەو هەڵسام. نەفرەت.
جلم لەبەر کرد.دڵنیام لەوە من تاکە کەسم ڕقم لە قوتابخانەییە
ڕامکردە خوارەوە ماریام بینی کە خەریکی نان خواردن بوو. "سڵاو ماریا، ئەگەر کەسێک پرسیاری کرد، من دەچم بۆ قوتابخانە" بە خێرایی پێم گوت و پێڵاوەکانم لەپێ کرد.
"پێموابوو تایهیۆنگ نایەوێت تۆ بچیت." لەکاتی نان خواردن وای وت
"لێوم چاکبۆتەوە بۆیە بڕوا ناکەم کێشەی هەبێ." پێیم وت
"باشە....بەڵام لەو بڕوایەدا نیم دڵخۆش بێت" ئاگاداری کردمەوە و کەوچکەکەی دەستی ئاراستەی کردم.
"کەوایە کەی دڵخۆش دەبێت؟" پێکەنیم و دەرچووم لە چێستخانە. گوێم لێ بوو شتێکی وت بەڵام پشتگوێم خست.
بێباکانە بەڕێگاوە بووم بۆ قوتابخانە.
گەیشتمە دەرگای چوونە ژوورەوە و چوومە ژوورەوە. هەمووان نیگایەکی پیسیان پێدەدام کاتێک بە هۆڵەکەدا دەڕۆیشتم.
گەیشتمە کڵاسەکەم
تەلەبەکان هێواش هێواش دەچوونە ژوورەوەمامۆستا هەوڵیدا بێدەنگیان بکات و دەست بە وانە بکات چونکە هەموویان قسەیان لەسەر من دەکرد. تەنها شتێک کە دەمتوانی بیکەم ئەوە بوو کە بپرسم تایهیۆنگ بەڕاستی کێیە وا ئەو هەموو کەسە لێیدەترسن
"ئەو وەک شاژنە دەژی"
"بیستمومە دوژمنایەتی لەگەڵ جۆنگ کووک دەکات" "منیش بیستم لەگەڵ جیمین خەوتووە بەڵام لەگەڵ تایهیۆنگ ژووان دەبەستێ".
بەس پێم بڵێن ئەم هەموو درۆ نەفرەتیانە لەکوێ دەهێنن!؟
ئێستا سێ وانەم خوێندەووە
چوومە نێو کافتریاکە و هەموویان سەیریان دەکردم
بەرەو کورسییەکی چۆڵ ڕۆیشتم و دانیشتم.بە بە کەوچکەکەم خەریکی نان خواردن بووم
تێبینیم کرد یاریزانانی تۆپی پێکە سەیرم دەکەن
زۆر هەستم بە ناڕەحەتی دەکرد چوونکە وا دیارە هەمووان دژی منن. لە ئێستادا نازانم مینا لە کوێیە، هەمووان پێیان وایە من گەمژەم و لە دۆخێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزدام.تیپی تۆپی پێیەکە لێم نزیک نونەوە. دووبارە نا. یەکێک لە پیاوەکان دانیشت.
YOU ARE READING
|| پـاشـای مافـیاکـان || 🔚
Romanceکـیم تایـهیۆنـگ ناسراو بە پاشای مافیاکان، لی لاڤینیا ناسراو بە فریشتە هەردووکیان بە هۆی خێزانەکانیانەوە ناچار ئەکرێن هاوسەرگیری بکەن، تێکەڵکردنی دوو مافیا لاڤینیا لە کۆتاییدا تێدەگات شەیتانەکانیش لە سەرەتادا فریشتە بوونە * ئەم کتێبە زیاتر ڕۆمانسیی...